قەسەدە: لە گوندەکانی منبج دا ٢٢ چەتە کوژران
لە بەرخۆدانەکانی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە گوندەکانی منبج دا ٢٢ چەتە کوژران و ٢٥ـی دیکەشییان بریندار بوون، بەرخۆدان بەردەوامە.
لە بەرخۆدانەکانی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە گوندەکانی منبج دا ٢٢ چەتە کوژران و ٢٥ـی دیکەشییان بریندار بوون، بەرخۆدان بەردەوامە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج بەردەوامە، لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا بەرخۆدانەکانی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و یەکنەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بەردەوامە.
لە بەرخۆدانەکانی دوێنێ (٢٦ی کانوونی یەکەم) تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ٢٢ چەتە کوژران و زیاتری لە ٢٥ی دیکەش بریندار بوون.
دەربارەی ئەم بابەتە ناوەندەی ڕاگەیاندنی قەسەدە لەسەر هەژماری میدیا دیجیتاڵی خۆی بە ڕاگەیاندراوێک ئەم زانیاریانەیی بڵاوکردەوە:
"دوێنێ پێنج شەممە هێزەکانمان وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان دایەوە. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەکاندا دەیان چەتە کوژران و بریندار بوون و گورزێکی زۆر بە ئۆتۆمبیلی سەربازی و زریپۆشەکانیان کەوت.
لە ئەنجامی بەرخۆدانەکەدا ٢٢ چەتە کوژراوە، ٢٥ی دیکەش بریندار کراون. بە هۆی ئەو گورزە قورسەی بەریانکەوت، چەتەکان هەڵهاتن.
یەکینەی شەهید هاروون گورزی لە چوار خاڵی کۆبوونەوە و پێگەی چەتەکان وەشاند. لە ئەنجامدا چەندین چەتە بریندار بوون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیان تێکشكێنرا."