لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج ٢ چەتە خۆیان رادەست کرد
لە دەوروبەری ئەبوقەلقەلی منبج ٢ چەتەی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن خۆیان رادەستی ئەنجومەنی سەربازی منبج کرد.
لە دەوروبەری ئەبوقەلقەلی منبج ٢ چەتەی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن خۆیان رادەستی ئەنجومەنی سەربازی منبج کرد.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە میلیشیاییەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا لە نێوان منبج و بەنداوی تشریندا لە رۆژی ٢٤ەمیندا بەردەوامن. بەرخودانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و ئەنجومەنی سەربازی منبجیش بەردەوامە.
بە گوێرەی زانیارییەکان چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا لە بەرامبەر هێزەکانی خۆپاراستندا ناتوانن خۆڕاگری بکەن و خۆیان بەدەستەوە دەدەن. هەروەها راگەیەندرا کە ژمارەیەکی زۆر چەتە کە نەیانویستووە شەڕ بکەن، لە بەرەکانی شەڕ هەڵاتوون و دەووڵەتی تورکی داگیرکەر لە رێگەی گوشارەکانیەوە هەوڵ دەدات لە شەڕەکەدا بەشدارییان پێبکاتەوە.
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە لە دەوروبەری گوندی ئەبوقەلقەلی منبج ٢ چەتەی سوپای نەتەوەیی سوریای سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خۆیان رادەستی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج کردووە.