ئەمە سەدەی ژنانە!

ئێمە بە سەدەی ژندا تێدەپەڕین. حەقیقەتی سەدەیەکە کە ئازادی ژنە، هێڵی بەرخۆدانی ژن، سیستەمی ژن و کۆمەڵگایی بوونی ژن پێش دەکەوێت، نەخشەڕێگایی ئەم سەدەیە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادییە' کە بە پێشەنگایەتی ژن گەردوونی بووەتەوە.

لە ٨ی ئاداری ١٨٥٧دا کە ژنانی کرێکاری کارگەیەکی قوماشی ئەمریکی کە ١٦ کاتژمێر کارییان دەکرد بەڵام کرێیەکی زۆر کەمیان وەردەگرت، بە داخوازی باشترکردنی دۆخی کارکردن و کارکردنی ٨ کاتژمێری، مانگرتنیان دەستپێکرد. دواتر مانگرتنەکە ڕوبەڕوی خوێن ڕشتن و چەوساندنەوە بوون. ١٢٩ ژنی کرێکار بە زیندووی سوتێنران وکوژران. دواتر لە ساڵی ١٩١٠ لە ئەنتەرناسیۆنالی ژنی دووەمدا، بە پێشنیاری یەکێک لە پێشەنگانی شۆڕشی ژن کلارا زەتکین ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی ژنانی خەباتکەر ٨ی ئادار دیاریکرا. لە سەرەتادا تێکۆشانی بزوتنەوەی ژنان کە پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەن، سڵاو دەکەم. بابەتی بەرخۆدانی ١٢٩ ژن ڕۆژ بە ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت و ئاڵای ئازادی بڵندتر دەبێت.  ڕۆژی ٨ی ئادار لە هەموو ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەم.

پارادایمی 'ژن، ژیان، ئازادی' گەردوونی بووەتەوە

ئێمە بە سەدەی ژندا تێپەڕدەبین. حەقیقەتی سەدەیەکە کە ئازادی ژنە، هێڵی بەرخۆدانی ژنە، سیستەمی ژن و کۆمەڵگایی بوونەوەی ژن پێش دەکەوێت، نەخشەڕێگایی ئەم سەدەیە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادییە' کە بە پێشەنگایەتی ژن گەردوونی بووەتەوە. ئەم پارادایمە بە پێشەنگایەتی گەل و ژن زیندوە. لە بنکی قۆناغەکە 'بە ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێنین' لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورددا هەیە. کاتێک لەسەر ئەم ماناییە لێی دەڕوانین، گرنگی ٨ی ئاداری ٢٠٢٤ لە بەهێزبوونی هەنگاوی ئازادی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی دێت. بە بە‌هێزیەوە پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین. بە ڕێپێوان و تێکۆشانمان قڕکردن و گۆشەگیری تێکدەشکێنین و دەیوستێنین.

وەک ژنان بەهاکانی ئازادی پێشو و ئەمڕۆ کۆبکەینەوە و زۆرتر بە ئایدیا و بریارەوە هەنگاو بنێین، بەشێوەیەکی لەم جۆرەبن لە ناو قۆناغی ٨ی ئاداردا. دەزانین ٨ی ئادار بۆ ژنان هەڵگری ڕەهەندێکی فکرییە. دەزانین بە ملیۆنان ژن هەست بەمە دەکەن. دەرخەری ئەمە ئەو لێگەڕیینە مرۆڤایەتییە کە بە پێشەنگایەتی ژن لەگەڵ ئایدیای ژن ژیان ئازادیدا بەرەو پێشەوە دەڕوات.

حەقیقەتی  یەکەم حەقیقەتی ژنە کە بە دەستپێکردنی زایەند پەرستی جڤاکی مەحکومی لە سێدارەدان کرا. لە ڕاستیدا ژن لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیانیدا ڕوبەڕویی داگیرکاری بووەتەوە. راستیەکی تریش گوتاری "تیکۆشانی خۆیبوون، ئیرادەی ژنی ڕیکخستنکراوە"، ڕاستی هێڵی ژنی ئازادی خەباتکەرە. ئەمانە هەمووی لە هێزی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادییەوەیە.

