دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست لەئێستادا لە لوتکە فاشیزم و نەژادپەرستیدایە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆیان بوونە مۆتەکە و هەناسەیان لێدەبڕن. بۆیە بوونی کورد و پەرەسەندنی فکر و فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆدا بە کۆتاییهاتن و لەناوچوونی خۆیان دادەنێن. لەبەر ئەم هۆکارەش بەهەموو شێوەیەک هێرشی بێ ئەخلاقانە رۆبەرووی هەر هەبوونێک دەبێتەوە کە باوی کورد و کوردستانەوەیە.
توڕەیی و ڕق و کینەی ناو دڵی ئەردۆغان چاوەکانی تاریک کردووە و پەردەی شەرمی لەسەر ڕووخساری دڕاندووە. پاشماوەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ٢٠٢٢ بە خەیالپەرستیەکی بێڕادە هێرشیان کردە سەر هەرێمی شەهید دەلیل زاگرۆس لە ڕۆژئاوای زاپ. گەریلاکانی کوردستان گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاندووە. خوێندکارانی ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی پۆڵایین لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورک وەستاونەتەوە، بە پێی شێوازی جەنگی سەردەمی نوێ، بە تاکتیکی داهێنەرانە تەکنەلۆژیای مۆدێرنی سوپای تورکیان پووچەڵ کردەوە.
دەوڵەتی فاشیستی تۆرک بۆ شاردنەوەی شکستی خۆی لە شەردا و شاردنەوەی کۆژراوەکانی کاری زۆر قێزەونی کرد. پێموانییە تەنانەت لە فیلمیشدا دەرهێنەر بتوانێت بێ ویژدانیەکی ئاوا لە بەشێکی فیلمەکەدا بکات کە تێیدا ئاگر لە تەرمێک بەربدات. داگیرکەری تورک، بۆ ئەوەی نیشان بدات کە لەسەر پێ خۆی راگرتووە و لەسەر دەسەڵاتی خۆیدا بەردەوامە، هیچ بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی بۆ خۆی نەهێشتۆتەوە. داگیرکەران بە شێوەیەکی دڕندانە ئاگریان لە تەرمی سەربازەکانیان بەردەدا و لە سەر شاخەکان هەڵیان دەدایە ناو دۆلە قووڵەکان و پاشان بە فڕۆکە بۆردومانیان دەکرد. لەراستیش دا ئەو سەربازانەی کە هێنابوویان بۆ ئەو ناوچەیە، گوایە لە هێزە تایبەتەکانیان بوون.
سەرەڕای هەموو ئەو کردەوانە، داگیرکەر نەیتوانی شکستی خۆی لە بەرانبەر تێکۆشانی گەریلادا پەردەپۆش بکات. ئەمجارەیان لە رقی ئەو بنکەوتنەی دەستی کرد بە بەکارهێنانی تەقەمەنی قەدەغە و چەکی کیمیایی. سەدان جار بەم چەکانەی کە گوایە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەکراون، سوپای تورک هێرشی کردە سەر بەرە و سەنگەرەکانی گەریلاکانی ئازادی.
دوژمنی کورد، بە خەونی داگیرکارییەوە، لە ژێر دیواری قەڵای ئیرادەی گەریلا تێکشکا و بوو بە هەزار پارچە. بە ئازاری ئەو گورزانەی کە لە گەریلاکانی کوردستان خواردیان، ناچار بوون دەیان تەرمی سەربازەکانیان لەسەر زەوی بەجێبهێڵن و بە سکۆرسکیەکان بەرەو تورکیا هەڵبێن.
دوای شکستەکەی ساڵی ڕابردوو، بە ڕووخسارێکی بە شەرم شۆردراو، لە شەوی ٢٠ی تەمموزەوە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت جارێکی تر هێرش بکاتە سەر هەمان شوێن. چونکە دەوڵەتی تورک بەردەوام ئەم ڕاستیانە لەبیر دەکات و نایەوێت باوەڕیان پێ بکات، بەردەوام خۆی فریو دەدات و بە هێرشی نوێ پێی وایە گوایە بە ئامانجی خۆی دەگات، کە بریتیە لە کۆتاییهێنان بە بزووتنەوەی ئاپۆیی.
