بە دیمەن

ڕیهام حەسەن: بە فکر و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان دەپارێزین

هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەری خۆسەری شەنگال ریهام حەسەن سەرنجی خستەسەر پێشکەوتنەکانی بەڕێوەبەری خۆسەی شەنگال و گوتی: "لە دوای فەرمانی ٢٠١٤ەوە بە فکر و پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بووە بە پارێزەری گەلی کۆمەڵگەی ئێزدی."

لە رۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش بە هاوکاری پەدەکە، کۆمەڵکوژیان لەسەر گەلی ئێزدی ئەنجامدا، لەو کۆمەڵکوژییە ژمارەیەکی زۆر ئێزدی شەهید کران، ژنانی ئێزدی لە ناو قەفەسدا سوتێنران و لە بازارەکان فرۆشران، لەکاتی کۆمەڵکوژییەکە هەموو کەس خۆیان بێدەنگ کردبوو، بە ئامانجی ئەوەی گەلی ئێزدی بە تەواوەتی لە ناو بچێت. بەڵام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕانگە و دەستپێشخەری دایە شەڕڤانان بۆ ئەوەی گەلی شەنگال لەدەستی چەتەکان ڕزگار بکرێن، لە دوای ئەوە بەنگەوازەی ڕێبەر ئاپۆ گەریلاکانی ئازادی شەنگالیان لە چەتەکان پاک کردەوە و ڕزگاریان کرد، گەلی ئێزدیش بە مەبەستی خۆپاراستن هێزی خۆیان دروست کرد، گەریلا ئازادی هاوکاری ئەو هێزە بوون و پەروردەیان کردن، لە لایک شەڕی مان و نەمان دەکرا بەرامبەر چەتەکان لە لایکی تریش دام و دەزگاکانی خۆبەرێوبەری شەنگال درووست دەکرا بە مەبەستی خۆ بەرێوبردن.

لە دوای ڕزگارکردنی شەنگال کۆمەڵگای ئێزدی بەر لە ئاوادانکاردنەوەی خانوو و ماڵە ڕووخاوەکانیان بڕیاریاندا، سیستەمی ڕێکخستنی  و پاراستنی خۆیان دروست بکەن. کۆمەڵگای ئێزدی بەڕێوەبەری خۆسەرییان بوونیاتنا و ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لە چوارچێوەی ئەو خۆبەرێوبەرییەدا گەلی شەنگال خۆی بەرێوە دەبات، لەناو ئەو سیستەمە خۆبەرێوبەرەییە جگە لە گەلی ئێزدی هەموو گەلانی هەرێمەکە بەشداریان تێدا کردوە.

" بە فکری ڕێبەر ئاپۆ دەستەکانی ئێمە بوونیاتنران"

هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەری خۆسەری شەنگال ریهام حەسەن لەسەر گەریلاکانی ئازادی و ڕزگاکردنی شەنگال قسەی کردو وتی" جگە لە ڕێبەر ئاپۆ و شەرڤانەکانی هەموو لایک هەوڵی دەدا کۆمەڵگای ئێزدی لەناو ببات. لە بانگەوازێکدا ڕێبەر ئاپۆ داوای لە گەریلاکانی کرد بچن  بۆ شەنگال و گەلی ئێزدی لە بن دەستی ڕزگار بکەن و بەو شێوەیە شەنگال ئازادکرا، بە هاوکاری گەریلاکانی ئازادی کوردستان و کچ و کوڕانی ئێزدی لە دوای ئازادکردنی شەنگال دەستەکانی خۆبەرێوبەری لە شەنگال بوونیاتنران".

"پاراستن مافی هەموو کەسێکە"

ریهام حەسەن ئاماژەی بەوەشدا هەموو کەسێک مافی پارستنی خۆی هەیە و بەم شێوەیە درێژی پێدا: "ئەو پرۆژە چارەسەرییە بۆ هەموو گەلانی بندەستە، بۆئەوەی ژیانی گەلی ئێزدی پێش بکەوێت لە هەموو لایەکەوە پایەکانی خۆبەرێوبەری ئێزدیمان پێشخستوە، ئەو سیستەمە گەلی  لە باوەشگرت. لەبەرئەوەی کاتێک ئیمە سیستەمەکەمان بوونیاتنا ئەوانەی بەخۆیان دەگووت 'ئێمە دەوڵەتین و میللەت دەپارێزین' لێرە بوونیان نەبوو، بۆیە گەل باوەشی بۆ ئەو سیستەمە گرتەوە و هاوکاری کرد بۆ ئەوەی گەشە بکات. هاوکات گەلی ئێزدی بە یەکێتی و یەکریزی توانیوەیەتی خۆی لە ٧٤ فەرمان ڕزگار بکات و بمێنێتەوە، ئەمجارەش ئێزدییەکان ئەوەیان سەلماند کە بەبی ئەوەی دەوڵەت هاوکارییان بکات دەتوانن خۆیان بپارێزن و ژیانی خۆیان پێشبخەن. لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئیستا لەسەر ئەو پرۆژەیە گفتووگۆ دەکەن، لەبەرئەوەی ئێستا هەموو کەسێک بۆ بەرژەوەندی خۆی کاردەکات کەس ئاگای لە گەل نیە، ئاگایان لەوەنیە کە گەل ڕووبەڕووی چ فەرمانێک دەبێتەوە و چۆن دەژین. بەڵام پرۆژەی خۆبەرێوبەری بە پێچەوانەوە بەرژەوەندی گەلان لەبەرچاو دەگرێت و چارەسەرییە بۆ کێشەکان، بێگومان مافی هەموو کەسێکە کە خۆی بپارێزێت، بۆیە مافی خۆمانە ئێمەش وەک ئێزدی کچ و کوڕانی ئێزدی وەک ئاسایش و هێزی پارستنمان بن"

