چالاكیه جه‌ماوه‌رییه‌كانی گه‌لی كوردستان و دۆستان و ئه‌نته‌رناسیۆنالیسته‌كان دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٣ ساڵ به‌سه‌ر پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ی ١٥ی شوبات سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، جارێكی‌تر په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیمان بینیوه به رێبه‌ره‌كه‌یان. سه‌رله‌به‌ری كوردستان ئه‌وه‌ی نیشاندا كه ئازاد بوونی رێبه‌ر ئاپۆ، بۆیان له‌نان و ئاوا زیاتر پێویستتره، چونكه رێبه‌ر ئاپۆ رۆحی ئازادی و هه‌ناسه‌ی ژیانیانه. رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی عه‌فرین كه له‌كامپه‌كانی به‌رخودان له شه‌هبا نیشته‌جێن، ژماره‌ی پێوانه‌یان شكاند، عه‌فرینیه‌كان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونی خۆیان له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌مانكات داواكاری ئه‌وه‌شیان نیشاندا تاكو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئاو و خاكی خۆیان و به ئاشتی و ئارامی به‌رده‌وامی به‌ژیانی خۆیان بده‌ن.
سه‌ره‌ڕای زوڵم و سته‌می رژێمی دیكتاتۆری ئه‌ردۆغان، به‌ڵام جارێكی‌تر جه‌ماوه‌ری باكووری كوردستان و توركیا، به‌ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان له‌به‌رامبه‌ر پیلانگێڕانی ١٥ی شوبات. ئه‌وه‌یان سه‌لماند، هه‌رچه‌نده دوژمن ده‌یوێت به زۆرداری و شۆڤینیه‌تی خۆی و به كۆشه‌گیری به‌رده‌وام له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، وابكا كه له‌بیر كۆمه‌ڵگه‌ی بباته‌وه، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كان سه‌لماندیان به‌بێ رێبه‌ر ئاپۆ هیچ پرسێك له‌توركیا چاره‌سه‌ر نابێ. زوڵم و سته‌م و دیكتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆغانیش هه‌تا شوێنێك ده‌توانێ كۆسپ و ته‌گه‌ره دروست بكات، چونكه ئه‌و چه‌قبه‌ستبوونه سیاسی و قه‌یرانی ئابووری و ئه‌و گێژاوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یی هه‌یه، ئینجا به‌ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ توركیا ده‌توانێ خۆی له‌و هه‌موو قه‌یران و ئاڵۆزیانه رزگار بكات.
تێكۆشانی ئازادی كوردستان به‌ڕێبه‌راتی په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ شه‌ره‌فێكیتری پێبڕاوه، ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه له ده‌وری پرسی ئازادی كوردستان. ماوه‌ی ١٠ ساڵه گه‌نجان و ژنان و رۆشنبیر و كه‌سایه‌تیه چه‌پ و سۆسیالیست و ئه‌كۆلۆژیست و دیموكراتخوازانی جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی حه‌فته‌یه‌ك به‌ڕێپێوان په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ نیشانده‌ده‌ن، هه‌مانكات بۆ ئه‌وانیش ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ مه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی گه‌لان و دیموكراتیزه بوونی جیهان و په‌ره‌پێدانی ره‌وتی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی نوێی جیهانی به ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ تێپه‌ڕ ده‌بێ. راسته هزری رێبه‌ر ئاپۆ و دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نی هیچ رۆژێك خۆی به نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌تی كوردی له‌قاڵب نه‌داوه‌و له‌ناو تیۆری ناسیۆنالیزمی ئه‌وروپیش نه‌سوڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو پرسی كوردی كرده هۆكاری دیموكراتیزه كردنی رژێمه داگیركه‌ره‌كانی سه‌ر كوردستان و پێكه‌وه ژیانی ئازادانه‌ی گه‌لان. ئه‌مه‌ش هۆكاره له رۆژانی یه‌كه‌م، دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه كه‌سایه‌تی لاز و توركی وه‌ك " كه‌مال پیر و حه‌قی قه‌رار"ن، هه‌مانكات رێبه‌ر ئاپۆ ئیلهام له تێكۆشانی لاوانی ئازادیخواز و سۆسیالیسته توركه‌كانی وه‌ك "ده‌نیز گه‌زمیش و ماهیر چایان و ئیبراهیم قایپه‌قایه" وه‌رده‌گرێت. له‌هیچ شوێنێك و له‌هیچ ئه‌ده‌بیاتێكی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه نه‌گووتراوه ئیلهامان له جوڵانه‌وه‌ی مللیگه‌رایی سه‌ره‌تای كورد وه‌رگرتووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام وه‌ك رێگری بینیوه له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی شۆڕشی كوردستان.
