گەنج و ئیمپریالیزم

ئیمپریالیزم گەنجانی زۆر هەستیار و سادە و بچووک کردووەتەوە.

من پێشتر هەندێک لەو چەمکە چەوتانەم شیتەڵ کردبوو وا بەسەرماندا سەپێنرا بوون، ئاماژەم بەوە کردبوو کە چەمکی چەوت سەرچاوەی هەیە، چونکە ئازادیی وەک چەشنێکی ئازادیی وردەبۆرژوای بچووک وەر گیراوە. لەم بەستێنەدا بەم پێودانگە پەرە بە چەمکی ئازادیی ژن دەدرێت. کەمالیزم ژنی وەک هەبوونیکی بێدەنگ و ڕامکراو کردووەتە بوونەوەرێکی گوێڕایەڵی کۆیلە.

کودەتای ١٢ـی ئەیلوولیش پتر ئەمەی بەکار هێنا، فاشیزم ڕاوەستەیەکی تایبەت لە سەر ژن دەکات، دەڵێت: ''ببینن، مناڵەکانتان بە هۆی تیرۆرەوە دەمرن.'' ''ناسەقامگیریی و ئانارشیزم ئێوە لەناو دەبات!'' بەم ڕەنگە بانگەواز لە هەستی ژن دەکەن و دەیانکەنە پشتیوانی فاشیزم. بە گەنجانیش دەڵێن: ''بۆ خۆتان بژین!'' ئیمپریالیزم نەریتی چەپەڵی خۆی لە تورکیا بڵاو دەکاتەوە و سەروەری دەکات، ئەو گەنجانەی لەم بوارەدا تا دواڕادە هەستیارن، پەیوەندیی هەڵە پەرە پێ دەدەن، تێیدا قووڵ دەبنەوە، ئەنجامەکەش زۆر حەپەسێنەرە: گەنجان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شۆڕش دادەبڕێن! گەر ئەمڕۆ ژنان و گەنجان بوونەتە لایەنگریANAP (پارتی دایک) و ڕژێمی ١٢ـی ئەیلوول، ئەوە ڕەوشێکی هەستیارە و لە خۆوە نییە. چونکە ئەو ئەم شتەیە ڕژێم پتر لە گشت شتێک ڕاوەستەی لە سەر دەکات و لە سەدا حەفتاوپینجی دانیشتووان کە پاوان کراون، لەم توێژەن. سا بەم پێودانگە نزیکبوونەوە لە کێشەی ژن و هاوکات و هێنانەڕیزی توێژەکان بۆ ڕاپەڕینی دژی فاشیزم، مژارێکی گرنگە. پێشخستنی ئازادیی ژن لە هەمبەر فاشیزم، یەکێکە لە ئەرکە ڕیشەییەکانی شۆڕش، هەروەها ڕەواندنەوەی ئەو خەونە درۆیینانەی گەنجانی تێدا دەژێن، زۆر گرنگە.

هەرچەندە ئێمە نەمانهێشتبێت ئەو هەلومەرجە دژوارەی ١٢ـی ئەیلوول دزە بکاتە نێو پارتەکەمان، بەڵام بەرەنجام بۆ بانەڕۆژ لە نێو ئەو هەلومەرجەوە خەڵکێکی زۆر بەشداریی نێو ڕیزەکانمان دەبن، بە نەخۆشییەکانیانەوە دێن.