وەک لە سەرەوە وتم، ڕق و نەژادپەرستی لە دڵی ئەردۆغان چاوەکانی کوێر کردووە، نابینێت و تێناگات کە بناغەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە هزر و ئەندێشەی ڕێبەر ئاپۆ و بە بەڵێنی گەورەی شەهیدان بە گەلی کۆرد و خاکی پیرۆزی کوردستان و بە سوێند بۆ ژیانێکی ئازاد، لە وڵاتێکی ئازاددا دانراوە. تێناگەن ڕژانی هەر دڵۆپێک لە خوێنی شەهیدێک لەبەردەم ئەم رێبازە دا ئەم بناغەیە پتەوتر دەکات.
لە ٢٠ی تەمموزەوە گەریلاکانی کوردستان جارێکی دیکە بە چالاکی و ئیرادەی خۆیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جۆدیئەوە لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێدەگەیەنن، بەڵام بە پاڵنەر و فڕۆکە نوێیەکانی ئەردۆغان کە لە دوایین کۆبوونەوەی ناتۆ بەدەستی هێنا، خۆی لەبیرچوو و بەبێ ئەوەی ئەم ڕاستیەکان ببینێت، بە درۆ و دیماگۆژی پووچ ، سەدان سەربازی فریوداوە و جارێکی دیکە بەرەو ئەو گۆڕەپانە ئاراستەی کردوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بۆ ئەوەی لە شەڕی نادادپەروەرانە دژ بە گەریلاکانی ئازادی کۆردستان سەربکەوێت، هیچ شتێک نابینێت و هەر شتێکی پێتەبەر رێی دەیکوژێت و تاڵانی دەکات. هەزاران دۆنم دارستانەکانی کوردستان ئاگریان تێبەردەدرێت و دارەکان دەبڕێتەوە. ئەمڕۆ لە شاخی جودی، هاوشانی گەریلا، سروشت تۆڵەی خۆی لەم داگیرکەرانە کردەوە، بە گەرمایەکی وەک ئاگری دۆزەخ بەگژ ئەو داگیرکەرانەدا دەچێتەوە. ئەو سەربازانەی لە گولـلەی گەریلاکان قوتاریان دەبوو، ئەم جارە سرۆشت سزایان دەدات و بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی و بێئاوی، کۆتاییان وەک کۆتاییەکەی ئەردەم کاڤلاک دەبێت.
یەکینەکانی ژنانی ئازاد یەژا ستار لە کەسایەتی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا تۆڵە لە ئەقڵیەتی پێنج هەزار ساڵەی رەگەزپەرستی دەکەنەوە. هێزەکانی یەژا ستار، لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان، بە گیانی نیشتمانپەروەرییەوە بە کاریگەرترین شێوە لەم شەڕەدا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.
وا دیارە هیچ کەسێک لە دەوروبەری ئەردۆغان نییە کە بتوانێت لێکدانەوەیەکی ماتماتیکی و بیرکاری باش بکات. ئەمە چەندەمین جارە کە حیسابات و لێکدانەوەکانیان لەگەڵ بازاڕ و مەیدان یەکناگرێتەوە . دوژمنی ڕەگەزپەرست و داگیرکەر بە خەیالێکی داگیرکاری و رەگەز پەرستی رودەکەنە گۆڕەپانەکانیگەریلا، بەڵام بە ڕۆحی بەرخۆدان و ئیرادەی ئاپۆیی کە رووبەرۆیان دەبێتەوە، سەریان دەسوڕمێت و پەنجەی پەشیمانی دەگەزن.
لە گۆڕەپانی شاخی جودی و هەر بستێکی خاکی کوردستان بەردەوام گەریلاکانی ئازادی شەربەتی شکست و بنکەوتن دەرخواردی داگیرکەران دەدەن. هەرچەندە سوپای داگیرکەری تورکیا پێشترشەربەتی بنکەوتنی لەم ناوچەیەدا بە دەستی گەریلاکانی ئازادی کوردستان خواردبوویەوە. گریلاکانی ئازادی کوردستان، بە ڕۆحی شهید زیلان و عگیدەکان، ئەم پەیامە هەم بۆ دەوڵەتی تورک و هەم بۆ دۆست و هاوسۆزانی کورد دەنێرن کە هەرگیز ڕێگە نادەن داگیرکەران لەسەر خاکی کوردستان جێگیربن. لە پێناو ڕزگارکردنی کوردستان لە کۆلۆنیالیزم و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئەوەی کە دەکەوێتە سەر شانیان بەو پەڕی گیانبازییەوە جێبەجێی دەکەن.
هـ . ب