زیاتر له ٣٠ ساڵه شۆڕشگێڕانی ئه‌نته‌رناسیۆنال به‌شدارن له شۆڕشی كوردستان و چه‌ندین هه‌ڤاڵی شه‌هید هه‌ن له هه‌رێمه جیاوازه‌كانی شه‌ڕ له كوردستان شه‌هیدبوونه. به سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی رۆژئاوا‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌رخودانه‌ی به‌رامبه‌ر چه‌ته‌كانی داعش و داگیركه‌ری تورك نیشاندرا، خه‌ڵكی سۆسیالیست و چه‌پ و دیموكراتخوازن له جیهان زیاتر سه‌رنجیان كه‌وته سه‌ر هزر و رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه بۆ سیسته‌می مۆدیرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌یله‌سوف و هزرمه‌ندانی وه‌ك ژیژك و چۆمسكی ده‌ڵێن؛ ئێمه ده‌بێ ئه‌زموون له دیموكراتیه‌تی رۆژئاوا وه‌ربگرین و بێ سێ و دوو به‌شدارن له‌هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و ده‌رخستنی په‌كه‌كه له لیستی ره‌شی تیرۆر، ئیتر ئه‌وه ده‌سه‌لمێ كه رێبه‌ر ئاپۆ بۆته كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌ردوونی، له‌گه‌ڵ خۆی په‌كه‌كه و پرسی كوردستانیشی كردۆته گه‌ردوونی.
تێكۆشانی ئازادی كوردستان هاوته‌ریب كردن له‌گه‌ڵ ره‌وتی تێكۆشانی گه‌لان، بێگومان له ئه‌نجامی قوڵبوونه‌وه‌ی هزری رێبه‌ر ئاپۆ دێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ته‌واوی خۆی رزگار كرد له هزر و چه‌مك و سیسته‌م و مۆدێلی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ئه‌و ژه‌هره‌ی بڵاوی كردۆته‌وه به‌ناوی لیبڕالیزم و نیۆ لیبڕالیزم. هزری ژیاری دیموكراتی، چه‌مكی دیموكراتی رادیكاڵ، مۆدێل و سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی، ئیدی بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دیموكراتی به ره‌هه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی كردۆته مژده‌ی داهاتووێكی نوێ.
