دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سۆرخوین

گەریلا تیڤی دیمەنی ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سۆرخوینی بڵاوکردەوە کە لە ناوچەی مەتینا بەڕێوەچوو.

گەریلا تیڤی دیمەنی ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید لەیلا سۆرخوینی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە لە مەتینا بەڕێوەچوو. دیمەنەکە بە گشتی لە ٣ بەش پێکدێت.

لە بەشی یەکەمدا، حەقی ئارمانج ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی هەپەگە، پێش چالاکییەکە لە گەل هێزەکانی گەریلا کۆبوونەوەیەکی دروست کرد و دەستنیشانی کرد کە چالاکییەکە بۆ یادکردنەەوەیە لە فیداییانی پێشەنگی تێکۆشانمان باران چراڤ، بنەوش ڤەژین و ئامەد ئاڤێستا کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە مەتینا ئۆپراسیۆنی شۆرشگێری چیای هەکارییان ئەنجامدابوو.

فەرماندە حەقی ئارمانج وتی: "دوژمن چێ دەکات با بیکات، بەهیچ شێوەیەک ڕزگاری نابێت، بێگۆمان گۆرزی کوشەندەیان لێدەدەین. پێش ئەوەی دوژمن بگات بە ئەوێ دەبێت ئێمە لەوێ بین و چاوەرێی دۆژمن بکەین". حەقی ئارمانج هیوای سەرکەوتنی بۆ گەریلا خواست.

گەریلاکان کە پێش چالاکییەکە بۆ کامێرا قسەیان کردبوو، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە وتیان "دۆژمن تێکدەشکێنین و دەگەرێینەوە"و بڕیارداری خۆیان بۆ ئەو چالاکییە نیشاندا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕوویان کردە گۆرەپانی چالاکییەکە.

١٨ داگیرکەر سزادران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەنجامی چالاکییەکە ڕاگەیەنداراوێکی بلاو کردەوە: "٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:١٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەل لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی شۆرشگێری لە ژێر ناوی شەهید لەیلا ئامەد سۆرخوین ئەنجامدرا. هێزەکانمان لە ٥ لاوە لە داگیرکەرانیان دەدا بەو شێوەیە چالاکی شەهید لەیلا ئامەد سۆرخوین بەرێوە چوو. بە نارنجۆک و چەکی تاکە کەسی لە داگیرکەران درا. هێزەکانمان چوونە سەر جەنازەی ١٢ داگیرکەر دەستنیشانیان کردووە کە هەموویان سزادراون. ئەو هێزانەی کە دەیانویست بەهانای داگیرکەرانەو بێن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، کەوتنە تەڵەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر لێیاندرا. لەوێش ٦ داگیرکەریتر سزادراون. لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا ئامەد سۆرخویندا بە گشتی: ١٨ داگیرکەر سزادران. هیزەکانمان لەسەر جەنازەی داگیرکەران چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک، بیکەیسی،  بۆمب هاوێژ، ٢ چەکی تاکەکەسی MPT-55، ١٢ مەغزەنی چەکی MPT-55، ئامێری دۆزەرەوە، ٢ دووڕبینی چەک، مۆبایلێکی گەورەی مانگی دەستکرد، ٢ تەلەفۆنی ئاسایی، تەرماڵێک، ٢ پاوەر بانک، ٤ بارانی، ٢ پاڵتۆ، هێلەکێکی سەربازی، ٥ جانتا، جل و بەرگی سەربازی، کڵاوێکی سەربازی، جانتایەکی تەندروستی، تەرموس، جووتێک دەستکێش و ٢ چەقۆی سەربازییان دەستبەسەر کرد".

سوپای تورک نەیتوانی زیانەکانی بشاریتەوە

هەرچەندە سوپای تورک هەوڵیدا زیانە سەربازییەکانی خۆی لە خەڵک بشارێتەوە و وا خۆی نیشان بدات کە سەرکەوتووە، بەلام ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناوی هەندێک لە سەربازە سزا دراوەکانی تورکی ئاشکرا کرد بوو.

سوپای تورک لەو ڕۆژەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدراوە تا ئێستا، ناوچەکانی گەریلا بۆردومان دەکات. ڕۆژانە بە هەواڵی ناڕاست بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا گورزیان لە گەریلا داوە. دەولەتی تورک کە لەلایەن گەریلاوە گۆرزێکی کوشندەی بەرکەوتووە، دەیەوێت بە بۆردومانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، ئازارەکانی کەم بکاتەوە.

بەپێی چاودیری سەرچاوە ناوخۆییەکان، سەربازانی تورک کە ترسی مردن کەوتۆتە ناویان، ئیتر نایانەوێت لە هەرێمەکەدا بمێننەوە.