کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە: پاراستنی زمان پاراستنی کوردستانە

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "دەبێت لە بیرنەکرێت کە پاراستنی زمان، پاراستنی کەلتوورە، پاراستنی کوردستانە. پاراستنی زمان، پاراستنی ڕابردوو و داهاتووە."

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە بەبۆنەی ٢١ی شوبات ڕۆژی زمانی دایکی نێونەتەوەیی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "لە سەرانسەری جیهان مرۆڤەکان بە شێوازی نەژادپەرەستی و دەوڵەت نەتەوە هەموو جۆرە زمانە جیاوازەکان قەدەغە دەکەن. لە ژێر ناوی یەک دەوڵەت، یەک میللەت، یەک زمان، یەک ئاڵا و یەک ئاییندا چەندین نەتەوە، کەلتوور، زمان ڕووبەڕووی قڕکردن دەبنەوە. چەندین کەلتوور و زمانی جیهان بەهۆی سیاسەتی یەکپەرەستی قڕکراون، چەندین کەلتوور و زمان ڕووبەڕووی قڕکردنن".

کەجەکە ئاماژەی بەوەکرد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کوردستان، بە تێکۆشان و بەرخۆدانی مەزن بوونی گەلی کورد پارێزرا و ئەمڕۆ تێکۆشانی بوون و ئازادی دەربازی قۆناغێکی نوێ دەبێت، کەجەکە ئاماژەی بەوەدا ئیدی هیچ هێزێک ناتوانێت نکۆڵی لە بوونی کورد بکات و گوتی: "گەلی کورد هۆشیار بووە، ڕاپەڕیوە و بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکات".

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی پەروەردەت کەجەکە بەم شێوەیە:

"لە سەرانسەری جیهاندا مرۆڤەکان بە شێوازی نەژادپەرەستی و دەوڵەت نەتەوە هەموو جۆرە زمانە جیاوازەکان قەدەغە دەکەن. لە ژێر ناوی یەک دەوڵەت، یەک میللەت، یەک زمان، یەک ئاڵا و یەک ئاییندا چەندین نەتەوە، کەلتوور، زمان ڕووبەڕووی قڕکردن دەبنەوە. چەندین کەلتوور و زمانی جیهان بەهۆی سیاسەتی یەکپەرەستی قڕکراون، چەندین کەلتوور و زمان ڕووبەڕووی قڕکردنن.

وەک دەزانرێت لە ساڵی ١٩٩٩دا ٢١ی شوبات لە لایەن یونسکۆوە وەک ڕۆژی زمانی دایکی جیهانی ڕاگەیاندرا. لە پشت ڕۆژی زمانی دایکی جیهانی (٢١ی شوبات) مێژووی بەرخۆدانی گەلان هەیە کە زمانیان قەدەغەکرا. هەربۆیە ٢١ی شوبات بۆ ئەو گەلانەی کە بوونیان لە مەترسییدایە و لە زمانی خۆیان بێبەشکران ڕۆژێکی مانادارە.

نەتەوەیەکگرتووەکان هەرچەندە لە ژێرناوی کەلتوور و زمانی گەلاندا بڕیاری ٢١ی شوباتی وەرگرت، بەڵام لە چاودێری کردنی قەدەغەکردنی زمانی گەلاندا ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتبەر. دوای بڕیارەکەی یونسکۆی ساڵی ١٩٩٩ زمان و کەلتووری گەلان لە مەترسییەکانی لە ناوچوون ڕزگاریان نەبوو. ئەم ڕاستییە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەو بڕیارانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیدەن فەرمین و هێزی ئەوەی نییە بتوانێت سیاسەتە شاراوەکان ڕاگرێت. تا ئێستا لەبەر سیاسەتی شاراوە و قڕکردنی کەلتوور هیچ دەوڵەتێک دادگای نەکراوە، بڕیار لەسەر سیاسەتەکانی قڕکردنیان نەدراوە و دادگای نەکراوان. بێگومان بڕیاری ڕۆژی زمانی دایکی جیهانی گرنگە، بەڵام بە پێی ئەو بڕیارە سیاسەتێک دانەمەزرا و چەندین زمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی لە ناوچوون مانەوە.

دەوڵەت نەتەوە خۆی بە یەکپەرەستی دەسپێرێت، چەندین زمان، کەلتوور، ئایین و باوەڕی جیاوازی لە ناوبردوە. بە تایبەتی لە ٢٠٠ ساڵی کۆتاییدا گەل بە قڕکردنی جەستەی و کەلتووری تێپەڕین. بە پێی ڕاپۆرتێکی یونسکۆ لە جیهان نزیکە ٦هەزار زمان هەیە. لەم سەدەی تێیدا دەژین، لەم زمانە نزیکەی ٢٥٠٠ زمانیان لە لەناوچوندان. تەنها لە تورکیا ١٨ زمان لە ژێر مەترسی لە ناوچووندایە.

دوای جەنگی جیهانی یەکەم، کاتی بونیاتنانی دەوڵەت نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گەلی کورد لە ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری بێبەشکرا. ئەو دەوڵەتانەی کە بەشی کوردستانیان داگیرکرد دەیانویست گەلی کورد بتوێننەوە. بۆ دامەزراندنی نەتەوە هۆمۆژینەکان دەیانگوت؛ 'هەرکەس تورکە، هەرکەس عەرەبە، هەر کەس فارسە'. لەبەر ئەوەی دەوڵەت لەسەر ناوی ئەم نەتەوانە دامەزرابوو، ئەم دەوڵەتانە توانەوەی کوردیان وەک مافێکی ڕەوا دەبینی. لەبەر ئەمەش هەموو شێوازێکی قڕکردنیان وەک ئەرکی نەتەوەپەرەستی جێبەجێ دەکرد.

