ره‌نج و تێكۆشانی شه‌هید كاروان هه‌ورامی
تێكۆشانی ئازادیی كوردستان به رێبه‌رایه‌تیی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه، له ته‌مه‌نی خۆیدا، هه‌موو رۆژێك به ده‌یان داستان تۆمار ده‌كات...
تێكۆشانی ئازادیی كوردستان به رێبه‌رایه‌تیی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه، له ته‌مه‌نی خۆیدا، هه‌موو رۆژێك به ده‌یان داستان تۆمار ده‌كات...
تێكۆشانی ئازادیی كوردستان به رێبه‌رایه‌تیی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه، له ته‌مه‌نی خۆیدا، هه‌موو رۆژێك به ده‌یان داستان تۆمار ده‌كات. ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی په‌كه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی خه‌بات و تێكۆشانی خۆیاندا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، له ئه‌فسانه ده‌چێ، واتا چوونه‌وه به‌گژ مه‌حاڵدا، بۆیه‌ش عه‌قڵی زۆر كه‌س بڕی ناكات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ناو تێكۆشانه‌كه نه‌بێ، یان له نزیكه‌وه ئاشنای نه‌بێت.
دۆزی كورد و كوردستان به ده‌ست هێزه هه‌ژموونگه‌را جیهانییه‌كان و لایه‌نه سیاسیه كلاسیك و ده‌سته‌مۆكراوه‌كان، داگیركه‌ران كردوویانه به یاری ده‌ستی خۆیان و به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵبه‌زه و دابه‌زه‌ی پێده‌كه‌ن. بۆیه له كوێ بیانه‌وێ له‌وێ توندی ده‌كه‌ن و له‌كوێش بیانه‌وێ له‌وێ شلی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه وایكردووه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌و جۆره له سیاسه‌ت و به‌و رێبازه له تێكۆشان باوه‌ڕی نه‌مێنێ و خۆی به خاوه‌نی كێشه‌كه نه‌زانێ. له‌كاتی هاتنی هه‌ر هێرش و په‌لامارێكی داگیركه‌ر و نۆكه‌رانیش سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێ و ئاودیوی سنوره‌كان ببێ.
ئه‌و رێباز و شێوازه‌ی له تێكۆشانی ئازادی كوردستان، رێبه‌ر ئاپۆ دایهێنا و كردی به به‌ردی بناغه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و دۆزه ره‌واكه‌ی، ئه‌مه وایكردووه به هه‌زاران رۆڵه‌ی وه‌ك شه‌هید كاروان بونیادبنێ، كه تۆپ و تانك و نوێترین چەكی ناتۆ و چه‌كی كیمیاوی و بۆمبی ئه‌تۆمی ته‌كتیكیش چۆكی پێدانه‌دا. ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 40 ساڵ له‌شه‌ڕی چه‌كداری گه‌ریلای ئازادیی كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هه‌زاران جار ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندوه، زۆر به‌تایبه‌تیش شه‌ڕو و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو له زاپ و ئاڤه‌شین و مه‌تینان ئه‌مه‌ی كرد به راستیه‌كی ئه‌به‌دی.
تێكۆشانی گه‌ریلایه‌تی له‌مه‌یدانی جه‌نگدا ئه‌و راستیه هه‌زار باره ده‌كاته‌وه، به‌هه‌مان جۆش و مۆڕاڵ و هێز و باوه‌ڕی و دڵسۆزی بۆ رێبازی ئازادی و هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌هیدان، هه‌ڤاڵانی وه‌ك شه‌هید كاروان هه‌ورامیش ئه‌مه له مه‌یدانی تێكۆشانی راگه‌یاندنی ئازاد دووباره ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه ئه‌وانه‌ی هه‌ڤاڵ كاروانیان له نزیكه‌وه ناسیبێ له خه‌بات و تێكۆشانی راگه‌یاندنی، ده‌زانن به‌رده‌وام و بێ وچان وه‌ك سه‌ربازێكی ون خه‌باته‌كانی به‌ڕێوه‌بردووه. به‌ساڵان هه‌ڤاڵ كاروان به‌تاقی ته‌نها وه‌ك سوپایه‌ك كاری كردووه، هه‌ركه‌س وایزانیوه چه‌ندین كه‌س له‌و ده‌زگایه خه‌بات ده‌كه‌ن، چونكه له راستیدا ئه‌و خه‌باته كاری ئاسایی چه‌ندین كه‌سێك بووه، به‌ڵام بۆ ئاپۆچیه‌كی وه‌ك شه‌هید كاروان، به شه‌ونخونییه‌كانی و ماندووبوونی بێ وچانی، ببوون به خه‌باتی ته‌نها خۆی و به‌س. بۆیه كاتێك بمانه‌وێ له خه‌بات و ماندووبوون و دڵسۆزی و هێز و ئیراده‌ی شه‌هید كاروان تێبگه‌ین، ئه‌وكات پێویسته له رێباز و هزر و فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیاكه‌ی باش تێبگه‌ین.
