ئەو گورزەی لە ناوەندی دەوڵەت وەشێندرا

ڕۆژهات و ئەرداڵ دوای چەندین رۆژ رێپێوان ١ی تشرینی یەکەم گەیشتنە ناوەندی دەوڵەت. خۆیان لە ئامانجەکەیان نزیک کردەوە و پەیامەکەیان گەیاند.

لە هەر هەنگاوێکی ڕێگاکەدا خاڵێکی پشکنینە.  

دیوارەکان بە زرێپۆشی پۆڵا پارێزراون، شووشەکانی دژە فیشەکن.

  کامێراکان بە هەستەوەری جوڵە کار دەکەن. توانای دەستنیشانکردنی هەموو جوڵەیەکیان هەیە.

  چاودێریکردنی کارمەندان ٢٤ کاتژمێر بەردەوامە.  

خاڵی ناوەندی.

  بولڤاری ئەتاتورک لە کزلای بەم ڕێکارانە و چەندین ڕێکاری تر کە ئێمە نایزانین، بۆ ڕۆژێک خۆیان ئامادە دەکرد.

  لە یەکی مانگی تشرینی یەکەم پەرلەمان دەستی بەکار دەکرد.

  نیشانشکێن لەسەر بانی بیناکان دانرابوو، فڕۆکەی درۆنی چاودێری بەردەوام لە سوڕانەوەدا بوون.  

لە هەموو شوێنێک پشکنین بە وردی ئەنجامدەدرا.

ئەم شوێنە ناوەندی دەوڵەت بوو. بۆ ئەوەی بگەیەنە ئەم ناوەندە، دەبوو هەموو ئەم دیوارە ئەمنییە بەرزانە تێپەڕ بکرێن. ئەگەر بچوکترین گومانیش هەبووایە، پشکنینی بۆ دەکرا. لە ڕۆژێکی ئاوادا مرۆڤ دەبێت پیاوی دەوڵەت بێت هەتاکوو بتوانێت بگاتە ئەم شوێنە.

ڕۆژهات و ئەرداڵ پاش چەندین رۆژ رێپێوان لە ١ی تشرینی یەکەمدا گەیشتنە ئەم ناوەندە دەوڵەتییەی کە بە بولڤاری ئەتاتورک ناسراوە. خۆیان لە ئامانجەکەیان نزیک کردووتەوە. بە سەرکەوتوویی چالاکییەکەیان ئەنجامدا و ئەو پەیامەی کە دەیانویست گەیاندیانە هەموو جیهان.

تێگەیشتنەکانی سەروژێر کردەوە

  بیرۆکەی پشت چالکییەگەیشتە ئامانجەکە و پێکای. بزوتنەوەی ئازادی لە تێکۆشانی زیاتر لە ٥٠ ساڵەی دژ بە فاشیزم بۆتە قەڵایەکی گرنگ. لەم ئامانجەدا بەهەزاران شەهیدی داوە. دژی ڕێکخستنی دەوڵەت تاکە ئەڵتەرناتیڤە. بۆیە ئەو چالاکییەی ڕۆژهات و ئەرداڵ چالاکی دژ بە دەوڵەت بوو. بەم چالاکییە تێگەیستنەکان سەروژێر کرانەوە، هەموو تیۆرییەکانی 'نابێت'ی لەناوبرد. هەموو بەربەستەکانی فاشیزمی هەڵوەشاندەوە، دیوارەکانی ترسی لە مێشکدا تێکدا. بەو میکانیزمە ئەمنییە زۆرەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، چالاکییەکە بەڕێوەچوو. ڕۆژهات و ئەرداڵ بە ڕۆژ گەیشتنە دەروازەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا. ئەوانەی شەو و ڕۆژ دەیانگوت 'کۆتاییان هاتووە'، لەسەر ئەو کورسییەی لێ دانیشبوون، لاڵ بوون، ئەوانەی تا ئێستا بێدەنگیان هەڵبژاردبوو، ناچار بوون قسە بکەن.

کورد دژی خراپەکاری پلانکراو بەرخۆدان دەکات. گەلی کورد لە شەڕی کۆیلایەتی و ستەم لێکراویدا باش دەوڵەتی ناسیووە. بە تایبەتی لە ڕێگەی پارادایمە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆ، تەنانەت خانەکانیشی شیکردوتەوە. دەوڵەتیش ڕووخساری دڕندەی خۆی نیشان دەدات. لە چیاکانی کوردستان بۆمبی قەدەغەکراو بەکاردێنێت، چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنرێت، دەیان هەزار زیندانی لە زیندانەکاندا تووشی ئەشکەنجە و مردنیش دەبنەوە ئەمە بەشێکن لەو دڕندەییە. لە لایەکی ترەوە لە هەموو بوارێکدا شەڕی تایبەت هەیە. دەوڵەت چەندە دڕندەتر بێت، هەندێک هەن کە بە ناوی مرۆڤایەتییەوە قەد دەستبەرداری ئازادی نابن.  ڕۆژهات و ئەردالیش نوێنەراێەتی ئەم کەسانە دەکەن.

سەرەتای سەردەمێکی نوێ

  دەرئەنجامی ئەم چالاکییە مێژووییە کە بە واتای لەناوبردنی ئو ترسەیە کە دەوڵەت دروستی کردووە، بە تێپەڕبوونی کات باشتر دەردەکەوێت.  ئەوەی ئێستا ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە؛ تەقاندنەوەی بۆمبی ڕۆژهات و ئەرداڵ لە بەر دەروازەی دەوڵەت سەرەتای سەردەمێکی نوێیە. ئەوان بوونە دەنگی ئەو پێکهاتانەی کە هاواری ژیانی ئازادیان بەرزکردەوە. ڕەنگە ئەمە دیارترین ئەنجام بێت، کە لەئێستادا لێی تێگەیشتبێتین.