پەرە بە نەریتە کوردەوارییەکان دەدات

هەلەز ئاشکرایکرد دەست لە هونەرەکەی بەرنادا و بەم کارەی پەرە بە نەریتی کۆمەڵگایی کورد دەدات.

پێشتر لە ڕۆژئاوای کوردستان جگە لە دایک و داپیرەکان، هیچ کەسێک خەریکی کاری دەستی نەدەبوو، بەڵام ئیدی وردە وردە گەنجانیش خوویان بە کارەی دەستی دەدەن.

یەكێک لەو گەنجانە هەلەز تەمۆی ١٦ ساڵە کە بە دڵخوازییەوە خەریکی کاری دەستییە. هەزەل بە مرت و مورو بەرهەمە دەستییەکان دروستەکات. لەبارەی کارە دەستیەکانیەوە هەلەز بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

لە داپیرەیەوە فێری ئەم کارە بووە

هەلەز تەمۆ باسی لە کاتی دەستپێکردنی بەم کارەی کرد و وتی: "من زۆر حەز لە کاری دەستی دەکەم و ئێستاش خەریکی ئەو کارەم. لە داپیرەمەوە فێری ئەم کارەبووم و سەیریم دەکرد کاتێک ئەم کارەی دەکرد. ڕۆژ بە ڕۆژ فێری ئەم هونەرە دەبووم. لەسەرەتادا کارەکانم تەنها بۆ بنەماڵەکەم و هاوڕێکانم دروستەکرد، دواتر بینیم کارەکام بەدڵی کەسانی تریشە بۆیە بڕیارم دا پەرە بە کارەکەم بدەم. تا ئەوەی بڕیارم دا بەشداری لە فیستیڤاڵی چاند و هونەری محمەد شێخۆ بدەم لە ئاداری ٢٠٢٣دا. ناوم لەسەر کارە دەستیەکانم بڵابووە. لە حوزەیرانی ٢٠٢٣دا بەشداربووم لە فیستیڤاڵی (خەونی بچوک) و کارەکانم نمایش دەکرد."

پەرە بەکارەکەی دەدات و سوود بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت

هەلەزی لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "لە ڕاستیدا زۆر خۆم لەم کارەدا بەرەوپێشبردووە. پێشتر بە هۆیی گرانگی کەرەستەکانەوە نەم دەتوانی شتی دڵخوازی خۆم دروستبکەم. بەڵام وردە وردە بە لە داهاتی کارە فرۆشراوەکانم دەتوانم کەرەستەکان بکڕم. ئەمەش وایکردەوە کاری جوان دروستکەم و کارەکەم بەرەپێش بچێت. لە ئێستادا شتی نوێ دروستەکەم. وەک چوارچێوەی تابلۆ و تابلۆیی کەسایەتیەکان بە جل و بەرگی کوردیی ژنانەوە. پێشتر کەم کەس ئەم کارەی دەکرد، بۆیە وردە وردە ئەم کارەم پەرەپێدا و بۆ ئەوەی نەوەی داهاتووی کۆمەڵگاکەم فێری ئەم کارە ببێ. داوا لە گەنجان و ژنان دەکەم هەر خولیا و بەهرەیەکی هونەرییان هەیە، لە دڵی خۆیاندا بیهێننە دەرەوە و پەرە بە کارەکەیان بدەن و ببنە جێگەی سودی کۆمەڵگا."