له گوندێكی ناوچهی برادۆست فێستیڤاڵی كەلەپوری و ھونەری بەڕێوەچوو
بۆ یەكەم جار لە گوندی ژیلیای ناوچهی برادۆستی باشووری كوردستان فێستیڤاڵێكی زانستی، كەلەپوری و ھونەری بەبۆنەی یادەكانی مانگی ئادار ساز كرا.
بۆ یەكەم جار لە گوندی ژیلیای ناوچهی برادۆستی باشووری كوردستان فێستیڤاڵێكی زانستی، كەلەپوری و ھونەری بەبۆنەی یادەكانی مانگی ئادار ساز كرا.
مەلەك مهغدید بەشداربووی فێستیڤاڵهكه بە ئاژانسی ههواڵی فورات (ANF)ی گووت: «من بە سازكردنی چەندین خواردنی كوردەواری بەشداربووم. خواردنی دۆڵمەی كوردی، دۆغاوە و ترخێنەم دروست كردبوو. ھیوادارین زیاتر گرنگی بە فێستیڤاڵی لەم شێوەیە بدرێت.»
شیلان ئهحمهد یەكێكی دیكه له بەشداربوانه و بە خستنهڕووی چهندین كهلوپهلی كۆنی كوردەوای بەشداری كردووه. ناوبراو گوتی: «زۆر خۆشحاڵم بەشداریم كردووە لەم ڤیستیڤاڵە گرنگه. من به چەند كەلوپهلێكی كۆنی كوردەواری بەشدار بووم؛ وەك تەشی و موو كە پێشتر باب و باپیرانمان بەكاریان دەھێنا. ویستم ئەمڕۆ ئەوانە زیندوو بكەینەوە. ئێمەی كورد زۆر دەوڵەمەندین بە كەلوپهلی كوردەواری. بەڵام بەداخەوە ساڵانە یەك جار كەل و پەلەكان نمایش دەكەین. ھیوادارین زیاتر گرنگی بەم بوارە بدرێت.»
بڕگهكانی فێستیڤاڵهكه بریتی بوون لە: شانۆ، شیعر، پیشانگهی ھونەری، پێشبڕكێی زانستی، خەنەبەندان، خواردنی كوردەواری و كەلوپهلی فۆلكلۆری، مەشكژهنین و چەندین چالاكیی دیكه. بە گوتەی ڕێكخەرانی فێستیڤاڵهكه ئامانجیان پەرەپێدان و پێشخستنی هونهر و كهلهپوری كوردهوارییه.
s.m