شەڕ لە دژی سەدەی ژنە


لە سایەی جەنگی جیهانی سێیەمدا پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەینجەنگی جیهانی سێیەم وەک کارەکتەرێک شەڕێکە کە دژی واقیعی سەدەی شۆڕشی ژنان ڕێکخراوەهێزە هەژمونییە ناوەندییەکان لەم واقیعەی شەڕدا زۆرترین بوونی ژنان دەکەنە ئامانجشەڕی ئیسرائیل و حەماس بەبێ پچڕان بەردەوامەلەم شەڕەدا زۆربەی ژن و منداڵ کوژرانئەمە شەڕی دەسەڵاتی هەژموون و پیاوسالارییەئێمە وەک ژنانی خەباتکەر لەگەڵ ژنانی فەلەستینیداینجارێکی تر دەریدەبڕین کە بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە هاوبەشی ئازارەکانیانیم. دوای ئەوەی تاڵیبان بە یارییەکی نێودەوڵەتییەوە هاتەوە سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان، جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی ژنان گەیشتەوە لوتکەتاڵیبان هەموو چەکەکانی بیرکردەنەوەی دەسەڵاتی پیاوسالاری لە دژی ژنان بەکاردەهێننبە بۆنەی ٨ی ئادارەوە سڵاو لە ژنانی ئەفغانستان، ئەو ژنانەی کە بەرەنگاری دڕندەیی تاڵیبان دەبنەوە و دەریدەبڕین. لەگەڵ بەرخۆدان و خەباتی ئەوانداین. تەنها ئیرادەی ژنان بۆ ئازادی دەتوانێت ئەم شەڕانە بوەستێنێت. ژنان دەتوانن ئەم شەڕانە بگۆڕن کە زایەندپەرستی و ناسیۆنالیزم و ئایین بەرەوپێش دەبەن. دەستێوەردانەکانی فیکریی دەسەڵاتی پیاوان ناتوانن خەباتی بەرخۆدانی ڕێکخراو و ڕۆحی ئازادیخوازی ژنی سەدەی ٢١ بگۆڕن.

سەرکەوتنی مەزن، دەرەنجامی بەرخۆدانی مەزنە

بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە بە دڵخوازیەوە سڵاو لە کرێکارانی نمونەی و هەموو شەهیدانی شۆڕش و هاوڕێیانی ژن کە بۆ شۆڕشی ئازادی ژن خەباتێکی مەزنیان کرد دەکەم. بە ڕێز و منەتدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و بەتایبەت هاوڕێ ساکینە جانسز، ئاخین موش، دەلال ئامەد، لەیلا ئامەد، لەیلا ڤیان، هەژار زۆزان، ئاریان ئاری، بێریڤان زیلان، ڕاپەرین ئامەد، گولچیا گابار، زیلان کۆنیا، ئەڤین گۆی، سۆرخوێن ماکو، زەلال حەسەکە یاد دەکەمەوە. هەموو شۆڕش و بەهاکانی ئازادی لە ئەنجامی بەرخۆدانێکی مەزنەوە لە سەرکەوتنێکی مەزنەوە بەدەستهاتوە. بەهاکانی ئازادی کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبن، کۆد و کلیلی بەرخۆدانی گەورەمان پێشکەش دەکەن. وەک ژنانی کورد بە جۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین. ئاستی هێڵی بەرخۆدان لە کەسێتی شەهیداندا گەورەتربوو. دەتوانم بڵیم کە ئاستی لوتکەی پێشکەوتن لە کەسێتی ژنانی شەهیدانماندا بەدەرکەت.

