كوردستان به‌قۆناخێكی مه‌ترسیدار تێپه‌ڕده‌بێت، هێرشه داگیركه‌ریه به‌رده‌وامه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن. پێشه‌نگانی شۆڕشی كوردستان ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه هێرشه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر پارتیه‌ك یان پارچه‌یه‌كی كوردستان نین، به‌ڵكو گشتگیرن، یان به واتایه‌كیتر له كه‌سایه‌تی په‌كه‌كه‌وه هێرشه بۆسه‌ر ته‌واوی كوردان و ئازادیخوازان. ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه كه گه‌ریلا له ئاستێكی به‌رزدا به‌رخودانی ده‌كات و رێگای له پێشڕه‌ویه‌كانی داگیركه‌ری گرتووه. به‌ڵام ئاستی هێرشه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رباز كردووه كه به‌ته‌نها بتواندرێت رێگه‌یان لێ بگیردرێت، چونكه دوژمن له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كات و سیخوڕ و به‌كرێگیراو دروست ده‌كات و وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕان له‌ناوده‌بات. دوژمن و نۆكه‌رانیان خۆیان یه‌كلا كردۆته‌وه، چونكه كورده به‌كرێگیراو و نۆكه‌ر و خۆفرۆشه‌كه‌ش بۆته یارمه‌تیده‌رێكی باش و له‌وباره‌یه‌وه كوردستانیان كردۆته مه‌یدان خۆفرۆشان.
شۆڕشگێڕانی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له چوارپارچه‌ی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی چاویان له‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی كه‌سی یان خانه‌واده‌ی و بنه‌ماڵه و خێڵه‌كه‌یان، شه‌و رۆژی خۆیان خستۆته سه‌ریه‌ك و وه‌ك فیدایی له تێكۆشاندان. دوژمن له شۆڕشگێڕان تۆقیوه، بۆیه‌ش به‌هه‌موو هێزی سیاسی و سه‌ربازی و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی، كه‌وتۆته په‌لاماری شۆڕشگێڕان، چونكه داگیركه‌ر ئه‌وه باش ده‌زانن، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌بێ شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگ ما، ئه‌وا ئه‌و میلله‌ته به‌ئاسانی ده‌تواندرێت كۆنترۆڵ بكرێت. وه‌زیری به‌رگری ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا گووتوه، ئه‌وان له رۆژئاوا و باشوور و باكوور له دژی شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگانی گه‌لی كوردن.
كوردی به‌كرێگیراو له كه‌سایه‌تی په‌ده‌كه و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی خۆیان یه‌كلا كردۆته‌وه، كه به‌سه‌رو به ماڵ له خزمه‌ت داگیركه‌ران دان و چیان پێ بكرێت بۆ داگیركه‌ر ئه‌وا درێخی لێ ناكان. هه‌موو گووتار و لێدوان و راگه‌یاندن و رێكخستن و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و چه‌كدار و ئاسایش و پۆلیس و سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌كانیان خستۆته خزمه‌ت ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و داموده‌زگاكانی. به واتایه‌كیتر هیچ جیاوازیه‌ك نه‌ماوه له‌نێوان ده‌زگای میت و ده‌زگای پاراستن، جه‌ندرمه و ئاسایش، چه‌كداری " رۆژ و گوڵان و زێره‌ڤانی" و سه‌ربازی تورك، دادگاكانی تورك و دادگاكانی په‌ده‌كه. به واتایه‌كیتر داگیركه‌ری له كه‌سایه‌تی په‌ده‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووه و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م كوردستان، به‌تایبه‌ت باشوور به رێگای داموده‌زگاكانی په‌ده‌كه و حكومه‌ته‌كه‌ی بخاته ژێر ركێفی خۆی. ئیدی باوه‌ڕناكه‌م هیچ كوردێك مابێ و ئه‌و راستیه‌یی په‌ده‌كه نه‌زانێ، خودی په‌ده‌كه‌ش حاشا له‌و به‌كرێگیراوه‌یه‌تیه‌یی خۆیان ناكه‌ن.
سیخوڕ و به‌كرێگیراوانی میت چۆن گه‌یشتوون به سلێمانی و ده‌توانن له سلێمانی به رۆژی رووناك كرده‌وه‌ی فاشیانه بكه‌ن و شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزان شه‌هید بخه‌ن، وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه له رێگای ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی په‌ده‌كه و پرۆپارتیه‌كانی ناو یه‌نه‌كه. دواین لێدوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی په‌ده‌كه م.م.م.بارزانی ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ده‌زگا سیخوڕیه‌كان و به‌كرێگیراویان فه‌راهه‌م ده‌كات كه ده‌ڵێت په‌كه‌كه له‌باشوور چی ده‌كات، ئه‌وا به واتایه دێت واتا ده‌ستان كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی په‌كه‌كه‌یی بكوژن و كه‌سیش هیچتان پێناڵێت، وه‌ك چۆن چه‌كداره‌كانی خۆی ده‌ست كراوه كردوون له‌كوێ گه‌ریلایه‌ك ببینن ده‌بێ رووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌و بێ كاریگه‌ری بكه‌ن و له‌ناوی به‌رن. ئه‌مه راستی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنی دوێنێ و سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌مڕۆیه، به‌هه‌مانشێوه سه‌رجه‌م نابه‌رپرسه‌كانیان له رێگای ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان هه‌مان گووتار دووباره ده‌كه‌نه‌وه، واتا دڵنیایی ده‌ده‌ن به دوژمن تاكو بتوانن به ئاسووده‌ی كردوه دوژمنكارانه‌كانیان بكه‌ن.
