تەڤ-چاند، کلیپێکی نوێ بە ناوی 'ئاپۆ' ئامادە کرد

تەڤ-چاند لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیمۆکراتیک بۆ پرسی کورد" کلیپێکی نوێ بە ناوی 'ئاپۆ' ئامادە کرد.

تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند) لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیمۆکراتیکی کێشەی کورد" کلیپێکی نوێ بە ناوی 'ئاپۆ' ئامادە کرد.

لە کلیپەکەدا کە لە ٢ خولەک و ١٩چرکە پێکهاتووە، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە کاتە جیاوازەکاندا گیراون، لەخۆ دەگرێت. هاوکات لەگەڵ دیمەن و ئاوازەکان بیر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاو دەبێتەوە.