نامیلکەی "شەڕ و ئاشتی لە کوردستاندا" بڵاوبوەوە

نامیلەکی "شەڕ و ئاشتی لە کوردستاندا"ی ڕێبەر ئاپۆ، بە شێوە زاری سۆرانی بەشێوەی نامیلکەی پیدی ئێف بڵاو بووە و بەردەستە.

نامیلەکی شەڕ و ئاشتی لە کوردستاندا

لە بەردەوامی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا، لە پرۆژەیەکی مەعریفییدا نامیلکەی "شەڕ و ئاشتی لە کوردستاندا"ی ڕێبەر ئاپۆ وەرگێڕاوە سەر شێوەزاری سۆرانی.

نامیلەکەکە هەڵسەنگاندی گرنگی مێژووی و کۆمەڵایەتی زۆر گرنگی تێدایە، کە ڕێبەر ئاپۆ هێڵە سەرەکییەکانی پرسی کورد، پاشخانی مێژوویی و گونجاوترین پێشنیاز بۆ چارەسەر دەخاتە ڕوو.

بۆ دەستکەوتنی فایلی پیدی ئێفی نامیلەکەکە، خوێنەران دەتوانن لە لینکی تیلگرام  یان https://www.ocalanbooks.com/#/sorani نامیلەکەکەیان دەستکەوێت.