شاندی هەدەکە-دەم پارتی-دەبەپە لە هەولێر زنجیرەک سەردانی دەستپێکرد
دەم پارتی ڕایگەیاند شاندێک لە هەدەکە، دەم پارتی و دەبەپە لە شاری هەولێری باشووری کوردستانن و پەیوەست بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوە و سەردانی دەستپێکردووە.
دەم پارتی ڕایگەیاند شاندێک لە هەدەکە، دەم پارتی و دەبەپە لە شاری هەولێری باشووری کوردستانن و پەیوەست بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوە و سەردانی دەستپێکردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندنی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئاماژە بە ناوی ئەندامانی شاندەکە کراوە و هاتووە: "شاندەکە پێکهاتووە لە هاووتەبێژی هەدەکە مەرال دانش بەشتاش، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندنی دەم پارتی سەرحەد ئەرەن، هاووتەبێژی کۆمسیۆنی دیپلۆماسی دەبەپە موراد سارساچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی سالیحە ئایدەنیز، هاووتەبێژی گەنجانی دەم پارتی ڕەزان کاغانئارسلان و نوێەرایەتی هەولێری دەم پارتی موراد شەن، لە هەولێر زنجیرەیەک سەردانی و کۆبوونەوەی دەسپێکردووە."
کۆبوونەوەکان پەیوەستە بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ
ڕاگەیاندرا کۆبوونەوە و سەردانییەکان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، کەسایەتی و ڕێکخراوە دیموکراتیکییە جەماوەرییەکانی سنوری پارێزگای هەولێرە، پەیوەست بە بانگەوازی 'ئاشت و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ.
ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان...
شاندەکە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە حزبی شیوعی کوردستان و پارتی پارێزگاکانی کوردستان ئەنجام دا، هەروەها بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆببێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، شاندەکە پێشتر لە شاری سلێمانی بە هەمان مەبەست زنجیرەیەک کۆبوونەوە و سەردانی پەیوەست بە پرۆسەکەوە ئەنجام دابوو.