"لەناو بەرێوبەری خۆسەر هەموو کەس پێگەی خۆی هەیە"

ڕیهام حەسەن ئاماژەی بەوەشدا کە دەستەکانی خۆبەرێوبەری دیموکراتیک تەنها بۆ گەلی ئێزدی نیە، بەڵکو دەتوانێ هەموو گەلانی تری هەرێمەکە لەناو خۆیدا جێبکاتەوە، بەو شێوەیە دریژەی بە قسەکانیدا: "لە ئێستادا ئیرادەی هەرە بەهێز خۆبەرێوبەری دیموکراتیکە، لەبەر ئەوەی ئەو خۆبەرێوبەرەییە بە ئیرادەی گەل دامەزراوە، کاتێک ئێمە دەڵێن خۆبەرێوبەری دیموکراتیک ئەوکاتە ئێمە ئیرادەی گەل پێناسە دەکەین، لەناو بەرێوبەری خۆسەر تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی( تاژێ) بەجیا کارەکانی خۆی بەرێوەدەبات و داموو دەزگای تایبەت بە خۆی هەیە، لەگەڵ هەموو ژنان هاوکارو و خۆیی ڕێکخستن  دەکات، هاوکات لەناو بەرێوبەری خۆسەر ژنان پرۆژەی تایبەت و ناوەندی پەروەردەکردنی تایبەتیان هەیە، هاوکات هەر لەناو سیستەمەکە گەنجانی ئێزدی خاوەن داموو دەزگای تایبەت بە خۆیانن، جگە لەوەش کەسانی ڕووئی و ئاینی ئێزدی خاوەن پرۆژە و ڕێکخراوی تایبەت بەخۆیانن. لەناو بەرێوبەری خۆسەر گەورەو بچووک هەموو دەتوانن جێگای خۆیان هەبێت و خۆیان بەرێوە ببەن، لەبەرئەوە بەرێوبەری خۆسەر بۆ هەموو نەتەوەو باوەرێک هاوکاری دەکات. هەموو گەل و پێکهاتەیەک مافی خۆی هەیە و ئیرادەی خۆی بەدەستی خۆیەتی، ئێمە دەتوانین بە بەریوبەری خۆسەری بڵێن " دەنگی ئازادی" هەر کەسێک دەیەوێت ئازادی خۆی بناسێت دەتوانیت لە ناو سیستەمی خۆبەرێوبەری جێگا بگرێت".

"ئێمە هەمیشە درێژە پێدەری دۆزی ئازادی دەبین"

ریهام حەسەن لە درێژەی قسەکانی دەڵێت ئەوان هەموو کات درێژە پێدەری دۆزی ئازادی دەبن بەوە شێوە قسە دەکات: "ئێمە بە هەزاران شەهیدمان داوە و زۆر زەحمەتیمان کێشاوە تاکو گەیشتوینەتە ئەو دەستکەوتانە، لە ساڵی ٢٠١٤ گەل رووبەڕووی فەرمان بویەوە، گەل زۆر زەحمەتی کێشا و بە هەزاران ئێزدی لە ناوبران، هاوکات لەو کاتەوە تاکو ئیستا هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گەلەکەمان بەردەوامە، پێشەنگەکانی گەلی ئێزدی بە ئامانج دەگرێت، لەو پێناوەشدا پێشەنگانی وەک سەید ، دیندار، دەرویش، چیاکۆ و مام زەکی و...هتد، هەموو ئەوانە پێشەنگ و سیمبوڵی کۆمەڵگای ئێزدی بوون، ئێمە وەک کۆمەڵگای ئێزدی هەمیشە لەسەر ڕێبازی ئەوان درێژە بەدۆزی ئازادی پێشەنگانی ئێزدی دەدەین و دەست لەو دۆزە بەر نادەین، ئێمە ئەگەر بمانەوێت ئازاد بژین دەبێت درێژە پێدەری ئەو دۆزە بین، چونکە ئەو دۆزە دۆزی ئازادییە و تاکە ڕێگای سەرکەوتنی گەلی ئێزدییە، هاوکات ئێمە هێزەکانی وەک "یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئیزدخانمان" هەیە، هێزەکانی ئێمە تەنها بۆ پارستنی گەلی ئێزدی نیە بەڵکو گەلانی عێراقیش دەپارێزێت".

