تەڤ-چاند ئەوروپا: بە هونەری شۆڕشگێڕی تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە
تەڤ-چاند هێرشی چەکداری بۆ سەر ناوەندی کولتوری کوردیی ئەحمەد کایای شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "بە هونەری شۆڕشگێڕی تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە".
تەڤ-چاند هێرشی چەکداری بۆ سەر ناوەندی کولتوری کوردیی ئەحمەد کایای شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "بە هونەری شۆڕشگێڕی تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە".
راگەیەندراوەکەی تەڤ-چاند ئەوروپا بەم جۆرەیە:
"وەک دەزانرێت دوێنێ لەسەر دەستی دەوڵەتی تورکی فاشیست هێرشێکی دڕندانە کرایە سەر ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا و هەڤاڵانمان ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا)، هەنەرمەند میر پەروەر و مامە عەبدوڵرەحمان قزل شەهید بوون. سەرەتا بە رێز و پێزانینەوە ئەو هەڤاڵانەمان بە بیر دەهێنینەوە کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا لە پایتەختی فەرەنسا شەهید بوون، بەڵێنی خۆمان بۆ پەیوەستبوون بە یادی ئەوان و تۆڵەسەندنەوە دووبارە دەکەینەوە.
لەو سێ هەڤاڵە یەکیان هونەرمەندی بزوتنەوەی کولتور و هونەری کوردستان هۆزان میر پەروەر بوو. میر پەروەر بۆ چەندین ساڵ لە باکوری کوردستان هونەری شۆڕشگێڕی خۆی بە دەنگ، ئاواز و تەمبورەکەی پێشکەش کرد. لەبەر ئەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. دوای ئەوەی ئازادبوو، بۆ ئەوەی درێژە بە هونەرەکەی بدات رووی کردە ئەوروپا و لە ٢ ساڵی رابردوودا لە پاریس بزوتنەوەی چاندو هونەری کوردستانی بەڕێوەبرد.
هونەرمەندێکی جەنگاوەر
وەک هونەرمەندێکی شۆڕشگێڕ رێگەی شەهید هۆگر، شەهید مزگین، شەهید هۆزان سەرحەدی بۆ خۆی بە بنەما گرت و کردیە رێگەی ژیان. لە ژیانی رۆژانەشیدا هەڤاڵێکی دەم بە پێکەنین، دڵگەرم بوو و لە هونەرەکەشیدا بە رێکخستنکراو و جەنگاوەربوو. ئەو ئاواز و گۆرانیەکانی هەموو کات لەدڵی گەلەکەیدا دەژی. ئێمە وەک هونەرمەندان بەڵێن دەدەین، نەهێڵین خۆنێ شەهیدانمان بە فیڕۆ بچێت و بەردەوام بە هونەری شۆڕشگێڕیی تۆڵەی دەکەینەوە".
هـ . ب