له ئیسته‌نبوڵ فڕۆكه‌یه‌ك له‌ڕێڕه‌وی خۆی ده‌رچوو
فڕۆكەیەك لە فڕۆكەخانەی سەبیحە گۆكچەن لە ئیسته‌نبوڵ لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهات.
فڕۆكەیەك لە فڕۆكەخانەی سەبیحە گۆكچەن لە ئیسته‌نبوڵ لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهات.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌یەکی هێڵی ئاسمانی پێگاسووس، كه له ئیزمیره‌وه هاتبوو بۆ ئیستەنبوڵ له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن، له‌ڕێڕه‌وی خۆی ده‌رچوو. خۆی له به‌ربه‌سته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كه دا‌و و تێکشاکاو.
جاهید توران، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی توركیا ڕایگه‌یاند، ١٧٧ سه‌رنشین لهفڕۆكهکەکەدا بوون، له‌نێو سه‌رنشینه‌كاندا بریندار هەیە، بەڵام كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن لهئیستهنبووڵ بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داوە.
ز.ش