سەمفۆنیایەکی تایبەت بە ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ ئامادە دەکرێت
بەبۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە بە بەشداری چەندین هونەرمەندی ناسراوی کوردستان سەمفۆنیایەک بە ناوی دەنگدانەوە ئامادەکراوە و کارەکانی کلیپەکە لە تەواوبووندا.
بەبۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە بە بەشداری چەندین هونەرمەندی ناسراوی کوردستان سەمفۆنیایەک بە ناوی دەنگدانەوە ئامادەکراوە و کارەکانی کلیپەکە لە تەواوبووندا.
تێکستی سەمفۆنیای "دەنگدانەوە" لەلایەن هەڵبەستڤان حەکیم سەفکان ئامادەکراوە و پێشکەش بە پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ فەرماندە ءەگید (مەعسوم کۆرکماز)، خۆڕاگرانی زاپ و ئاڤاشین و هەموو گیانبەختکردووان کراوە.
لە بەرهەمەکەدا کۆرۆی کوردستانی کە لە ٢٥ کەس ئامادەن و ئۆرکێسترای نێونەتەوەیی کە ١٥ کەسن بەشدارییان کردووە.
دەنگی سەرەکی لە بەرهەمەکەدا هونەرمەند خەلیل خەمگینە و هەریەک لە هونەرمەندان جۆمەرد، شەمدین، دلۆڤان، نەبەز عەبدوڵا، بەنگی ئاگری، زۆزان، بەسەر شاهین، پەیوان ئارژین، ئامەد، دلارا، ئایدا کلیچ، تالات یەشیل، کاوە، فەوزی کلیچ، وەڵات، ئایشۆ رۆژئاوا و سەعید سەرحەد بەشدارن.
دەرهێنەر سەرحەد هولاکو کاری دەرهێنانی کلیپەکە دەکات و بزوتنەوەی کولتور و هونەری کوردستان لە تۆمارکردنی بەرهەمەکە و ئامادەکردنی کلیپەکەدا رۆڵی بەرچاوی هەیە.