له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، له باشووری كوردستانیش ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی جۆراوجۆر پێشكه‌وتن ئه‌ویش مایه‌یی ده‌ستخۆشین. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه و ده‌بێ پرسیار بكرێ، ئه‌ویش ته‌نها له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه رێگه نه‌درا به چالاكیه‌كانی شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕانی ١٥ی شوبات. دوو ساڵه ئه‌و فشار و داپلۆساندنه‌ی له هه‌ولێر و دهۆك له‌به‌رامبه‌ر چالاكوانان و ئازادیخوازان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ناسه‌ی ئازادی و دیموكراتیه‌تی بڕیوه‌و به ده‌یان چالاكوان خراونه‌ته كونجی زیندان. له‌لایه‌كیتریش رۆژی به‌ناو دادگای كردنیان ده‌خاته رۆژی ١٥ی شوبات، وه‌ك تۆڵه لێكردنه‌وه‌یان، ماناكه‌ی ئاشكرایه، ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌ناسه‌ی ئازادی له رێبه‌ر ئاپۆ وه‌رده‌گرن، منیش له رۆژی دیلی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك چۆن ئه‌و به‌دیل گیراوه، منیش له‌و رۆژه دادگایتان ده‌كه‌م و زوڵم و سته‌می خۆمتان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنم. خه‌ڵكی ئازادیخواز و دیموكراتخوازی هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێ چاویان له‌وه نه‌بێ كه‌ی رژێمه‌كه‌ی په‌ده‌كه ده‌رفه‌ت بدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕدرێن، چونكه په‌ده‌كه و رژێمه‌كه‌ی بڕیاری دیكتاتۆریه‌تیان داوه، رژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان بۆ خۆیان كردۆته نمونه. بۆیه رۆژ دوای رۆژ په‌ده‌كه زیاتر زوڵم و سته‌م ده‌كات و پایه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت قوڵتر ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بۆ كۆمێنتێكی فه‌یسبووك چالاكوانان به شه‌ش ساڵ زیندانی بكات، یان دایكی پێنج منداڵ "بێریڤان" ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دژی داگیركه‌ری تورك ناڕه‌زای نیشانداوه، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه به‌بێ دادگا له كونجی زیندان فڕێدراوه، ئیتر شتێك به‌ناو دیموكراتی و ئازادی ناوی لای ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌ده‌كه نه‌ماوه.
له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا په‌ده‌كه دوو وانه‌ی باشی پێدرا، چونكه ده‌یویست كه‌سایه‌تیه دز و گه‌نده‌ڵ و بێ ناوه‌ڕۆكه‌كانی بكاته سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام نه‌یزانی ئه‌و دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵیه ته‌نها له هه‌رێمۆكه‌كه‌ی خۆی چاوپۆشی لێده‌كرێ. نه‌ك ته‌نها كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك هۆشیار شایه‌نی سه‌رۆك كۆماری نییه، له‌بنه‌مادا پێویسته ده‌سگیر بكرێ و به‌یاسای دژه گه‌نده‌ڵیش دادگای بكرێ و سزای خۆی وه‌ربگرێ. گه‌لی كوردستان روو ره‌ش ده‌بوو ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك هۆشیاری بێ ناوه‌ڕۆك به‌ناوی كورد ببووا به سه‌رۆك كۆمار.
په‌ده‌كه هه‌مووشتێكی خۆی راده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك كردووه، له‌گه‌ڵ خۆشی سه‌رجه‌م داهاتوو و موڵك و سامانی هه‌رێمی كوردستانیشی راده‌ست كردوون، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه شانبه‌شانی سوپای داگیركه‌ریش به‌هه‌موو هێز و توانا و راگه‌یاندنه‌كه‌ی هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان. په‌ده‌كه زه‌وق له كوشتنی مرۆڤێكی ئێزیدی و مخموری و رۆژئاوای ده‌بینێ، بۆیه له‌و رۆژه‌ی ئه‌وان شین ده‌گێڕن به هۆكاری شه‌هیده‌كانیان به‌ده‌ستی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان، له‌و رۆژه سه‌رۆكه‌كه‌ی په‌ده‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره پێكی شادی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان ئه‌نۆشێ و گوایه رێكەو‌تنی ستراتیژی ده‌كات بۆ به‌بازاڕكردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان!!
