٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و کەمپینی ئازادی

کەمپەینی ئازادی ناونەتەوەیی نیشانی دەدات کە پەکەکە لە ٤٦هەمین ساڵیادی دامەراندنیدا مانادارتر دەبێت، پێش دەکەوێت و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد دەستکەوتی گرینگ و واتادار دەخۆلقێنێت.

گەلی کورد و دۆستەکانیان ٤٥هەمین ساڵیادی پەکەکە  پیرۆز دەکەن. هەر لە ئێستاوە لە زۆربەی شوێنەکان ئاهەنگ گێڕان دەستی پێکردووە. لە ئاهەنگ، مەراسیم، ڕێپێوان، گردبوونەوە و یادی شەهیدان، چەندین جۆر مەراسیم بەڕێوەدەچێت. ئەو تێکۆشانەی کە لە ئەلمانیا لە دژی قەدەغەکانی سەر پەکەکە و کەمپینی ئازادی کە لە ١٠ی تیشرینی یکەم دەستیپێکرد، بوو بە یەکەم هەنگاو. هەر بۆیە ئاهەنگی ٤٥هەمین سالیادی پکەکە هێندەی تر بە جۆش و خرۆش و کاریگەرتر بەڕێوەدەچێت. دەزانرێت ئەو تێکۆشانەی کە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کوردە، لە ٤٦هەمین ساڵیادی پەکەکەدا زیاتر لە جاران بەهێزتر دەبێت و گەشە دەکات.

دیارە لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا زۆر شت لەسەر پەکەکە وتراوە و نووسراوە. ڕەنگە زۆرترین بابەت بێت کە باسی لێوە کراوە. هیچ وشەیەک نەماوە کە نەوترابێت، چ لە ڕووی ستایش و چ لە ڕووی ڕەخنەکانەوە. بێ گومان سەرنجڕاکێشترین قسەکان لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ وە وتراوە. بۆ پەکەکە وتی: "ڕۆمانێکە کە کۆتاییەکەی نەهاتووە، شعرێکە، گۆرانییەکە..." دەستنیشانی کرد کە لەگەل پەکەکە ژیان خۆشتر و جوانترە، وتی کە: پەکەکە پارتی شەهیدانە و هەموو شەهیدەکانمان لەسەر ڕێبازی پەکەکە ژیاون. ئەمانە و پێناسە هاوشێوەکانی لەناو گەلی کورد دا تێگەیشتن و زانیارییەکی قووڵیان پەکەکەیان درۆست کرد. ئەمەش بووە هۆکاری دروست بوونی دۆخیک کە جگە لە چەند خیانەتکارێک، گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات هاتنە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان و بەدەنگی بەرز هاواریان دەکرد و دەیان وت: "پەکەکە گەلە، گەلیش لێرەیە".

سەرەڕای هەموو هێرش، هەوڵەکانی سیاسەتی فاشیست، داگیرکەر، بکوژ، هیچ شتێک ناتوانێت تێگەیشتن و خاوەندارێتی گەلی کورد بۆ پەکەکە بشکێنێت. بەپێچەوانەوە لەگەڵ زیادبوونی گوشارەکان و زیادبوونی سیاسەتە پیسەکانیان، بەرخۆدانی ئازادی بە پێشەنگایەتی پەکەکە گەورەتر بوو. لەگەڵ گەورەبوونی بەرخۆدان، خۆشەویستی و پشتیوانی گەلی کورد بۆ پەکەکە پەرەی سەند و گەورەتر بوو. ئەو خۆشەویستی و یەکڕیزییەی گەل، کە هیچ تەڤگەرێک لە مێژوودا نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت، پەکەکە بەدەستی هێنا. پیرۆزباییەکانی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە ڕوونی ئەم ڕاستییە نیشان دەدات. کاتێک پێ دەنێینە ناو ٤٦هەمین سالی دامەزراندنی پەکەکە دەبینین کە پکەکە لەلایەن گەلەوە بەهێزتر و فراوانتر بووە.