هیوایەکی گەورە بۆ هەموو ژنان

خەباتی ئازادی لە کە لایەن گەریلاکانی یەژا ستارەوە پێشخراوە، نەک تەنها بۆ ژنانی کوردستان بەڵکو بۆ هەموو ژنانی جیهان بووە بە هیوا، جۆش، ئایدیا و بڕایارداری شۆڕش. وەک هێزەکانی خۆپاراستن ورە دەبەخشین بە هەموو ژنانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە بەهێزکردنی هۆشیاری خۆپاراستن لە خۆ، بوون بە هیوای پارێزگاریکردن لە خۆ.لە بونیادی هێڵی ئازادی سەرکەوتوو بووە. ئەژا ستار بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند، کە هێزی ڕزگاری هەموو ژنانە و لە سەر ڕێگەی میراتی شەهیدانی قارەمان بە بڕیارداریەوە هەنگاودەنێت. بووە بە ناسنامەی هەموو ژنان کە لە ئەمڕۆدا پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەن. سوپای ئازادییە. هێزی پاراستنی یەژا ستار کە لە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیدا قوڵبووەتەوە، بووە بە پەناگەی هەموو ژنانی چەوساوە و ژنانی ئازادیخواز کە لەدژی توندی، فاشیزم و دەسەڵاتداری پیاوسالاری بەرخۆدان دەکەن و پێشەنگایەتی لە دامەزراندی سیسەتەمێکی نوێ و سەریان بەررزدەکەنەوە. ئەوە تاکە ڕێگەیە بتوانین شوێنکەوتەی شەهیدە شکۆمەندەکانمان بین. یەژا ستار لە دژی هەموو سیستەمێکی میللیتارێتی شەڕ دەکەن و بۆ ئازادی ژن پێشەنگایەتی بەرخۆدانێکی گەورە دەکات.

لەسەر ڕێگەی سەرکەوتن دڵنیانی ڕێکخستن بوونە

تێکۆشانی ئێمەی ئازادی ژن کە لەسەر ئەم هێڵە و میراتی پێشکەوتووە، لە کەسێتی ساکینە جانسز، ئاخین موش، لەیلا ئامەد، گولچیا گابار، سارا، سۆرخوێن ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین خۆی دەرخستوە، کاری گەورەی پێشکەوتووی بەدەستهێناوە. لەمڕۆشدا تێکۆشان لە سەر بنەمای حەقیقەتی ٨ی ئادار دەرخستنی زانستی و وەڵامدانەوە بڵندتردەبێت.لە هەموو جێگەیەک خەباتی ئێمە لەسەر بنەمای ژن، ژیان، ئازادی فۆرمەلەبووە و بە دڵنیایی بەدەستهێنانی ئامانجەوە خۆی بەڕێکخستن دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە بە زانینەوە تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین. ئەمەش بەواتای ئەوە دێت زانابوونی جەهەری، ئیرادەی جەوهەری، ڕێکخستنی جەوهەری و خۆپاراستن، لە ئاستی پێداویستی کۆمەڵگاماندایە، لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە هەموو جێگایەک خۆی ڕێکدەخات. بۆ ژیاندنەوەی ژیانێکی نوێ پێشەنگایەتی دەکرێت.

کوشتنی ژنان لە ئاستی قڕکردندایە

لە سەر بنەمای هەنگاوی 'بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی  ژن هەنگاو دەنێنین' ڕەهەند و لایەنێکی زۆر جددی هەیە کە پێویستی بە هەڵسەنگاندنی کوشتنی ژنان هەیە، کە لە ئاستی کۆمەڵکوژیدایە. کوشتنی ژن کێشەیەکی بنەڕەتی جیهان و مرۆڤایەتییە. فاشیزم و توندی پیاو لەسەر جوگرافیا و کیشوەرەی جیاوازی جیهانی ڕودەدات. ئایا کیشوەرێک هەیە ژن نەبڕدرێت و نەکوژرێت و دەستدرێژی نەکرێتە سەر؟ لە سێدارەکان لە تورکیا، عێراق، سوریا و زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدرێن، هەروەها لە لایەن ڕژێمێکەوە کە خۆی وەک کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە ڕۆژێکدا ٤ ژن لە سێدارە دراون، پێویستە نەک هەر ژن بەڵکو هەموو مرۆڤایەتی لە دژی ئەم سیستەمە بوەستێتەوە. بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە دەسەڵاتی بەرپەرچدانەوەی زیهنیەتی پیاوان لە هەموو جێگایەک ڕێکخەین و ڕێگە بەم دڕندەییە بگرین. بە گەل و گەنجانەوە خاوەنداری لە فۆرمەلە بوونی ژن ژیان ئازادی بکەین. دەبیت بە تێکۆشانی ٨ی ئادار ڕیگە لە سێدارەدان بگرین و بەو ماناییەی ببینە دەنگی زیندنیان. دەبێت زەینەب جەلیلیان و گەنجانی سنە کە لەزیندانەکاندان ئازاد بکرێن. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیانی سیاسی بنەمای سەرەکی تێکۆشانمانە. بۆ ئەمەش وەک ژن لە دژی دەستدرێژی ٥ هەزار سالەی پیاوسالاری ڕێکخستنی هاوبەش و بنەڕەتی بەرەوپێشبەرین. ئەمە سەدەی ژنە.