شه‌هید كاروان به‌و دڵه پاك و بێگه‌رد و خاكی و ساده‌یه‌وه، 15 ساڵ له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی تێكۆشانی رۆڵی بینی و له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش ئه‌سپی خۆی تاودا و به سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتووی ده‌ركه‌وت. له‌بنه‌مادا رۆحێكی وڵاتپارێز و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمانی له‌ئاستێكی بڵندا هه‌بوو، بۆیه به‌بێ دوو دڵی و جیاوازی كردن له‌كوێ ئه‌ركی پێ سپێردرابووایه، له‌وێ وه‌ك فیدایه‌ك خه‌باتی ده‌كرد. هیچ كات و سه‌رده‌مێك، هیچ حیساب و كتابێكی شه‌خسی و تاكه كه‌سی لای هه‌ڤاڵ كاروان نه‌بوو، هه‌مانكات هیچ كه‌سیش نه‌یده‌توانی حیساب و كتابی شه‌خسی بكات، بۆ ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌جێكردنی هێڵی تێكۆشان و پێشه‌نگایه‌تی بۆ كردنی، به‌رده‌وام رۆحی به‌رپرسیاریه‌تی و خزمه‌ت كردنی به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرت و له‌و پێناوه‌ش شه‌و و رۆژی بۆ ده‌خسته سه‌ریه‌ك.
هه‌ورامان هەم وه‌ك هه‌رێمێك، زاراوه‌ی هه‌ورامیش وه‌كو زاراوه‌یه‌كی ره‌سه‌نی كوردی و رێنوسی هه‌ورامیش وه‌ك یه‌كه‌م شێوه نوسینی كوردی، هه‌موو ئه‌و ناسنامه‌یه‌ت له یه‌ك كاتدا له شه‌هید كارواندا ده‌بینی. واتا شه‌هید كاروان وه‌ك هه‌موو هه‌ڤاڵ و وڵاتپارێزانی تری هه‌ورامان مێژووی ره‌سه‌نی هه‌ورامان و ئه‌و كولتووره ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕاو پڕ له ره‌سه‌نایه‌تی، له‌گه‌ڵ راستینه‌ی په‌كه‌كه و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆی كردبووه یه‌ك. بۆیه‌ش سه‌یر بكه‌ین، هه‌ڤاڵ كاروان هه‌موو راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ورا‌مانی له‌خۆیدا پاراستبوو و به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه‌شی ده‌برد. بۆیه كاتێك هه‌ڤاڵ كاروانت ده‌بینی ئه‌و خاڵه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌وته‌وه بیر كه ده‌ڵێ، "چه‌نده هه‌رێمی بوون، ئه‌وه‌نده‌ش گه‌ردوونی بوون، پێچه‌وانه‌كه‌شی، چه‌نده گه‌ردوونی بوون، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌رێمی بوون" واتا له یه‌ك كاتدا هه‌ردوو ناسنامه‌كه پێكه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كات. ئه‌مه‌ش به‌واتای هیچ ده‌ستبه‌رداری زاراوه‌و دابونه‌ریت و ژیانی ساده و ساكاری هه‌ورامان نه‌ببوو، به‌ڵام له‌لایه‌كیتریش شۆڕشگێڕێكی نه‌ته‌وه‌یی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی و جیهانی ئازاد بوو.
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش مرۆڤی كورد، زۆر ره‌نج ده‌دات و هیلاك ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌نجامی كه‌مه، بۆیه بێ باوه‌ڕی تیا دروست ده‌كات. په‌كه‌كه مرۆڤه‌كانی له رۆژی یه‌كه‌م فێر كردووه، زۆر ره‌نج بدات، چونكه ره‌نجه‌كه‌ی ده‌بێته به‌رهه‌م و به‌وشێوه‌ش مرۆڤه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ماندووبوون چییه به درێژای ته‌مه‌نیان خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ره‌نجێكی زۆر ده‌ده‌ن، چونكه به مانایه‌كی تریش په‌كه‌كه پارتی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێشانه. شه‌هید كاروان به قاڵبوونه‌وه له‌م فه‌لسه‌فه‌یدا، بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ ماندوبوون چییه، له هه‌موو بواره‌كانی تێكۆشانی ئازادی‌دا ره‌نجی ده‌دا. ئه‌و ره‌نجه هاوبه‌شه‌ی كاروانه‌كان، بۆته هۆكار كه ئه‌مڕۆ مرۆڤی كورد له سه‌تاسه‌ری جیهان ببێته خاوه‌ن زۆرترین ده‌سكه‌وت و گه‌لی كورد له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی ژیان سه‌ری پێ به‌رزبێ.
بێگومان هێشتا زۆر زوو بوو بۆ ئه‌و كۆچه ناوه‌خته‌ی شه‌هید كاروان هه‌ورامی " مه‌حمه‌د مالک" له دایكبووی گوندی "ته‌ختە"ی، ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی شاری سنه‌ی خۆشه‌ویست، كه له 14ی نیسانی ئه‌مساڵ 2023 به هۆی وه‌ستانی گورچیله‌كانی، دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وتوو و چووه كاروانی شه‌هیدانه‌وه. به‌ڵام دڵخۆشین كه ئێمه‌ی هه‌ڤاڵان و هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانی كه خاوه‌ن هه‌ڤاڵی وه‌ك شه‌هید كاروانین، بۆیه به‌ڵێنبێ خاوه‌نداریه‌تی له ره‌نج و ماندووبوونی شه‌هیدان دەده‌ین و له‌پێناو گه‌یاندنی ئامانجه گه‌وره‌كانی به‌سه‌ركه‌وتن، ئێمه‌ش شه‌و و رۆژ بخه‌ینه سه‌ر یه‌كتر، چونكه ئێمه له مرۆڤه هه‌ره به چانس و خۆش به‌خته‌كانین كه هاوڕێیاتی شه‌هید كاروان و هه‌ڤاڵانی وه‌ك شه‌هید كاروانمان كردووه.
ژ.ت