کەواتە بۆچی ئەم دۆخە وایە؟ ڕوون و ئاشکرایە کە گەلی کورد و ژنان و گەنجانی کورد خۆیان لە ڕاستی پەکەکە دا دەبینن. ڕاستی خۆیان لە پەکەکەدا دەبینن. کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاستی پەکەکە دەبێتە ناسنامەی ئازادی گەلی کورد. گەلی کورد بوون و ئازادی خۆی لە پەکەکەدا دەبینێت. چارەسەری و فیداکارییەکانی خۆی لە پەکەکە وەردەگرێت. دەبینێت و تێدەگات کە ئیرادەی بوون و ئازادی لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا بەرجەستە بووە و نوێنەرایەتی ڕاست بۆ ئەمە دەکەن. بەکورتی کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، ڕاستی پەکەکە، ئازادی و بوونی گەلی کورد بووە بە یەک.

زۆر ئاشکرایە لە یادی ٤٦ ساڵەی پەکەکەدا  زۆر شت باس کرا و زۆر شت نووسرا. لەوانەیە زۆر بابەت باسی لێکرابێت، مەسەلەیەک نییە کە نەگوترابێت، چ لە ڕووی ستایش و چ لە ڕووی ڕەخنە. بێ گومان سەرنجڕاکێشترین وتە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە وتراوە. سەبارەت بە پەکەکە وتی:"ڕۆمانێک کە کۆتایی نییە هەڵبەستێکە، گۆرانییەکە..." ڕوونی کردەوە کە 'لەگەڵ پەکەکەدا ژیان باشتر و جوانترە'. وتی پەکەکە پارتی شەهیدانە هەموو شەهیدانمان لە شێوازی پەکەکەدا ژیان دەکەن. ئەمانە و پێناسە هاوشێوەکانیان تێگەیشتن و زانینێکی قووڵیان لە پەکەکەدا خوڵقاند. هێنایانە ئەو دۆخەی جگە لە چەند خیانەتکارێک، گەلی کورد لە هەر چوار پارچە و دەرەوەی وڵات لە شەقام و گۆڕەپانەکاندا دەیانگوت"پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە."

سەرەڕای هەموو هێرش و هەوڵدانەکانی فاشیستی ستەمکار و قڕکەر، هیچ شتێک نەیتوانی تێگەیشتن و خاوەندارێتی گەلی کورد لە پەکەکە بستێنێ. بەپێچەوانەوە لەگەڵ زیادبوونی گوشارەکان و پیلانەکان، بەرخۆدانی ئازادی بە پێشەنگایەتی پەکەکەیش زیاتر دەبوو. لەگەڵ پەرەسەندنی بەرخۆدان، سۆز و پشتیوانی گەلی کورد بۆ پەکەکە پەرەی دەسەند. سۆز و یەکڕیزییەی گەل، هیچ ڕێکخستنێک لە مێژوودا نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت، پەکەکە بەدەستی هێناوە. ئاهەنگەکانی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە ئەم ڕاستییە ڕوونتر نیشان دەدەن. کاتێک دەڕۆینە ٤٦ساڵەی پەکەکەوە، دەبینین خ سۆز و پشتیوانی لەلایەن گەلی کوردەوە هێندەی تر بەهێزترە و پەرەی سەندووە.

کەواتە بۆچی ئەم ڕەوشە وایە؟ زۆر ئاشکرایە کە گەلی کورد، ژنان و گەنجانی کورد خۆیان لە ڕاستی پەکەکەدا دەبیننەوە. کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاستی پەکەکە دەبێتە ناسنامەی ئازادی گەلی کورد. بۆیەگەلی کورد بوون و ئازادی خۆی لە پەکەکە دەبینێتەوە. ئازایەتی و فیداکاری خۆی لە پەکەکە وەردەگرێت. دەبینن و تێدەگەن کە ئیرادەی بوون و ئازادی لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا خۆی دەردەخات و بە دروستی نوێنەرایەتی دەکات. بەکورتی کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاستی پەکەکە، ئازادی و بوونی گەلی کورد گرێدراوی یەکترن.