لە کاتی ئازادیداین

لەبەر ئەمە ڕێکخستنی ژنان لە هەموو جێگەیەک بەرەوپێشخراوە، بووین بە سەرچاوەیەکی گەورەی ئازادی و هیوا بۆ ژنانی جیهان. کۆتا شوێن کە سیستەمی سەردەستەی پیاو خۆی پێگەیاندووە، فاشیزمی پیاو-دەوڵەت-داعشە. تێکۆشان کە بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ژانان پێشکەوتووە و لە بەرامبەر هێرشی فاشیزم بە چارەسەرییەکی بەهێز و بە ئیرادەیەکی بە هیوا و ڕێکخستنبوونی ژنی بەهێزترکرد. لەبەر ئەمە ئەمڕۆ بە ژن، ژیان، ئازادی لەگەڵ بڕیاڕداریمان، بە ئایدیا، بە بوێریەوە خەباتێکی بەهێز بەڕێوەدەبەین. ئێمە لەسەردەمی ئازادیداین. بە منەتداری و میراتی بەرخۆدانی ژنان و حەقیقەتی ٨ی ئادارەوە بەم ڕۆژە گەیشتووین.

ژنانی کورد هێشتا بە هێزتر پێشوازی دەکەن

ژنی کورد کە لەسەر ئەشکەنجە پێوانەی خۆی دامەزراند و خۆپاراستنی  بەهێزی هۆشیاری و خۆپاراستن نیشان دەدەن، دەبێت ٨ی ئاداری ئەمساڵ بە گوێرەی ساڵانی ڕابردوو بە تێکۆشانی ئازادی ژن بە هێزترەوە پێشوازی بکەن. ٨ی ئاداری ٢٠٢٤ لەسەر بنەمای ژن، ژیان، ئازادی کۆمەڵایەتی ببێتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە کۆمەڵگابوونەوەی ژن پێشبخەین. ئێمە بە سەدەیەکدا تێدەپەڕین کە خۆڕاگری ژن جێبەجێدەکرێ و پەرەی پێدەدرێت.

ژنانی کورد پێشەنگایەتی سەدە دەکەن

ئێمە لە کاتێکدا پێشوازی لە ٨ی مارسی٢٠٢٤ دەکەین کە بەهای بەهێزی ئازادیمان بۆ ژنان لە بەرزبوونەوەدایە و پێشوازی لە شۆڕشی ژنان دەکەین. ئێمە بە ئیرادەی ژنانەوە پێشوازی لە چارەسەری دەکەین. ئێمە پێشوازی لە سەدەیەک دەکەین کە ئازادی ژنان، هێڵی بەرخۆدانی ژنان، سیستەمی ژنان و بەکۆمەڵایەتیکردنی ژنان تێیدا لە پەرە سەندنە. ئەمساڵ ٨ی ئازار مانای خۆی هەیە.

