سەرۆکایەتیی چۆن لە گەلەکۆمەکە تێ گەیشت؟!

لە مێژووی زۆر بزووتنەوە و گەلدا گەلەکۆمەکێ هەن، گەلەکۆمە هەیە سەر دەکەوێ و پارچەگەرێتیی پێش دەکەوێ، گەلەکۆمەش هەیە پووچەڵ دەبێتەوە و خزمەتی سەرکەوتن دەکات.

لە دیرۆکی تەڤگەری ئێمەشدا هەر بەم ڕەنگەیە، کاتێک حەقی قەراریان لە گەلەکۆمەیەکدا شەهید کرد، ئەوە پیلانگێڕییەکی مەزن بوو، ڕێبەرێتی ئەو پیلانگێڕییەی کردە هەوێنی فراوانکردنی تەڤگەرەکەمان، تەڤگەرەکەمان لەو پیلانگێڕییە بە مەزنیی هاتە دەرێ، ئەو گەلەکۆمەیە خزمەتی کرد، ئەو دەمەش وایان گریمانە دەکرد، کە تەڤگەرەکەمان پارچە بووە، چونکە پەیامی دەوڵەت ئەوە بوو، دەوڵەت لەو سەردەمەدا دەیگوت: ''یان دەست لەو تەڤگەرە هەڵگرن، یان هەمووتان وەک حەقی قەرار دەکوژین.'' ئەمە ترسی لە دڵی هەندێک کادردا گەڕاند، جا دەستیشیان لە تەڤگەرەکە کێشایەوە، هەندێکیان چوونە ئەورووپا و هەڵهاتن، بۆیە ڕێبەرێتیی پیلانگێڕییەکەی هەڵگێڕایەوە، پیلانگێڕییەکەی پووچەڵ کردەوە، تەڤگەر هەڵنەوەشایەوە و هەنگاوی بەهێزتری هەڵهێنا.

ئەو پیلانگێڕییەی لەسەر ڕێبەرێتیی و و تەڤگەر و گەلی کورد پێش کەوت، بەهێز بوو، پانوپۆڕ و قووڵتر دەبوو، لەبەر ئەمە دەبێت ئەم پیلانگێڕییە و قووڵاییەکەی بناسرێت، کێ ئەم پیلانگێڕییەی پێش خست؟ ئەودەمە دەبێت مرۆڤ سەرتاپێ سیستەمەکە بناسێت، پێشتر ڕێبەرێتیی دژی ئەو سیستەمە وەستابووەوە، تێکۆشا بوو، گەلێک هەنگاوی نابوو، ئەنجامی زۆی بەدەست خستبوو، دەستکەوتی مەزنی بەدەست هانی بوو، لێ ئاشکرا بوو کە ئەو چەندێک هەنگاوی ناوە و پێشکەوتنی مەزنی بنەجێ کردووە، لێ سیستەمەکە بە تەواویی ڕوون نەکراوەتەوە، هۆکاری ڕوودانی گەلەکۆمەکەش ئەوە بوو.

ڕەنگە لە ڕەنگڕێژبوونی ئەو گەلەکۆمەیەدا گەلێک هۆکار ڕۆڵ وازیی بکەن، هەندێکیان هەن. یەکێک لە هۆکارەکان چەتەگەریی نێو ڕێکخستن بوو، نیمچەشۆڕشگێڕیی، ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین هێڵی ناویینی بیرۆکرات، کادیرانی ناوەندیی لەو دەمەدا ئەرکی خۆیان بەجێ نەهێنا، هەموو ئەم هۆکارانە هەن، بەڵام هۆکاری پیلانگێڕییەکە تەنێ ئەمانە نین، ئەمانە پیلانگێرییەکە تەواو دەکەن، سەرەتا دەبێت باش لە سیستەم تێ بگەین، پێویستە مرۆڤ تەواو خۆی لە کاریگەرییەکانی سیستەم ڕزگار بکات، چونکە تا ئەو سەردەمە سۆسیالیزمیی بونیادنراو کاریگەر بوو، سۆسیالیزمی بونیادنراو بەشێکە لە سیستەم.

بەرەی چەپ لە ژێر ئەو کاریگەرییەدا هەنگاوی هەڵهێنا، دەبێت لە هەموو ڕەهەندەکانەوە سیستەم باش فام بکەین و خۆمانی لێ ڕاپسکێنین، بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت ڕووبەڕووی پیلانگێڕییەکە ببێتەوە. گەر ئەمە گەلەکۆمەی سیستەمە و سیستەم پێشی خستووە؛ ئەودەم دەبێت مرۆڤ باش سیستەمەکە بناسێت و دژی ڕاوەستێت. ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو بەرخۆدانەی دژی سیستەم و گەلەکۆمەکێ بۆ پێشەوە ببات.

