ڕاگەیاندراوی شاندی ئیمراڵی
دەم پارتی پەیوەست بە کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی و سەرۆککۆماری تورکیا تەیب ئەردۆغان، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆککۆمار بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندیی هاوڕێیدا، لە کەشێکی ئەرێنی، بەرهەمدار بۆ ئایندەیەکی گەشدا تێپەڕ بوو.
پێکەوە هەڵسەنگاندن بۆ گرنگی ئەو پرۆسەیەیی کە تێیداین و ئەو ئاستەیی پێیگەیشتووین و قۆناغەکانی داهاتووی کرا. تێیدا جەخت لەوەکرایەوە سەردەمێک کە توندوتیژی و ئاڵۆزی تێدا نەمێنێ و گۆڕەپانی دیموکراتیک و سیاسی تێدا بەهێز بکرێت بۆ وڵات، گەل و هەرێمەکەمان هەڵگری گرنگییەکی ژیانییە.
شاند و پارتەکەمان لە ماوەکانی داهاتوویشدا کار و خەباتەکانی بۆ جێبەجێ کردنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ئیرادە و سەرنجدارییەکی بەهێزترەوە بەردەوام دەکات. بۆ وڵاتەکەمانی ئاشکرا دەکەین بە بەختین بەوەی هیواکانمان لە دوێنێ مەزنترە.
سوپاسی هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵاتیییەکان دەکەین کە بە پێشنیار، هۆشیاری و ڕەخنەکانیان پرۆسەکەیان بەهێزتر کرد."