ئەوانەی لەم سەدەیەدا پێشەنگایەتی فۆرمولەی ژن، ژیان، ئازادی دەکەن ژنانی کورد وتێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردە. ئەم خەباتە، ئەم دەسەڵاتە، ئەم ئیرادەیە، بۆ ئازادی کە بەناوی ژن، گەل و کۆمەڵگاوە دەستی پێکردووە، ئیرادەی دیموکراتیکە، واتە پارادایمی ئەڵتەرناتیڤی مۆدێرنیتە دیموکراتیکە. ئەمە ئیرادەیەکی چارەسەرە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنانی کورد ژیانێکی ئازاد بەڕێوەدەبەن و سیستمێکی دیموکراتیک بنیاتدەنێن. ژنان لە دەوری ئەم هێز و ئیرادەیە کۆبوونەتەوە و بۆ گەیشتن بە چارەسەری تێکۆشان دەکەن. بە ڕۆحی ئەم یەکگرتنەوە، بەهێزتربوون پێویستە بتوانین بە شێوەیەکی بەرفراوان پەرە بە چالاکیی و پیرۆزییەکانی ٨ی مارسی ٢٠٢٤ بدەین. دەبێت بتوانین لە سەر ڕێپێوانی شۆڕشی ژنانمان تاجی سەر کەوتن دابنێین. ئێمە لە سەردەمێکی وەهاداین کە دەتوانین بەرەیەکی بەرخۆدانی هاوبەشی ژنان لە هەموو شوێنێکی کوردستان دابمەرزێنین، بۆ ئازادی کۆبوونەوەی گەورەی ژنان ئەنجام بدەین و بیکەین بە شۆڕشی ژنان. ئەم مەرج و دەرفەتانە هەیە. چونکە سەدەی ژنە. دژی توندوتیژی و فاشیزمی پیاوان کە دەیەوێت ئەم سەدەیە بەشەڕ دەست پێبکات، پێویستە تێکۆشانی شۆڕشی ژنان بەرز بکەینەوە. گرنگ نییە ئەمڕۆ لە چ جوگرافیایەک یان لە چ وڵاتێکداین؛ بێ گوێدانە ناسنامەی نەتەوەیی، زمان، کولتوور و باوەڕ، ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە بوونەتە باو. هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێکخستن و بەدوای چارەسەریدا جێبەجێ دەکرێن.

کۆنفیدڕاڵیزمی دێمۆکراتیک و ژنولۆژی

جارێکی تر بەرامبەر ئەو پێکهاتانەی پشت بە سیستەمی هەژموونی دەبەستن، ئێمەی ژن هێزی بەرخۆدان، هێڵی بەرخۆدان، لەگەڵ ڕێکخستنی کۆنفیدڕاڵیزمی ژنی دیموکراتیک، لە ڕوانگەی ژنولۆژی ژنانەوە ئێمە وەک ژنانی کوردستان، بە تێکۆشانی ژنێکی ئازاد و بە هێزی ناسنامە و ڕێکخستنی تێکۆشەرانەمان، لە قۆناغێکی واداین کە هێز و ئیرادەی چارەسەرکردن لەگەڵ ژنانی جیهان هاوبەش بکەین. و بنەماکانمان لەگەڵ ژناندا گشتگیرتر بکەین. بە ٨ی مارسەوە ئێمە قۆناغێکی باشداین کە بتوانین پڕۆژەی هەمیشەیی و خەباتی کۆنفیدراسیۆنی ژنان بەهێزتر بکەین. لە ٨ی مارس خاوەنداری لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەکەین.

ئێمە قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین

دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵی تێپەڕاند. دەتوانین بڵێین کە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا شاهیدی گرتن و ڕفاندنێک بووین کە هیچ نموونەیەکی لە مێژوودا نەبوو. ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵی ڕابردووی وەک ئەوەی تۆڵەی ئەو هەموو دیلی و مانەوەی لە زیندا لە مێژوودا بکاتەوە، بەسەر بردووە. هەموو دەستگیرکردنەکان مانای خۆیان هەبوو؛ لە بەرامبەر هەموو جۆرە فاکتەرێکی سیاسی کۆمەڵایەتی و کولتووری کە ئەم دیل گرتنانە دەکاتە ئامانج هێڵێکی تێکۆشانی بۆ ئایندە لە بەردەم مرۆڤایەتی داناوە. هەموو ساتێکی ژیانی مانا پێ بەخشیوە. بەنرخترین سەردەمی مرۆڤایەتی هەڵبژاردووە. دەبێت بتوانین بە تێگەیشتنێکی قووڵەوە تێبگەین کە ئەمەیە ڕاستی ڕابەراتەە بەڕێزەکەمانە. دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕەوشتی بەرزی خۆی هەم گەلەکەمان و هەم ژنەکەمانی کردووە بە گەورەترین شەرەف. ئێمەش وەک هەموو مرۆڤایەتی و مرۆڤ و ژن قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین. ڕێبەر ئاپۆ بەهای گەورەی بۆ مرۆڤایەتی و گەلەکەمان و ژنان دروست کرد، بۆیە پێویستە بەشدارییەکی بەهێز لە هەوڵەکانی پاراستنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. ئەمە بەرپرسیارێتی و ستراتیژی سەرەکی ئێمەیە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ. پێویستە هەموومان زیاتر بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشین.