ڕێبەر ئاپۆ سیستەمی لە هەموو لایەنەکانەوە شی کردەوە، ئەوەی کردە بنەما بۆ خۆی، ئەو سیستەمی شیکار کرد، سیستەمی لە هەموو ڕەهەندەکانەوە ناسی، هەر لەبەر ئەوەش ئەلتەرناتیڤەکەی پتر بەهێز کرد و پێش خست، ئەو لە لیکۆڵینەوەکانیدا بۆ سیستەمی نوێ و ئەو هەنگاوانەی دەنران، بینی هەندێک کەموکووڕیی و هەڵە هەن. لەبەر ئەو ئەلتەرناتیڤە سیستەمی بەهێز پێش نەکەوتووە و پەکەکە سەرنەکەوتووە، بۆیە گەلەکۆمە سەرکەوت، هەر بۆیە سیستەمی شیکار کرد، ئەلتەرناتیڤی خۆشی پتەوتر پێش خست و هەڵوێستێکی بەهێزتری دژی گەلەکۆمەکە و سیستەم نیشان دا.

ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی لەو تێکۆشان و بەرخۆدانەی خۆی وەرگرت، ئەوەی سەرکەوت، ڕێبەر ئاپۆ بوو. تێکۆشانی سەرۆکایەتیی لە ئیمراڵیی دژی گەلەکۆمە ئەنجامی گرت، ڕاوەستەیەکی بەهێزی دژی گەلەکۆمەکە و سیستەم کرد، لای خۆیەوە گەلەکۆمەی پووچەڵ کردەوە، ئەمانە هەموو گرێدراوی تێکۆشانی ڕێبەرایەتیی بوون.

ڕێبەرایەتیی تەماشای کرد کە ئەو پارادیگمایەی هەیە پارادیگمای سیستەمە. تا ئەودەم وای دەزانی ئەو پارادیگمایە ئەلتەرناتیڤی سیستەمە، بینی ئەم پارادیگمایەی هەیە ئەلتەرناتیڤی ئەو سیستەمە نییە؛ بەڵکوو بە پێچەوانەوە خودی سیستەمەکەیە. 

بەرەی چەپ سیستەمەکە تەواو دەکات و بەهێزی دەکات، بەردەوامیی بە تەمەن و ژیانی سیستەمەکە دەدات، بۆیە لە ڕەگوڕیشەوە خۆی لەم پارادیگمایە ڕزگار کرد. بەم ڕەنگە ڕێبەرایەتیی خۆی لە سیستەمەکە ڕزگار کرد. پەیوەندیی خۆی و سیستەمی لە هەموو لایەنەکانەوە پچڕاند. لەبەر ئەمە ئەلتەرناتیڤی گەشە پێ دا و پێشی خست.

ڕێبەر ئاپۆ سیستەمی شارستانییەتی ناوەندیی شیکار کرد و لەو شیکارییەدا دەستی بە بیر و پارادیگمایەکی مەزندا ڕاگەیشت، گەرەکمە بێژم ئەمڕۆ لە جیهاندا هیچ کەس و ڕێکخستنێک بەو ئاستە نەگەیشتوون و نەبوونەتە خاوەن ڕامان و خۆیان نەکردووەتە بەدیلی ئەم سیستەمە.

ئەمڕۆ لە فیکر و هێزدا ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە سەر ئاستی جیهان، لە هەموو کەسێک بەهێزتر و پێشکەوتووترن، هیچ هێزێک لە لایەنی هزرییەوە ناتوانێت ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەرباز بکات، ناتوانن.

چونکە گەر ئەم تەڤگەرە تەنیا هێزی فیکریی خۆی بەکار بهێنێت، ئەوا دەتوانێت گەلێک دەستکەوت بەدەست بخات، ئەمە ڕاستینەی ئەم ڕێکخستنەیە. گەر ئێمە ئەم سیستەمە فیکرییە لە پراکتیکدا پێش بخەین، ئەوا هیچ هێزێک ناتوانێت بەرانبەر ئەم تەڤگەرە سەر هەڵبڕێت. چەندێک ئاستەنگ دێنە ڕێ، با بێنە ڕێ، چەندێک لەمپەر دێنە ڕێ، با بێنە ڕێ، ئەم تەڤگەرە دەتوانێت بەم هزر و سیستەمە دژیان ڕاوەستێت. دەتوانێت ئەنجامی گەورەش بەدەست بخات.

مرۆڤ باش لە ڕێبەر ئاپۆ ورد بێتەوە، گەلەکۆمەیەکی ئاوا گەمەی لە گەلەکۆمەکارەکان هەڵگەڕاندەوە و کردی بە چەکێک دژی خودی گەلەکۆمەکە، سا بەرانبەر ئەو سیستەمە ئەلتەرناتیڤێکی بەهێزی لە لایەنی هزریی و لایەنی سیستەمدا پێش خست. ئاوا هەڵی گەڕاندەوە و پووچەڵی کردەوە. ئەو گەلەکۆمەیە بووە هۆی ئەوەی پاکبوونەوەیەک لە پەکەکەدا بێتە گۆڕێ. بەمە پەکەکە گەیشتە ڕاستینە و ناسنامەی ڕەسەنی خۆی، ئەمەش بەو ئامانجەی پەکەکە بەهێز و بێت و پێش بکەوێت. ڕێبەرێتیی داوای ئەمە دەکات، ئەمە گرنگە.

 سەرچاوە: پەڕتووکی 'ڕاستینەی سەرۆکایەتیی'

هـ . ب