گه‌لی كوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌ركێكی مێژووییه، پێویسته له‌لایه‌ك شۆڕشگێڕانی له‌ناوخۆیدا بپارێزێ، له‌لایه‌كیتریش پێكه‌وه رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری ببنه‌وه. چونكه دوژمن ده‌یه‌وێت گه‌ل بێ پێشه‌نگ و بێ شۆڕشگێڕ به‌هێڵێته‌وه، ئه‌وكات پێویسته گه‌لیش به‌تێكۆشانی خۆی ئه‌و هیوایه‌یی دوژمن تێكبشكێنێ و به‌ره‌ی به‌رخودان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، وه‌كوتر چاره‌یه‌كیتر نه‌ماوه.
به‌ناوی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و داموده‌زگای حكومی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كراسی مردنیان خستبێته به‌ر گه‌له‌كه‌مان، هه‌موو كه‌سێكیان بێ ده‌نگ كردووه، چونكه ئه‌وه خه‌ڵكی باشوور نییه، شۆڕشگێڕێكی 43 ساڵی وه‌ك هه‌ڤاڵ شوكری سه‌رحه‌دی لێ شه‌هید بكرێ و ئه‌ویش به ئاسایی وه‌ری بگرێ، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و شوێنه ئاماده‌ن به‌س بوون بۆ ئه‌وه‌ی بكوژی شه‌هید شوكری به‌سزای گه‌ل بگه‌ێنن، چۆن سیخوڕ و نۆكه‌ر ده‌توانن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی شارێكی وه‌ك سلێمانی كه پێی ده‌گوترێت به هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، به‌وشێوه‌یه دوژمن و به‌كرێگیراوانیان ده‌توانن ده‌ست بخه‌ن خوێنی شۆڕشگێڕێكی كوردستانی كه نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه له تێكۆشانی ئازادی دایه.
زه‌نگه مه‌ترسیداره‌كه ده‌مێكه لێ دراوه، به شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ دیار غه‌ریب سه‌ره‌تای قۆناخه‌كه بوو، به‌شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ شوكری سه‌رحه‌د دوژمن ئیدی له ئاستێكی تردا په‌ره به په‌لاماره‌كانی ده‌دات. بۆیه گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رانبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مێژوویه، به‌تایبه‌ت " ژنان و گه‌نجان و رۆشنبیران، دیموكراتخواز و ئازادیخوازن" ده‌بێ پێكه‌وه ئه‌و تێكۆشانه به‌ڕێوه‌ببات، خه‌ڵكی شێلادزێ ئه‌و شێوه به‌رخودانیه‌یی له زستانی 2019 نیشاندا، واتا سه‌رجه‌م خه‌ڵك پێكه‌وه داگیركه‌ریان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان فڕێ‌دا، ئه‌وه‌ی داگیركه‌ری له شیلادزێ هێشتۆته‌وه هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی په‌ده‌كه‌ن.
هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم " پێشمه‌رگ و ئاسایش و پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌كان"، چۆن ده‌كرێ ئه‌و هێزانه ببنه هێزی پاراستن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن و داگیركه‌ران و رێگری كردن له به‌كرێگیراوان؟ ئیدی پێویسته هێزه چه‌كداره‌كان چیتر ئه‌و فه‌رمانانه جێبه‌جێنه‌كات كه‌بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازن و رۆژنامه نووسان ده‌رده‌كرێن. واتا پێویسته هێزه چه‌كداره‌كانیش بێنه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی نیشتمانی و ئه‌ركه نیشتمانیه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، نه‌وه‌ك ببنه دارده‌ست له‌ده‌ستی به‌كرێگیراوان، چونكه ده‌گوترێ نزیكه‌ی 300 هه‌زار هێزی چه‌كدار له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام سیخوڕێكی دوژمن ده‌توانێت شۆڕشگێڕان له‌ناوببات، ئه‌وكات پرسیار ده‌كرێت ئه‌رێ ئه‌و هێزانه ئه‌ركیان چیه و له‌كوێن؟
پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان خه‌ریك كراون به پرسی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر وه‌ك پرسێكی ئاسایی بڵێین ئاساییه، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، دۆخێكی ئاسایی نییه، بۆیه پێویسته به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر و به‌كرێگیراوانی بێنه ده‌نگ، چونكه به‌و هێرشانه ته‌نها ده‌رفه‌ت بۆ شۆڕشگێر و وڵاتپارێز ولایه‌نگرانی په‌كه‌كه نامێنێ، به‌ڵكو هه‌ناسه‌ی ئازادی و دیموكراتی له سه‌رجه‌م باشووری كوردستان ده‌بڕن. له رێگای كۆیله بوون بۆ ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه، ده‌یانه‌وێت ببنه كۆیله‌ی داگیركه‌ری تورك. كاتێك ئێران بینی ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری تورك كه‌مه، بۆیه ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌ره‌پێداوه. ئه‌وكات لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش باشوور كه ناكرێ خۆ لێ بكا به " كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت" و خۆی له ئه‌ركی قۆناخه‌كه بدزێته‌وه. بۆیه له ئه‌مڕۆدا چه‌نده ئه‌رك له‌سه‌ر شانی شۆڕشگێڕان و پێشه‌نگه‌كانێتی، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، بۆیه پێویسته شۆڕشگێڕان و گه‌ل پێكه‌وه رووبه‌ڕووی داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوانی ببنه‌وه.