لە نێو ئەم دەوڵەتانەدا ئەوەی کە زۆر دەیویست کوردان بتوێنێتەوە و لە ناوی ببات دەوڵەتی تورک بوو. پڕوپاگەندەی سەقامگیری تورکێتی' و ڕەشکردنی کوردبوونی بەڕێوەدەبرد. زمانی کوردی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا قەدەغە کرا. ئەوەی بە کوردی قسەی دەکرد زیندانی دەکرا، شەهید دەکرا و بە تیرۆریست دەناسێنرا. بە دەیان جار گەلی کورد بە قڕکردن تێپەڕی. ناوی کوردی لە هەموو جوگرافیای کوردستان گۆڕدرا. ناوی دەشت و چیاکان، گوندەکان و شارەکان گۆڕدران. بۆ ئەوەی گەلی کورد زیندو نەبێت چیان لە دەست هات تەخسیریان نەکرد.

سەد ساڵ زیاتر گەلی کورد و زمانی کورد لە ژێر فشار و زۆرداری دەوڵەتی تورکدایە. سەد ساڵە دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلی کورد لە ناوببات. لە قڕکردنی جەستەی تا قڕکردنی کەلتووری چەندین ڕی و ڕێبازی تاقیکردەوە. لە ئەنجامدا گەلی کورد بە تێکۆشان و قارەمانێتییەکی مەزن، بە قوربانی سەخت بوونی خۆی پاراست و سیاسەتی قڕکردنی لە ناوبرد.

گەلی کورد و زمانی کورد یەکێک لە کۆنترین زمانەکانی جیهانە. هەزاران ساڵە گەلی کورد لەسەر هەمان خاک دەژی. خاوەن کەلتوورێکی دێرینە. ئەگەر ئەمڕۆ لە بەرانبەر هەموو سیاسەتەکانی قڕکردن بەرخۆدان دەکات هێزی خۆی لەو تایبەتمەندییەوە وەردەگرێت.

بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کودستان، بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی مەزن بوونی کورد پارێزرا و ئەمڕۆ تێکۆشانی بوون و ئازادی دەربازی قۆناغێکی نوێ دەبێت، ئیدی هیچ هێزێک ناتوانێت نکۆڵی لە بوونی گەلی کورد بکات. گەلی کورد هۆشیارە بووە، ڕاپەڕیوە و بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکات.

پێویستە ئاڵای تێکۆشانی ئازادی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە بەرەوپێشبردنی زمانی کورد بەرز بکرێتەوە. پێویستە هەمووکەسێک  و کۆمەڵگەیەک خاوەندارێتی لە زمان و کەلتووری خۆی بکات. هەموو گەلەکەمان و دامەزراوەکان لە دژی هەموو جۆرە سیاسەتێکی شاراوە بە هەڵوێستی بونیاتنەرانە تێکۆشانی خۆیان دەوڵەمەند بکەن. بۆ بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و پەروەردە دەبێت تێکۆشان ڕابەری بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ ئاستی زمان وەک ئاستی پێشکەوتنی ژیان دەبینێت و دەلێت؛ 'کۆمەڵگە چەندە زمانی دایکی بەرەوپێش بەرێت، ئەوا بەومانایە دێت کە ئاستی ژیانی بەرەو پێشەوە بردوە. دیسان تا چەند زمانێکەی خۆی لەدەست دابێت و کەوتبێتە ژێر هەژموونی زمانی دیکەوە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە چەند قڕکراوە و تواوەتەوە. ئەو کۆمەڵگەیانەی خاوەنی ئەم ڕاستییەن ژیانێکی ماناداری هۆشیاری، ئەخلاقی و جوانیان نابێت و ئاشکرایە وەک کۆمەڵگەیەکی نەخۆش دەمێننەوە لە ژیانێکی تاریک دەمێننەوە'.

بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هیچ هێزێک نەتوانێت گەلی کورد لە ژێر 'قڕکردنی کولتووری'دا ڕابگرێت، بەرزترین ئاستی هۆشیاری پێویستە. دەبێت ئەوە بزانین کە پاراستنی زمان پاراستنی کەلتوورە، پاراستنی زمان پاراستنی کوردستانە. پاراستنی زمان پاراستنی ڕابردوو و داهاتووە. هەر نەتەوەیەک زمانی خۆی هەیە. وەک چۆن درەخت لەسەر ڕەگی خۆی گەشە دەکات، گەلی کوردیش لەسەر زمانەکەی مەزن دەبێت.

منداڵ لە ماڵدا زمانی دایکی فێردەبێت، پێویستە لە شەقام و قوتابخانەکاندا فێربوونی زمانی کوردی بەردەوام بێت. مافی پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی سروشتییە پێویستە هەمووکەسێک خاوەندارێتی لێ بکات و تێکۆشانی بۆ بکات. بۆ ئەوەی زمانی کوردی ببێت بە زمانی فەرمی و گەلی کورد بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێت، پێویستە خاوەندارێتی لە زمان و بوون بکات، بە هەموو شێوازێک تێکۆشان بەڕێوەببات.

زمانی دایک ڕۆح و جەستەی مرۆڤە. دەبێت مڕۆڤ ڕۆح و جەستەی خۆی بپارێزێت. لە ٢١ی شوبات ڕۆژی زمانی دایکی جیهان لە هەموو گەلانی جیهان و لە گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین".