بڕیاربوو سبەی کۆتا ڕۆژی ساڵی ٢٠١٩، فیلمی سینەمایی 'لە پێناو ئازادیی دا'، کە گێڕانەوەی بەرخۆدانی ١٠٠ ڕۆژەی سووری ئامەد لە باکووری کوردستانە، لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی لە دوو کاتی جیاواز کاتژمێر (٠٦:٠٠ و ٠٩:٠٠)ی ئێوارە نمایش بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بە بڕیاری ئاسایش ڕێگە لەنمایش کردنی فیلمەکە گیرا.
سەبارەت بە ڕێگریی ئاسایش، سینەما سالم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ڕێگرتن لە هەنورو سینەما، هیچ بیانوویەک قبوڵ ناکات.
سینەما سالم ڕاشیگەیاندووە: فیلمی" لە پێناو ئازادیدا" گێڕانەوەی ڕووداوێکی گرنگی نیشتیمانەکەمانە، ئێمە پێمان وابوو ئەرکی هەموومانە لە باشوور، پشتیوانیی لەم فیلمە بکەین و بتوانین پێکەوە بۆ یەکەم جار بیخەینە سەر شاشەی سینەما، تا هاونیشتمانییان بیبینن و لە ڕێی هونەر و سینەماوە، ئاگاداری ئەو مێژووە گرنگە بن.
سینەما سالم پرسیار لە ڕای گشتی دەکات و دەڵێت: فیلمێک کە لە هەموو دنیا نمایش دەکرێت، بۆ لە نیشتمانەکەی خۆیدا نمایشی قەدەغەیە ؟
ز.ش