ماوه‌ی سی ساڵه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان سامانه‌كانی سه‌رزه‌ویی و ژێر زه‌وی باشووری كوردستان تاڵان و فه‌رهود ده‌كه‌ن. له‌دوای په‌سند كردنی ده‌ستوری نوێی عێراقیش ئیدی دزیه‌كه‌یان به‌یاسایی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ریفراندۆمی سه‌ر ده‌ستوریش ساڵی ٢٠٠٥ پێیان گوترا كه ئه‌و ده‌ستوره ئه‌مریكا نووسیویتی وه‌ك لاستیك وایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستا هه‌موو لایه‌ك رازی بكات، به‌ڵام له داهاتوو كاتێك شۆڤێنزمی عه‌ره‌بی به‌هێزبووه‌وه ده‌توانن هه‌ر به‌م ده‌ستوره زۆر رێگری هه‌یه بكه‌ن. یه‌كێك له‌و رێگریانه‌ش به مادده‌ی سامانه سروشتیه‌كانه. چونكه مادده‌كه له ده‌ستوری عێراقیدا ده‌ڵێت؛ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ند نابێ هیچ هه‌رێمێك سامانه سروشتیه ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌ویه‌كان ده‌ستكاری بكات. له‌به‌ر لاوازی به‌غدا ماوه‌ی ١٧ ساڵه توانیان ئه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ركه‌وت چتر ناتوانێ به‌رده‌وام بكات. ده‌بێ ئه‌وه بگوترێ خودی ده‌ستور پرۆسیسێكی سیاسی گشتگیر و ستراتیژیه، ناكرێ ده‌ستور و یاسا له سیاسه‌ت دابڕاو ببینرێن.
په‌ده‌كه ده‌یه‌وێت رژێمێكی دیكتاتۆری وێنه‌ی ئه‌ردۆغان له هه‌رێمه‌كه‌ی دامه‌زرێنێ، واتا پشت له دیموكراتی و یه‌كێتی نێوان كوردان وڵات به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵام تۆ چه‌نده دیكتاتۆربیت، له‌تۆ دیكتاتۆرتر هه‌یه، دیكتاتۆریه‌ت و زوڵم و سته‌م مه‌عریفه‌ت نییه، به‌ڵكو ئازادی و دیموكراتی و یه‌كێتی و یه‌كریزی هێز ده‌بخشێت به كۆمه‌ڵگه. هه‌موو شتێك له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتێكی قۆرخكار و پاوانخواز و داپڵۆسێنه‌ر، ده‌بێ بزانی له‌گۆڕه‌پانه‌كه به‌ته‌نها ده‌مێنیه‌وه. په‌ده‌كه وانه له مێژووی خۆی وه‌رناگرێ، چۆن ساڵی ١٩٧٥ له لوتكه‌ی هێز به‌ته‌نها مایه‌وه، له دوای ریفراندۆمه شكستخواردووه‌كه‌ی ٢٠١٧ دیسان به‌ته‌نها مایه‌وه، ئێستاش جارێكی‌تر به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه.
رێبه‌ر ئاپۆ به‌و هێز و توانا رۆحی و هزری و سیاسی و رێكخستنیه‌یی كه ئافراندویه‌تی و له ٢٣ ساڵی ته‌مه‌نی زیندانیشی په‌ره‌ی پێداوه‌و گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی بۆ گه‌لی كوردستان دروست كردووه و زۆرترین دۆست و هێزی گه‌لانیشی له‌ده‌وری شۆڕشی كوردستان كۆكردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و تێكۆشانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه نه‌بووایه، ئه‌و قه‌واریه‌یی باشووری كوردستانیش ده‌مێك بوو به سیاسه‌ته دیكتاتۆر و داپلۆسێنه‌ره‌كانی په‌ده‌كه، ده‌مێك ساڵ بوو وه‌ك ١٩٧٥ كۆتای پێهاتبوو. بۆیه به‌ئاسانی ده‌توانین ئه‌وه بڵێن كه رێبه‌ر ئاپۆ له تێكۆشانی په‌نجا ساڵه‌ی و به ٢٣ ساڵ به‌رخودان و داهێنانه‌كانی زیندانیشی دیسان پێشه‌نگ و سه‌رقافله‌ی گه‌لی كوردستانه.
ژ.ت