له‌ کەرکووک یادی هونەرمەند قادر مەردان کرایەوە

لە دووەم ڕۆژی هەفتەی ڕۆشنبیری و هونەریی کەرکووک چالاکییەک بۆ یادی هونەرمەندی کۆچکردوو قادر مەردان لە هۆڵی ڕۆشنبیری کەرکووک بەڕێوه‌چوو.

لە مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌دا، هاوڕێیانی هونەرمەند و هونەردۆستان بەشداربوون. ئاماده‌بوان باسی ژیانی هونەرمەند و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانیان کرد. دواتر کورتەفیلمێك ده‌رباره‌ی ژیانی هونەرمەند پیشان درا.

لە کۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ گۆرانیبێژی شاره‌كه‌ ڕوانین دڵشاد گۆرانییەکی کۆچکردووی بۆ ئامادەبوان چڕی.

s.m