پاراستن: دامەزراوەی سیخوڕی

پاراستن دەزگا و دامەزراوەی هەواڵگری سەر بە پەدەکەی باشوری کوردستانە. ئەو دەزگایە لە سەرەتاوە بۆ مەبەستی جیاواز دامەزرا. بەڵام تا هات بووە کەرستەی سیخوڕی داگیرکەری و تێکسکاندنی تێکۆشانی گەلی کورد.

پاراستن وەک دەزگایەکی کاروباری ناوخۆیی، لەلایەن پەدەکە (پارتی دیموکراتی کوردستان) دامەزرا. دەستەی لێکۆڵینەوەی سەرەکی سەر بە دەسەڵاتداری پەدەکە لە باشوری کوردستانە. ئێستا دەزگایەکە کە دوای یەکخستن و تێکەڵکردنی دەزگا هەواڵگرییەکانی پەدەکە بە ناوی پاراستنەوە دامەزرا. پاراستن یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٧وە لەلایەن پەدەکەوە دامەزرا. کاتێک پاراستن دامەزرا، شۆڕشی ئەیلول لەئارادابوو. پاراستن وەک 'دەزگای هەواڵگری کوردی' ناودێر کرابوو. کاری سەرەکی ئاژانسەکە لێکۆڵینەوەیە لە تاوانەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە باشوری کوردستان. لە رووی ئابووریەوە دەوڵەتی ئیسرائیل پشتگیری دارایی لەم دەزگایە دەکات. ئەندامە سەرەتاییەکانی دەزگای پاراستن لەلایەن ئەندامە کوردەکانی موساد کە بە رەچەڵەک جوو بوون پەروەردەکران. لە دامەزراندنی دەزگاکەدا کەسایەتیەکانی وەک مەسعود بارزانی و شەکیب عەقراوی (ئاکرەیی) بەشداربوون. پەروەردەی سەرەتایی لە ئیسرائیل بوو. بەرپرسیاری گشتی دەزگای پاراستن مانی هانا میران و بارەگای سەرەکی لە هەولێری باشوری کوردستانە. پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتانی وەک ئیسرائیل و ئێران هەیە.

ئامانجی پاراستن هاوکاری لەگەڵ میتە

ئامانجی سەرەتایی دامەزراندنی پاراستن کۆکردنەوەی زانیاری ناوخۆیی بوو. لە شەڕ لەگەڵ حکومەتی سەدام حسێن و پەدەکە زانیاری ناوخۆیی کۆدەکرایەوە. ئەو وڵاتپارێزانەی ئەو کاتە لەناو دەسەڵاتی بەعسدا کاریان دەکرد، لەبارەی جموجۆڵەکانی سوپای عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە سەدام حسێن زانیارییان کۆدەکردەوە. ئەو زانیارییە ئەو کاتە دەچوونە بەردەم مەلا مستەفا بارزانی و بەڕێوەبەری ئەو کاتی دەزگاکە مەسعود بارزانی. ئەو زانیاریانە لە بەرامبەر بڕێک پارە بە ئیسرائیل و ئێران دەفرۆشران. پەیوەندیەکانی میت و پاراستن لە سەرەتاوە لە قۆناغێکی گەورەدا نەبوو. لەکاتی دامەزراندنی حکومەتی فیدڕآڵی هەرێمی باشوری کوردستان دەوڵەتی تورک راستەوخۆ پەیوەندی سازنەکرد. لەبەر ئەوەی دەیانگوت "لە ناو سنورەکانمان بە ناوی کوردستانەوە هیچ بوونێک قەبوڵ ناکەین". پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی وڵاتانی دراوسێ پەرەیان پێدەدرا. لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ هیچ پەیوەندییەک لە ئاستی باڵادا پەرەی پێنەدرا. لە ساڵی ١٩٧٣دا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر -میت- پەرەپێدا. ساڵی ١٩٧٤ لە ژێر بەڕێوەبەری عیسا سوار لە هەرێمی بەهدینان پەیوەندییەکان پەرەیان پێدرا. لەو کاتەدا گرنگییان بەو زانیاریانە دەدا کە لەبارەی دۆخی کەرکوک و موسڵەوە کۆدەکرانەوە. ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەوەبوو، ئەو پەیوەندیانەی پەرەیان پێدابوون بخانە خزمەت بەرەوپێشبردنی رێکخستنی میت لە باشوری کوردستان.

پروپاگەندەی هاوبەشی میت و پاراستن لە دژی تەڤگەری ئازادییە

لە ساڵی ١٩٩٠ەوە بە شێوەیەکەی فەرمی لە نێوان بەڕێوەبەرانی هەردوو دەزگاکەوە پەرە بە پەیوەندییەکانیان درا. مەسعود بارزانی لە ساڵی ١٩٩٢دا لە ئەنقەرە لەگەڵ راوێژکاری ئەو کاتەی میت سۆنمەز کۆکسالدا کۆبوونەوەی ئەنجامدا. پەدەکەی باکوریش بە شێوەیەکی چالاک لە نوێنەرایەتی میتدا ڕۆڵی وەرگرت. لە کۆتاییدا دەرکەوت کوشتنی دکتۆر شڤان (سەعید قرمزیتۆبراک) بە دەستی میت و پاراستنەوە ئەنجامدرا. لە پەیوەندییەکانیدا چەندین کاری هاوبەش بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان بەڕێوەبرا. بە تایبەت لەگەڵ ڕێکخراوەی گلادیۆی سەر بە ناتۆ، کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، لە جیهانی هەواڵگریدا ڕێبازێکی ناسراوە و چەندین جار لە لایەن هێزە سەردەستەکانەوە بەکاردەهێنراوە. چەندین جار لە هەرێمەکانی بادیناندا کەسانی وڵاتپارێز تیرۆر دەکران و تەڤگەری ئازادی لە بەرامبەر ئەو کردەوە قێزەونانەدا تۆمبەتبار دەکرا. لەم ساڵانی دوایدا چەندین ئەندامی میت بە هاوکاری پاراستن لە باشووری کوردستان جێگیربوونە.