با ٨ی مارسی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زۆرتر لە ڕۆژەڤی ئێمەدا بێت و بیکەینە ساڵێک کە ببێتە ڕۆژەڤی هەموو جیهان. بێ گومان ئێمە بە قۆناغێکی باشدا تێدەپەڕین کە بەهێزترین بەرخۆدانی گەریلای یەژاستار لە دژی کۆمەڵکوژی بەرەوپێش دەچێت. پێشوازی لە پێداگری ژنان و گەل بۆ ئازادی دەکەین. وەک چۆن ئێمە هێشتا بەشێک نەبووین لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و قەد لە گۆشەگیریی ڕەها بە سەر ڕێبەرایەتیماندا تێنەگەیشتووین. بە دڵنیاییەوە گۆشەگیریی دەشکێنین. ئاشکراکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. لە ٨ی مارسی ٢٠٢٤ بە هەڤاڵیەتی دروستی ژنان، ڕێپێوانێکی ڕاست پەرە پێدەدەین. ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ئازادییە. هۆکاری بوونی ئێمە و سروشتی بوونی ئێمەیە، ئێستا دەبێت بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێزیان، لە هەموو ئاستێکدا زیاتر پەرە بە تێکۆشانی ئازادی بدرێت.

ئێمە بە جۆشی شۆڕشەوە دێینە گۆڕەپانەکان

ئێمەی ژنان لە ٨ی مارسدا بە جۆش و خرۆشی شۆڕش و ئیرادە و بڕوا بە خۆمانەوە دەچینە مەیدانەکان و لەسەر بنەمای ژن-ئازادی-ژیان کە پڕۆژەیەکی ئازادییە و پێشکەش بە هەموو مرۆڤایەتی دەکرێت تێدەکۆشین. جارێکی تر هێز و ئیرادەی بەرخۆدانی شکۆمەندانە و ئازادی ژنان لە سیستەمی پیاوسالاریدا نیشان دەدەین. لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی مارسدا بۆ ئیرادەی خۆمان تێدەکۆشین و بە ڕێپێوانی ئازادی مەیدانەکان بە سەما، گۆرانی، شادی و چالاکی پڕ دەکەینەوە. با جارێکی تر نیشان بدەین کە ژن هێزی ژیانە، ئەوە خودی ژیانە و کۆمەڵگا چۆن بە هێزی ژنێکی ئازاد پێش دەکەوێت. لە ٨ی مارسی ٢٠٢٤دا نیشانی دەدەین کە لە سەردەمی ژنانداین و جارێکی دیکە بە شۆڕشی ژنان شکۆمەندی ڕێپێوانەکەمان نیشان دەدەین.

بە دیدار لەگەڵ ژنی ئازاد و بەرخۆدانی خۆپاراستن، داوای لێپرسینەوە لە دەسەڵاتداری پیاوسالار دەکەن و بەهێزکردنی ئەم پێگەیە دەکەین. بەم مانایە هەموو ژنانی جیهان بە ڕەنگەکانی خۆیان، بە ناسنامە و کولتوورەکانیان، پێویستە بەشداری چالاکی و ئاهەنگەکانی ٨ی مارس بکەن، بەرخۆدان گەش بکەنەوە، بەشداری تێکۆشان بکەن، ئاواز بڵێن، سەما بکەن، بە پەنجەکانیان نیشان بدەن کە جیهانێکی تر دەکرێت، پێویستە نیشان بدەن کە لەوێ ڕەنگی جیاوازن، بڵێن لەگەڵ هەموو لێهاتووییەکانتان لە بوارەکاندا لەگەڵ ئازادی ژیانی ژن بوونمان هەیە! با بەرەو شۆڕشی ژنان بڕۆین. لەبیرمان نەچێت ئەم ڕێپێوانە بەئاگاهاتنەوەی شۆڕشی ژنان دەکرێت. جارێکی دیکە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە هەموو ژنان پیرۆزبایی دەکەم. با بە جۆش و خرۆشەوە جەژنی نەورۆز بگەیەنینە لوتکە. ئێمە بە ژن، ژیان، ئازادی بە شۆرشی ژنان بەرەو  ٨ی مارس دەچین.

*زەرین ڕووکەن ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی کەجەکە بۆ ئاژانسی فورات نووسیویەتی.