" تورکیا داعشی پەروەردە کرد"

ریهام ئاماژەی بەوەشکرد ئەوانەی هاوکاری داعشیان کرد دەوڵەتی تورکی داگیرکەر  بوو، هەر دەوڵەتی تورکیش بوو داعشی پەروەردە کرد، بەو شێوەیە درێژە بە قسەکانی دەدات: "لە ڕۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ ئەوانەی فەرمانیان بە سەر گەلی ئێزدی هێنا چەتەکانی داعش بوون، هەروەها ئەوانەی داعشی پەروەردە کردبوو دەوڵەتی تورکی قڕکەر بوو ناردیانی بۆ شەنگال، بەڵام ئەوانەی شەنگالیان ڕزگارکرد و خوێنیان بۆ شەنگال ڕشاند هێزەکانی پارستی گەل "هەپەگە" بوو و شەنگالیان ڕزگار کرد، هاوکات ئیستاش شەنگال لەلایەن ‌هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە و ‌هێزەکانی ئاسایشی ئیزدخان دەپارێزرێت، کار و خەباتی ئێمە لەپێناو ئەوەیە کە دوژمن نەتوانێت بەدەستی پیسی خۆی بێتە سەر خاکی ئێمە و داگیری بکات".

"دەوڵەتی تورک، عێراقی داگیر کردووە"

ریهام دەڵێت، عێراق لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە داگیر کراوە و بەم شێوەیە درێژە بە قسەکانی دەدات: "دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت دەشتی نەینەوا داگیر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت خۆی بگەینیتە چیای شەنگال،  لەبەرئەوەی شەنگال جێگایەکی ستراتیژییە بۆیە ئامانجی دەوڵەتی تورکیاییە، کاتێک شەنگال کەوتە ژێر دەستی ئەوان ئەوکاتە راستەوخۆ نەینەواش دەکەوێتە ژێر دەستیان، بۆیە هەبوونی هێزەکانی ئێمە بۆ پاراستنی تەواوی عێراقە و دەبێت عێراق هێزەکانی ئێمە بە جدی وەربگرێت".

"شەنگالییەکان ناتوانن بچن بۆ لالش"

ئەو بەپرسەی خۆبەرێوەبەری شەنگال ئاماژەی بەوەشکرد؛ گەلێک لە ئێزدیەکان ناتوانن بچن بۆ پەرستگای لالش تەنها لەبەرئەوەی سەریان بۆ دووژمن نەوی نەکردووە، بەم شێوەیە درێژەی بە نرخاندنەکانیدا: "بە سەدان کەس ئیستا لە زیندانەکانی عێرقدان وە هەندێک لە شەنگالیەکانیش ناتوان بە خاڵە پشکینەکانی عێراقدا تێپەرن لەبەرئەوەی ئەو کەسانە سەرهەڵدانیان کردووە و سەریان بەرامبەر داگیرکەران شۆر نەکردووە، ئیستا ژمارەیکی زۆر هاوڵاتیان لە شەنگال ناتوانن بچن بۆ لالشی نورانی، لەبەرئەوەی لە شەنگال بەرخودانیان کردووە، ئەوان تاوانبار دەکرێن بە تیرۆرست، تا ئیستا بە دەیان گەنجی ئێزدی لە زیندانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندان، کچ کاتێک دەچنە باشووری کوردستان بزر دەکرێن، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک خۆی بە بەرپرسیار نابینی لەوەی کە ئەو کچانە چیان بەسەر دێت بۆ کوێ دەبرێن".

"یەکگرتووی کۆتایی بە فەرمان دێنێت"

ریهام حەسەن بەم شێوەیە کۆتای بە قسەکانی هێنا: "داواکاری ئێمە لە گەلی ئێزدی ئەوەیە کە یەکێتی خۆیان بپارێزن و کۆتایی بە فەرمان بێنن، با گالەکەمان وابیر نەکاتەوە کە کۆتایی بە فەرمان هاتووە، لەبەرئەو سیاسەتانەی کە بەرێوەدەبرێن، دەتوانین بڵێن هێشتا فەرمان درێژەی هەیە، بێگومان دەبێت ئێمە لە دەوری هێزە سەربازییەکانمان و ناوەندەکانی خۆسەری خۆمان یەک بخەین و پشتگیری بدەینە ناوەندەکانی خۆمان و بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بە ڕیکخستن بکەین".