١٢ـی ئەیلوول تایبەتمەندیی منداڵی لە ژناندا چاندووە، گەنجانیشی زۆر هەستیار و سادە و بچووک کردووەتەوە، هەستی جوامێریی کوشتووە. لە بری ئەوەی خۆی بە پارە بفرۆشێت، بە چالاکیی بچووکەوە داسەکناوە، ئەو شتەی گەنجانی ئەمڕۆ پەیجوورین، خەباتی سادەی هونەرییە. لە لایەنی هونەرییەوە پێڕێکی وەک ئیمرە دامەزراوە، لە وەرزشدا شێتیی و تووڕەیی لە سۆنگەی بەلاڕێدابردنی هزرییەوە پێش خراوە. بۆ ئەوەی گەنجان بۆ ئامێزی شۆڕش دانەکشێن و کۆسپ بۆ شۆڕش بسازێنن، وەستایانە ڕێبازی دژەشۆڕشیان پەرە پێ دا. ئاشکرایە بۆ ئەوەی ئێمە لە نوێ ئەوان بەدەست بهێنینەوە، بە پێوەری شۆڕشگێڕانەی توند مامەڵە ناکەین، ئێمە دەبێت بزانین کە ئەو دەمە سەرفرازیی بۆ ژن دێتە دی، کە سەربەرزییەکی دژی فاشیزم هەبێت، ئەمەش ڕەگەزێکی ژیانە. بۆ ئەوەی ئەم ڕەگەزە لە سەرپاکی پراکتیکەکاندا سەروەر بێت، بەرەو ئاسۆی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی ڕێنوێنیی کران. نیشاندانی ماتەوزەی بەربڵاوی ژن بەرانبەر فاشیزم زۆر گرنگە. ئەمڕۆ لە ڕاپەڕینی فەڵەستیندا مرۆڤ دەبینێت ژن و منداڵ و گەنج بە بەرد شۆڕش دەبزوێنن. دەتوانین لەمەوە هەندیک وانە فێر بین، کاتێک ژن دەست دەداتە دار، بە تایبەت لە ڕاپەڕینەکاندا، ئەوا دەتوانێت پێشەنگێتییەکی زۆر باش بکات. کاتێک منداڵ و گەنج دەست دەدەنە دار، زەمینە بۆ هێزێکی بێهاوتا خۆش دەکەن، ئێمەش ئەمڕۆ پێویستمان بە پێشکەوتنێکی بەم ڕەنگەیە، سوپا هەموو هێزی خۆی گلێر دەکاتەوە تا گەریلا کێوماڵ بکات، دەتوانێت هەموو ڕیکخستنە نهێنییەکان کۆنترۆڵ بکات، بەڵام سەرەڕای ئەمەش منداڵ و گەنجێک هەر دەبن لە ڕاپەڕیندا دەست بدەنە دارێک یان بەردێک.

ژنان نیوە زیاتری جڤاکن، کاتێک ئەم ژنانە دەڕژینە نێو کۆڵانان، ئەوا پۆلیس ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات، هەروەها ناتوانێت هەموویان لەنێو ببات و پاکتاویان بکات، هیچ هێزێک ناتوانێت هێزی جڤاکێک بە تەواویی لەنێو ببات، جا لەم سۆنگەوە دەبێت ئێمە ئەم جڤاکە بۆ پێشخستنی تەڤگەری داهاتووی شارەکان ڕێکخستە بکەین. پێویست ناکات بێژین ئەمە ڕوو نادات، مسۆگەر هەموویان تووڕەن، هەموویان برسیی و بەلەنگازن.

دەکرێت مرۆڤ بە هەر ڕێبازێک بێت ئاوێتەی نێو شۆڕش بێت، ئێمەش بە بانگەشەی سادەوە ڕۆچینە نێو سەرهەڵدانی کۆڵانەکان، بۆ جەواڵەنانێک هێرش دەکەنە سەر چێشتخانە و دووکانەکان، ڕێ بدەن منداڵانیش ئەمە بکەن، کاتێک هەمووان ئەمە بکەن، ئەوا پۆلیس ناتوانێت ڕاوەدوویان بنێت، ئەمە ڕێکخستنێکی گەورەشی ناوێت، جا ئەو دەمە ئێمە دەچینە ئەو شوێنەی وا ماتەوزەیەکی پێشکەوتوو و گرنگی هەیە، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین و فاشیزم لەو گۆڕەپانە بێبەش دەکەین.

سەرچاوە: ژن و خێزان

هـ . ب