ژنان بە خۆبوون و بەکاری هونەری بەر بەستەکان تێکدەشکێنن

گروپی کۆلەکتیڤی هونەری ژنان لە چوارچێوەی پرۆژەی خۆبوون بە بەرهەمی هونەری ئاستنەگەکان دەشکێنن.

گروپی کۆلەکتیڤی هونەری ژنانی خۆبوون، کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی دامەزراوە، بۆ ئەوەی هەنەرمەندانی ژن ئەزموون و ئیشی هونەری خۆیانی تیدا بڵاو بکەنەوە و بە ڕوانگەیەکی هونەری ژنانە ناسنامەی ژن پێناسە بکەن. وەک یەکەم کاری خۆی لە ژێر ناونیشانی (خۆبوون) پێشانگایەکی بۆ هونەر و ئەزموونی ٧ ژنە هونەرمەند بە ناوەکانی ساکار، زەهرا، رۆژگار، سارا، ژولیا، هاژە و نیگا کردەوە.

پێشانگاکە لە گەلەری کەریم چاوشین لە سلێمانی  ١٢ ئەم مانگە دەستی پێکردووە و بڕیارە تا ١٨ مانگ درێژەی هەبێت. لە پێشنگاکەدا هونەری ژنان بە مەتریاڵ و مادەی جیاواز نمایش کراوە، کە سەرنجی هونەرمەندان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ڕاکیشاوە. بە بەردەوامی هاوڵاتیان سەردانی پێشانگاکە دەکەن و گفتووگۆ لەسەر بەرهەمی ژنان دەکەن.

هەر لە چوارچێوەی پرۆژە هونەریەکەدا ئەمرۆ ژمارێکی بەرچاو لە مامۆستایانی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی سلێمانی و خوێندکاران سەردانی پێشنەگاکەیان کرد و گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرۆژیە کرد، وێڕای تێروانین و ڕەخنە هونەریەکانیان، ئەزموونی کاری هونەریی ژنانیان بەرز نرخاند و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەو مەتریاڵانەی لە پێشانگاکەدا بەکار هاتوون جێگای سەرنجن و ئەرێنین،  چونکە لە کوردستاندا جاری یەکەمە ئەو جۆرە ماتریاڵانە بەکار دێن لە پرۆژەی هونەریدا.

ژ.ت