دەوڵەتی تورك له ئەوروپاش لە کێفخۆشی کوردان ئەترسێت
ڕوداوەكەی بەلجیكا هەقه ببێته پەندێكی گرنگ بۆ وڵاتانی ئەوروپا تا له تورك تێبگەن، نەك پۆلیسەكانیان گوێی خۆیان بخەوێنن تا ڕوداوەكه دەبێت و ئەودەم هەردولا تاوانباربكەن.
ڕوداوەكەی بەلجیكا هەقه ببێته پەندێكی گرنگ بۆ وڵاتانی ئەوروپا تا له تورك تێبگەن، نەك پۆلیسەكانیان گوێی خۆیان بخەوێنن تا ڕوداوەكه دەبێت و ئەودەم هەردولا تاوانباربكەن.
ڕوداوه‌كانی به‌لجیكای ئه‌م نه‌ورۆزه، ته‌واوی ئه‌و ڕوداوانه‌ی ساڵانی به‌رێی فه‌ڕه‌نساو سوید و ئه‌ڵمانیاو شوێنه‌كانی دیكه پێمان ده‌ڵێن تورك له ژێر په‌روه‌رده‌یه‌كی مه‌ترسیداردان، په‌روه‌رده‌ی نه‌فره‌ت كردن له‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركی ڕقی لێیانه، كورد به نمونه، پێشتر و ئێستاش پێموایه له ناو توركیشدا خه‌ڵكی ئاشتی خواز، مرۆدۆست و خوازیاری پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه هه‌یه، به‌ڵام كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره شاڵاوه ده‌بیته‌وه نیگه‌رانیه‌كی قوڵدادتدهگرێت، به تایبه‌ت رقی تورك له كورد.
ڕوداوه‌كانی به‌لجیكا به یه‌ك ڕسته پێمان ده‌ڵێن تورك نایانه‌وێت كورد دڵخۆش بن، ئه‌گینا گریمان میتێكیش ئه‌وانی ئاڕاسته‌ی ئه‌و خەڵكه كردبێت بۆ ده‌بێت مه‌ڕی ڕه‌دوی كه‌ون، شه‌ڕ فرۆشتن به دڵخۆشی كوردان و ئاهه‌نگی ئاڵ و واڵای كوردانه، شه‌ڕ فرۆشتنه به جوانی مرۆڤ و جوانی سروشت و ڕنگاڵهیی ژیان، ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی گه‌مژه‌ییه، خۆ ئه‌وانه‌ی له به‌لجیكا شه‌ڕیان به جوانی فرۆشت، ئەوانه‌ی سه‌ر فڕۆكه جه‌نگیه‌كان و پشت درۆنه‌كان و سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاته فاشیزمهكه نین، ئه‌دی بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ، ئایه ئه‌مه نەخۆشیهكی كوشنده نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوی بنه‌ی ده‌رده تورك، یان په‌تای به كورد هاربوون .
من ئێستاش بڕوام وایه توركی جوان و به ڕوومه‌ت هه‌ن، به‌ڵام پێده‌چێت زۆر كه‌م بن، ده‌نا ده‌بوو توركه‌كان به تایبه‌ت له به‌لجیكا بەشداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان كردباو په‌یامیان بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ناردبا كه مرۆڤ به‌یه‌كه‌وه جوانن، ئه‌وه نه‌كرا، لێ كاتێك كیژۆڵه‌یه‌كی دایی باب توركم بینی به كوردی گۆرانی مه‌زهه‌ری خالقی ده‌گوت، دڵم خۆش بوو گوتم ئه‌وه‌ش هه‌یه وه‌ك چۆن له ٢٠١٤ له ئامه‌د كوڕه توركێكی دژه توند و تیژی زیتم بینی، چالاكانه دژی تورك و فاشیزم له شه‌ڕدابوو.
ڕوداوه‌كه‌ی به‌لجیكا هه‌قه ببێته په‌ندێكی گرنگ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا تا له تورك تێبگه‌ن، نه‌ك پۆلیسه‌كانیان گوێی خۆیان بخه‌وێنن تا ڕوداوه‌كه ده‌بێت و ئه‌وده‌م هه‌ردولا تاوانباربكهن، جه‌لاد و قوربانی، له هیچ كوێی دنیا جه‌لاد و قوربانی پێكه‌وه تاوانبار نین، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوه‌ز قه‌بوڵی ناكات.
له‌وه‌ده‌چێت دژه درۆنه‌كان كاریگه‌ری خۆی هه‌بووبێت بۆیه له به‌لجیكاش داخی دڵیان به ئازاردانی كورد ده‌ڕێژن.
هـ . ب