زۆر ئاشکرایە کە لە یادی ٤٦مین ساڵەی پەکەکەدا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەم ڕاستیانەدا نەهاتووە. لە ڕاستیدا لە لایەنی کەم کردنەوەدا هیچ گۆڕانکارییەک دروست نەبووە. بە پێچەوانەوە یەکگرتنێکە باسمان کرد هێندەی تر گەورەتر دەبێت. لە ٤٦ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەدا، ئەم ڕاستیە تەنیا لە گەلی کورد، ژنان و گەنجانی کوردستاندا ڕاگیر نەماوە. ڕاستییەکە پێشتر باسمان کرد سنووری کوردستانی بەزاندووە لە هەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە حەقیقەتێکی گەردوونی. ڕاستییەکانی هەڵمەتی ئازادی جیهانی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، لەبەردەوامیدان. لە یەک ڕۆژدا لە ٧٤ ناوەندی جیهانەوە دۆستانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد هەڵمەتەکەیان دەستپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە و لە هەموو کۆمەڵگا و ژێردەستەکاندا بڵاو بووتەوە.

کەواتە ئەم دۆخە مانای چییە؟ زۆر ئاشکرایە کە لەسەر ئاستی جیهان هەموو کەسێکی کرێکارو بندەست وەک کوردان لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە تێدەگەن. لە کەسایەتی و ڕاستی پەکەکەدا بوون و ئازادی خۆیان دەبینن. لەسەر ئەم بنەمایە ئیرادە و ناسنامەیەکی نوێ بەدەست دەهێنن. بە تایبەتی ژنان لە پراکتیکی شۆڕشگێڕانەی ڕێبەر ئاپۆ هێز و متمانەیەکی گەورە بەدەست دەهێنن. دەبینن بە ژنولۆژی کەلایان ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدراوە، ڕێگای تێکۆشانی ئازادیی هێندەی تر ڕوونتر دەبێت و باشتر تێدەگەن کە بوونی ڕاست و ژیانی ئازادی ژنان لە ڕێگەی شۆڕشی ئازادی ژنەوە دروست دەبێت و بەشێوەیەکی بەهێزتر بەشداری ڕاستی  ژن، ژیان، ئازادی ببن.

بارودۆخی هەموو کرێکار و بندەستانی تریش وەک خۆیەتی. ئەوانەی لەگەڵ دەوڵەتدا تووشی ناکۆکی دەبن، چارەسەری لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتدا دەبینن. ئەوانەی لەگەڵ 'دەوڵەت نەتەوە'دا چارەسەریان نییە وبەکێشە دەژین، لەسەر هێڵی 'نەتەوەی دیموکراتیک' بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن. ئەوانەی بە تێکۆشانی'ژینگە پارێزی'ەوە گەشەیان سەندووە، بۆ چارەسەرکردن ڕوو لە 'شۆڕشی ئیکۆلۆژی' دەکەن. کرێکار و کارکەران کە لە تێکۆشانی حەقدەستیدا دەرئەنجامیان دەست ناکەوێت، بۆ چارەسەرکردن ڕوو لە تێکۆشانی کۆمەڵگاپارێزی دیموکراتیک لەسەر کۆمۆنی دیموکراتیک. بەکورتی ئەوەی لە ڕێگەی نەتەوەپەرەستیەوە چارەسەری نابینن، ڕوو لە وڵاتپارێزی دەکەن. ئەوەی لە ڕێگەی ئایینەوە چارەسەری نابینن، ڕوو لە بیرۆکەی دیموکراتیک دەکەن. ئەوانەی لە ڕێگەی ڕەگەزپەرەستیەوە چارەسەری نابینن، ڕوو لە ئازادی ژنان دەکەن. ئەوانەی بە زانستی ئەرێنی چارەسەری نادۆزنەوە، ڕوو لە واتاگەرایی دەکەن. بەم شێوەیە هەمووان چارەسەری خۆیان لە مۆدێرنیتە دیموکراتیکدا دەبیننەوە، واتە لە پارادایمی ئازادی ژن، ئیکۆلۆژی، دیموکراسیدا. هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو کرێکاران و گەلانی بندەستی جیهان زۆر باشتر لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن و زیاتر خاونداری لێ بکەن.

