لە کابول تەقینەوەیەک ڕوویدا و٧ کوژراو و ٧ برینداری لێکەوتەوە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقێندرایەوە و بووە هۆی کوژرانی حەوت کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە.
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقێندرایەوە و بووە هۆی کوژرانی حەوت کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە.
بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک بە کاتی ئەفغانستان، تەقینەوەیەک لە ناوچەی ١٥ـەمی کابولی پایتەخت ڕوویدا و بە لانیکەمەوە ١٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
نوسرەتی ڕەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند: نزیکەی کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی، تەقینەوەیەک لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی قەسیم لە ناوچەی ١٥ی شاری کابول ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لانیکەم حەوت کەس کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون، بەڵام لەوانەی ئامارەکە بەهۆی قورسی برینی هەندێک لە بریندارەکانەوە بگۆڕێت.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیە لە ئەستۆ نەگرتووە.
ف.ق