هاوکارییەکانی ئەم چەند ساڵەی رابردووی میت و پاراستن

-شەڕی تایبەت، ئۆپراسیۆنی شاراوە کە لە لایەن دەوڵەت یان دەزگاکانی هەواڵگری سەر بەدەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن، تاکو ڕای گشتی یان هەندێک هێزی دیکە (دەوڵەت، ڕێکخراو، گرووپ...) بورژێن، یان ڕێبازی دیکە بەڕێوەبەرن و بەم شێوەیە کەسانی ناسراو دەکرێنە ئامانج. لەم چەند مانگەی ڕابردوودا بەرە بەرە لە هەندێک شاری کورستان و بەتایبەت لە هەولێردا بە دەستی میت و پاراستن ئاگری گەورە لە شوێنە هەستیارەکان بەردران. هەرچەندە لە میدیاکانی سەر بەو دەزگایانەوە بانگەشە و پروپاگەندەی ئەوەکرا ئەم ئاگرانە بە دەستی پەکەکە پەرەیان پێدراوە.

فازڵ میرانی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو پلانە کرد کە لە کۆبوونەوەی نێوان میت و پاراستندا لە دهۆک داڕێژرا.

-لە چوارچێوەی ئەو ئامادەکاریانەدا لە جلی گەریلاکانی هەپەگە ٢٠٠ جلی گەریلایان ئامادەکرد. بە گوێرەی ئەو پلانە گڵاوە، هەواڵگری تورک بە جلوبەرگی گەریلا و هێزە تایبەتەکانی پەدەکە هێرش دەکەنە سەر خاڵەکانی ئاسایشی گشتی و پۆلیس لە دهۆک. لە هێرشەکان هێرشێکی ئاژاوەگێڕی و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدرێت، کەسانی دیار و گرنگی ئۆپۆزسیۆنی پەدەکە کە لە دهۆکدا پێشەنگایەتی دەکەن، سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی و هەندێک کەسی کاریگەری تورکمانەکان دەکرێگە ئامانج و پەکەکە تاوانبار دەکرێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە دژی گەریلا ئەنجام دەدات، لە چوارچێوەی پلانی میتدا بە هاوکاری هەواڵگری پاراستنی پەدەکە یەکینەکانی کۆنترا- گەریلا لە باشوور دادەمەزرێنێت.

-لە ١ی پوشپەری ٢٠٢٤دا لە ناوەندی میت لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوەیەکی شاراوە ئەنجام دەدرێت و لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی میت بە ناوی سەلیم و وەرگێرێک بە ناوی رەشید حیکمەت عەبد کە یەکێکە لە بەرپرسەکانی پاراستن و عیسا کەچین ئامادە بوون.

-لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی میت داوا لە رەشید حیکمەت دەکەن لە چوارچێوەی پلان و سیاسەتێکی نوێدا خەڵک لە ناو "سوپای هەمجەک"ی بە ناوی "پێشمەرگەی سنوری بادینان"دا بە رێکخستن بکات. بۆ ئەو کەسانەی لە لیستەکەدا کە لەلایەن پەدەکەوە ئامادەکاراوە پلانسازی کراوە. جێبەجەجێکردنی پلانەکە لە لایەن میتەوە بە ناوی رەشید حیکمەتەوەیە کە یەکێکە لە بەرپرسانی پاراستن دیاریکراوە.

-ئەو پێشمەرگانەی لە ناو سوپای هەمجەک لە ناوچەی دهۆک کە بە پێشمەرگەی سنوری بادینان دەناسرێنەوە تاوتوێ لەسەرکراوە. زانراوە کە موچەی ئەوانە لە لایەن کۆماری تورکی داگیرکەرەوە دەدرێت و موچەی مانگانەیان بە ٣٠٠ دۆلار دیاریکراوە. ڕاگەیاندرا بۆ هەر پێشمەرگەیەک چەکێکی کڵاشینکۆف و ٤ مەخزەن فیشەک و ٤ نارنجۆکی پێدەدرێت.

- پێشمەرگەکان جل و بەرگی کوردی بپۆشن، لە لایەن پێشمەرگە و فەرماندەکانی سوپای تورکەوە لە بارەگای سەربازی دەوڵەتی تورک لە بامەرنێ مەشق و ڕاهێنانیان پێبکرێت. ئەرکیان پاراستنی خاڵەکانی سوپای تورکە لەسەر هێڵی دهۆک و لە شەڕەکانی سوپای تورکدا لە دژی گەریلاکانی ئازادی لە بەرەی پێشەوە شەڕبکەن.

*سەرچاوە: ڕۆژنامەی ڕوناهی