کەرکوک،بە نمایشکردنی زیاتر لە ٢٠ شانۆگەری ٩هەمین فێستیڤاڵی شانۆ کۆتایی هات

نۆیەمین فێستیڤاڵی پەروەردەكانی عێراق لە شاری كەركوك لە ماوەی ٩ رۆژدا بە بەشداری ٢١ گروپی شانۆیی كۆتایی بە كارەكانی هێنا.

لە ڕۆژی ٢٠ی ئاب، نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆیی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی عێراق لە هۆڵی چالاكی قوتابخانەكانی كەركوك دەستی پێكرد، ئەمڕۆ دوای ٩ ڕۆژ فێستیڤاڵەكە كۆتایی بە كارەكانی هێنا.

هەوڵدڕا لە شانۆگەریەکان نەهامەتی هاووڵاتیان نیشان بدەن کە چۆن لەلایەن دەسەڵاتەوە پشت گۆی خراون و دەسەڵات ڕێگە بە ئازادی ڕادەربڕین نادات و چەندین کێشەی دیکەی کۆمەڵگای عێراق لە رێگەی ئەم شانۆگەریانە خرانەروو.

ئەمڕۆ بە بەشداری نوێنەری ٢١ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی عێراق لە هەموو پارێزگانی عێراق، بە ئامادەبوونی لیژنەی هەڵسەنگانی شانۆ باشترین سێ شانۆگەری خەڵات كران.

لە فێستڤاڵەكە گروپی دێوانیە خەڵاتی باشترین شانۆیی پێبەخشرا، هەروەها گروپی شانۆی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی بەسرا باشترین دەرهێنەری شانۆیی پێبەخشرا، وە گروپی شانۆی بەغدا خەڵاتی باشترین ئەكتەری پێدرا.

سەعەد هدابی نووسەر و دەرهێنەرێکی پارێزگای دێوانیەیە کە بەشداری ڤیستیڤاڵەکەی کردووە بە شانۆگەری(ذات دمار) و خەلاتی لەسەر شانۆگەریەکەی بردەوە لە ڤیستیڤاڵەکە،

دەربارەی نۆیەم ڤستیڤاڵی شانۆگەری سەعەد هدابی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "پێشتر لە پاریزگای بەسرا ئەم ڤیستیڤاڵە بەرێوەدەچوو بەلام ئیستا بریارمان داوە هەر ساڵەو لە پارێزگایەکی جیاواز ئەم ڤستیڤاڵە ئەنجام بدەین بۆ چالاککردنی بواری شانۆ لەو پارێزگایانە."

هەروەها سەعەد هدابی ووتیشی: "ئەم ڤستیڤاڵە ماوەی دەرۆژی خایەند ئەمرۆش گەیشتینە کۆتایی ڤستیڤاڵەکە منیش دەرهێنەری یەکێک لەو شانۆگەریانەم بەناوی (ذات دمار)کە لە هەموو ڤستیڤاڵەکەان نمایشمان کردووە وە لە داهاتوودا کاری دیکەشمان دەبێ ، خەلاتی ڕاستەقینە پێکەوە زیندووکردنەوەی ئەم هونەرە جوانەیە."

ک-ش