ئەمانە هەموو ئەوە نیشان دەدەن کە تێکۆشانی ٤٦ساڵەی پەکەکە سنووری کورد وکوردستانی بڕیوە و لەسەر ئاستی جیهان گەشە دەکات هەتا هەموو بندەستان بگرێتە ناو خۆی. تێدەگەین کە ئەمە لەسەر بنەمای هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕوودەدات. ئەمە ئەوە دەردەخات کە هەڵمەتی ئازادی جیهانی لە ٤٦ساڵەی پەکەکەدا زۆر مانادارتر دەبێت و لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد دەستکەوتی گرنگ و بەردەوام بنیات دەنێت.

بۆ خۆی پێشهاتەکان تا ئەم ساتە بە شێوەیەکی زۆر ڕوون ئەم ڕاستییانە دەسەلمێنن. ئەگەر گرنگی پێبدرێت، هیچ وڵات و کۆمەڵگایەک نییە کە ئەم هەڵمەتە تەشەنەی نەکردبێت. هەڵمەتی ئازادی بە مانا ڕاستەکەی بوو بە هەڵمەتێکی جیهانی. هەموو ژنانی شارەزا لەسەر بنەمای شۆڕشی ئازادی ژیانی ژنان ئەرکی هەڵمەتەکەیان لە ئەستۆ گرت. بە تایبەتی ژنانی گەنج لە یەکەمین کۆنگرەی جیهانی گەنجاندا بە ئاشکرا ڕایانگەیاند کە تەواوی تێکۆشانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. بەم کۆنگرەیە گەنجانی جیهان بڕیاریان دا کە پێشەنگایەتی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن. لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەی کە لە ١١ و ١٢ی تشرینی دووەمدا لە سەرانسەری ئەوروپادا ئەنجامدرا، بە ئاشکرا ڕایانگەیاند کە دەستیان بە پرۆسەکە کردووە. لە ئینگلتەرا تا ئیتالیا و باشووری ئەفریقا، سەندیکای کرێکاران لە هەموو دەرفەتێکدا نیشانیان داوە کە ئەوان هێزی سەرەکی پرۆسەکەن. ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، ئەکادیمیسیەن، فەیلەسوف، سیاسەتمەدار، واتە هەستیارترین و شارەزاترین بەشەکانی کۆمەڵگا، ڕۆژانە بەشداریان لەو هەڵمەتەدا ئاشکرا دەکەن.

هەڵمەتی ئازادی جیهانی کە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، ڕۆژانە دەیان چالاکیی لە بوارە جیاجیاکاندا ئەنجامدەدات. لە منبجەوە تا دێریک و دێرازۆر، سەرجەم گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژانە ڕێپێوان دەکەن؛ شەقام و گۆڕەپانەکان پڕ لە جەماوەر دەبێت داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لە باکور گەلی کورد و هەموو ناوەندە دیموکراتیکەکان لە هەر دەرفەتێکدا بە 'رێپێوانی ئازادی' بەرەو گەملیک دەڕۆن. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کۆنگرە و کۆنفرانسێکدا دەبێتە ڕۆژەڤی سەرەکی و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەڵێنەوە.

بەکورتی مرؤڤ بە چالاکییەکانی ئازادی لە هەر شوێنێک دەکەونە ٤٦ساڵەی پەکەکەوە. دەزانن کە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆپرسی کورد" مۆری خۆی لە ٤٦مین ساڵ بدات. کورد و دۆستەکانی هەموو هێز و وزەی خۆیان یەکخستووە و دیارە لە ساڵی ٤٦میندا پەرەی پێدەدەن و هێندەی تریش بڵاوی دەکەنەوە و هەوڵی بەدەست هێنانی دەدەن. کەواتە ئایا ئەمە دەکرێت؟ بێگومان دەکرێت. هەموو پێشهاتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەریدەخەن کە دەکرێت. پاشان لە ساڵی نوێی پەکەکەدا پێویستە لە هەموو شوێنێک چالاکیی ئازادیخوازانە بەرەو پێش ببەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین؛ ئەمە قەرز و ئامانجی سەرەکیمان بێت. ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم جەژنی ژیانەوەی ئەو کەسانەیە کە لەسەر ئەو بنەمایە دەژین و تێکۆشان دەکەن.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا