قەدەغەکردنی زمانی کوردی و سیاسەتەکانی تواندنەوەی کولتوری

لە دوای قەدەغەکردنی زمانی کوردییەوە ژنانی کورد بە تواندنەوەی کولتوری کران بە ئامانج. بەم ئامانجەوە کەمپینەکانی 'کاردەلەنلەر' و 'کچان وەرنە قوتابخانە' بە پێشەنگایەتی تورکان سایلان دەستپێکرا، لەسەر پەروەردەی ژنانی کورد سیاسەتەکانی بە تورکیکردن بەڕێوەبردرا.

بەم دوایانە گوشارەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر زمانی کوردی زیاتربووە و زیاتریش دەبینرێت. لە ماوەی مانگێکدا چەندین کەس بە پاساوی ئەوەی ئاهەنگی کوردییان گێڕاوە دەستگیرکران. سیاسەتی نەژادپەرستی دەسەڵاتداری بەرامبەر گەلی کورد بەکاردەهێنرێت کە ڕیشەکەی لە دامەزراندنی کۆماری تورکیاوەیە.

گوشارەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر زمانی کوردی شتێکی نوێ نیە. یەکەم هەنگاوەکانی ئەم گوشارە پلان بۆ داڕێژراوانە لە دامەزراندی کۆمارەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بە پلانی 'ڕیفۆرمی ڕۆژهەڵات' دەستیپێکرد. لە دوای دەستپێکردنی پلانی ڕیفۆرمی ڕۆژهەڵاتەوە لە کوردستاندا بە کردنەوەی ماڵ و ناوەندی تورکی کارەکانی تواندنەوەی گەلی کورد زیاتر پەرەی پێدرا لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە.

ناوەندەکانی تورک و ماڵی گەل، کەمپینی کاردەلەنلەری

دوای ئەوەی زمانی کوردی لە سەرانسەری تورکیادا قەدەغەدەکرێت، دوای ئەوە بە تایبەت لەبەرامبەر ژنانی کورددا کارەکانی تواندنەوە بەڕێوەبردرا و وەک هەنگاوی یەکەم تواندنەوەی ژنانی کورد کرایە ئامانج. دەسەڵاتداری دەیزانی گەر ئاسمیلەکردنی ژنان پەرەپێبدرێت، ئەوا دەبێتە هۆی بە تورکیکردنی هەموو کۆمەڵگەی کوردی. ئەوەی دەسەڵاتداری نەیتوانی لە ڕێگەی ناوەند و ماڵە تورکیەکانەوە ئەنجامی بدات، دواتر هەوڵیدا لە ڕێگەی تورکان سایلانەوە بە پرۆژی 'کاردەلەنەلەر'ەوە ئەنجامی بدات.

لە پرۆژەی کاردەلەنلەری تورکان سایلان بە سەدان ژن لە کوردستاندا  خرانە بەر پەروەردە و ئاسمیلەکران و هەوڵیاندا بیانکەن بە تورک. دەوڵەتی تورک ئەوەی نەیتوانی بە پرۆژەی  کاردەلەنلەرییەوە پێبگات، ئەمجارە بە کامپینی 'هایدی کزلار ئۆکولا'دا دەستیپێکرد. دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ئەم کامپینەوە بە تایبەت لەکورستاندا ئەو بیرۆکە و پڕوپاگەندەییەی بڵاوکردەوە کە ئەو ژنانەی پەرەوردەییان وەرنەگرتووە و بە 'نەزانی' ماونەتەوە لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوکردەوە و بەم کامپینەوە لەسەر ژنانی کورد کارەکانی ئاسمیلەکردنی بەڕێوەبرد.

وێڕای ئەوەی لە لایەکەوە کارەکانی پەیوەست بە ئاسمیلەکردن بەڕێوەدەبردرا، لە لایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک بۆ ڕێگریکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە ناو کۆمەڵگە و ژیانی ڕۆژانەدا ڕێبازەکانی گوشارکردنی بەکاردەهێنا کە گەورەترین هێزی لە دەستی دەوڵەتی تورک دایە. تا ڕۆژی ئەمڕۆمان هەزاران کەس بە هۆکاری قسەکردن بە زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت و گروپە فاشیستەکانەوە کوژراون. بە دەیان هەزار کورد بە هۆکاری بە کوردی قسەکردن و پۆشینی جل و بەرگی کوردی دەستگیرکران و ماوەیەکی زۆر لە زینداندا هێڵدرانەوە.

لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ٢٠ کەس دەستگیرکران

لە کۆتا هەفتەکانی مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ەوە گوشارەکانی سەر بەکارهێنانی زمانی کوردی گەیشت بە ئاستێکی مەترسیدار، ئەم گوشارە نائاساییە کە پێشتر کەمتر لە ڕۆژەڤدا بەکاردەهێنرا، بەو هەنگاوانەی تەمموز خرایە ڕۆژڤی دەسەڵاتدارییەوە.

بە تەنها لەناو مانگەکانی تەمموز و ئابی ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٢٠ کەس بەهۆکاری گێڕانی ئاهەنگ و وتنەوەی گۆرانی کوردییەوە دەستگیرکران و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش خرانە ژێرچاودێرییەوە.

لە ٢٤ی تەمموزدا؛ لە مێرسین ٩ کەس لە ئۆتۆمبێلێکدا بە هۆکاری گێڕانی ئاهەنگی کوردی بە گۆرانی کوردییەوە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکران.

لە ٢٦ی تەمموز لە ئاگرێ ٦ کەس بە هۆکاری پۆشینی جل و بەرگی کوردی و گێڕانی ئاهەنگی کوردییەوە دەستگیرکران.

لە ٢٧ی تەمموز لە ناوچەی ئەسەنیورت، غازی عوسمان و ئارناڤوکۆی ئەستەنبوڵ لە ئۆپراسیۆنێکی هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە لایەن پۆلیسەوە بە هۆکاری ئەوەی لە پێشتردا ئاهەنگی کوردییان گێڕاوە، ١١ کەس دەستگیرکران و ١٣ کەسیش خرانە ژێرچاودێرییەوە.

لە ٢٩ی تەمموز لە جۆلەمێرگ لە دژی سێ ئاهەنگی جیاواز پۆلیس  ئۆپراسیۆنێکی هەڵکوتانە سەری ئەنجامدا و چەندین کەسی دەستگیرکرد کە لە ناویاندا مۆسیقاژەن و خاوەن ئاهەنگەکەشی تێدابوو.

لە ١ی ئاب بە هۆکاری گێڕانی ئاهەنگی کوردی ٧ کەس لە ئامەد خرانە ژێرچاودێرییەوە.

لە ٦ی ئاب بە هۆکاری هەڵپەڕێکی کوردی لە ئاهەنگێکدا ٦ کەس خرانە ژێر چاودێرییەوە و دواتر ٤ لەوانە دەستگیرکران.

لە ١٤ی ئاب بە هۆکاری هەڵپەڕێکی کوردی لە ئاهەنگێکدا لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ پۆلیس ئۆپراسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر ئاهەنگی ئەنجامدا و ٨کەس دەستگیرکران.

لە ١٥ی ئاب بە هۆکاری ئاهەنگێڕانیان لەسەر ڕێگا لە ئەستەنبوڵ ٥ کەس دەستگیرکران.

لە ٢٢ی ئاب ٣ کرێکاری بیناسازی بە هۆکاری ئەوەی لە پارکێکدا گوێیان لە گۆرانی کوردی گرتووە لە بالکەرێ دەستگیرکران.

ئەم دەستگیرکردنانە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام دراوان، وێڕای ئەوەی لە پێشتریشدا بە هەمان ئەو هۆکارانە دەستگیرکراون. وە چەندین کەس بە هۆکاری گێڕانی ئاهەنگی کوردی و گوێگرتن لە گۆرانی کوردی کوژراون.

لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤دا خاوەن کافییەک لە ئامەد کە وتبووی بە کوردی خزمەت دەکات دەستگیردەکرێت.

لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٢دا چەند موزیکژەنێک بە هۆکاری ئەوەی لە شەقامی ئیستقلالی ئەستەنبوڵ گۆرانی کوردییان وتووەتەوە دەستگیرکران.

لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ئەسکیشەهیر گروپی موسیقی سەر شەقام کە گۆرانی کوردییان دەگوتەوە، وە ٢٧ کەس کە گوێیان لێدەگرتن دەستگیرکران.

لە ٣ی نیسانی ٢٠١٨دا لە ئیزمیر موزیکژەن کە لە ئاهەنگێکی کوردیدا گۆرانی کوردییان وتووەتەوە دەستگیرکران.

لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢دا بنەماڵەیەک لە ئیزمیر بە هۆکاری ئەوەی ناوی کوردییان لە منداڵەکەیان ناوە دەستگیرکران.

لە ١ی شوباتی ٢٠٢٢دا موزیکژەنەکانی سەرشەقام بە هۆکاری ژەنینی مۆسیقای کوردی لەسەر شەقامی ئیسقلالی ئەستەنبوڵ دەستگیرکران.

لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا لە دێرسیم ٣ موزیکژەن بە پاساوی گوتنەوەی گۆرانی کوردی دەستگیرکران.

لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣دا لە ئامەد لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکدا چەندین هونەرمەندی کورد دەستگیرکران.

لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا هونەرمەندی کورد قادر چات بە پاساوی گوتنەوەی گۆرانی کوردی دەستگیرکرا.

٣ کەس کوژراون

لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣دا لە ناوچەی کادیکۆی ئەستەنبوڵ هونەرمەندێک بەناوی جیهان ئایماز بە پاساوی ئەوەی گۆرانی کوردی وتووەتەوە کوژرا.

لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە ئەنقەرە گەنجێک بە ناوی بارش چاکان بە هۆکاری گوێگرتن لە گۆرانی کوردی کوژرا.

لە ساڵی ٢٠١١دا لە ئەنقەرە هاوڵاتییەک بەناوی ئەمراح گەزەر بە هۆکاری وتنەوەی گۆرانی کوردی لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا.

بەشێکی گەورەی سیاسەتی تواندنەوە بە لە کلتورداماڵێن ئەنجام دەدرێت، ئەم سیاسەتە نەک بە تەنها بۆ لەناوبردنی زمانی کوردی، هاوکات بە ڕێگریکرن قسەکردن بە زمانی کوردی لە ژیانی ڕۆژانەشدا ئەنجام دەدرێت و هەروەها کار لەسەر لەباربردنی نەریتە کوردییەکان دەکات. وێڕای ئەوەی نازانرێت تا ئێستا چەندین گۆرانی و ئاوازی کوردی بە تورکی کراوە، هەزاران گۆرانی کوردی لە ژێرناوی "موسیقای گەلی تورکی" پێشکەشکراوە. گۆرانیەکانی 'بۆتۆ بمرم تورکیا' کە لە مێرسین لە ئۆتۆمبێلێ دەستگیرکردنی گەنجانی کورددا، وەک جۆرێک لە ئەشکەنجە بە ئاواز و زمانی تورکییەوە بەرامبەر ئەو گەنجە دەستگیرکراوانە لێدەدرێتەوە. هەروەها تێکست و مۆسیقای گۆرانی  ‘Ankaranin Taşina Bak’ ی هونەرمەند ڕۆحی سو کە دەوڵەتی تورک پاسپۆرتی پێنەدا و لێگەڕا بمرێت. ئەو گۆرانییە لە سرودی هونەرمەندی کورد حەسەن زیرەک بە ناوی "ئەی نیشتیمان"ەوە دزراوە. ئەم دۆخە پیشاندەری ئەوەیە دەوڵەتی تورک تەنانەت گرنگی بەو هونەرمەندانەش نادات کە بۆ بەرژەوندی سیاسەتی تواندنەوەی خۆی بەکاریهێناون.

هەندێک لەو گۆرانییە کوردییانەی کە بۆ تورکی وەرگێڕدراون 'تورکێندراون':

Ax Weylo / Yaylanın Soğuk Suyu

Ax Kurdistan Kurdistan / Gülistan Adın Dillere Destan

Rabe Cotkar / Beyaz Gül, Kırmızı Gül

Strana Delîl Dogan ya ji bo bîranîna birayê xwe Mazlûm Dogan amade kirî ya bi navê Canê Canê / Caney Caney

Çavit Ciwana Leyla / Çavuş Kızı Leyla

Çiya bi Berf û Dûman e / Zurnacı İbo Dayı

Çi tolaz û serseri / Sarışınsın

Dêra Sorê / Dağlar Duman Oldu

De Lori Lori / Güneşli Yarınlar / Şey Yani

Di Dinê de Sê Tişt Hene / Bu Dünyada Üç Şey Vardır – Îbrahîm Tatlises

Edlê Rabe / Yaylalar

Ey Niştiman 1947 / Hesen Zîrek – Ankara’nın Taşına Bak 1970 / Ruhî Sû

Evina Min / Uzun Uzun Kamışlar – Îbrahim Tatlıses

Ez Kevokim / Hele Yar Zalim Yar

Ha Berde Lawo Destê Min Berde / Makaram Sarı Bağlar

Henê Bînin Teyştê Kin / Kınayı Getir Aney

Lorke Lorke / Diyarbakır Güzel Bağlar

Lê Dotmam / Ben Yetim – Emrah – Îbrahîm Tatlises

Le Nazê / Naze – Îzzet Altinmeşe

Lê Xanim Xan Xanimê / Le Hanım – Îzzet Altinmeşe

Lê lê Rindikê / Kara Üzüm Habbesi – Îbrahîm Tatlises

Nabikeve / Bu Tepe Kumlu Tepe

Miho / Göç Göç Oldu

Marjan – Kevirê Dil 1960 / Ajda Pekkan – Baksana / Talihe 1977 Kai Warner’s Oriental Express – Fly Butterfly

Porzerin / Toycular

Sînemê / Zap Suyu

Seyran Mangî / Ağlama Yar

Tu Bedewî Tu Delalî Leyla / Leyla – Ozcan Denîz

Xane û Xwedê da / Ben Anayım – Ceylan / Ben Babayım – Azer Bulbul

Ximxime Torîvanê / Ağrı Dağından Uçtum

Yallah Şofêr – Hesen Zîrek / Yallah Şoför – Îbrahîm Tatlises

Yek Mûmik Du mûmik / Bir Mumdur – Îbrahîm Tatlises

Zara / Öleyim – Mahsûn Kirmizigul

Hay gîdyê Xeydokê / Siverek Asmasıyam

Desmala min / İpek Mendil