ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین وێنه و دیمه‌ن بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن هاوڵاتیان جارێكی دیكه ده‌ستیان به خۆپیشاندانه‌كان كردۆته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین وێنه و دیمه‌ن بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن هاوڵاتیان جارێكی دیكه ده‌ستیان به خۆپیشاندانه‌كان كردۆته‌وه.
كۆمه‌ڵێك وێنه و دیمه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ده‌گوترێت شه‌وی ڕابردوو له شاره‌كانی ئه‌راك، شیراز، كرمان، گورگان، نه‌جه‌ف ئاباد، خوڕه‌م ئاوا و به‌نده‌ر عه‌باس تۆمار كراون.
به‌پێی دیمه‌نه‌كان، گەل جارێکی دیکه به دروشمی «مردن بۆ دیکتاتۆر» ڕژاونەتەوە سەر شەقام.
هەر دوێنێ لە چەندین شوێنی جیاجیای ئێران، کۆمەڵێک ژن به لابردنی پەچەی زۆرەملێ، پاڵپشتی خۆیان بۆ ژنە چالاکی بەندکراو «وی‌دا مووەحید» ده‌ربڕی و ناڕه‌زاییان له به‌رانبه‌ر په‌چه‌ی زۆره‌ملێ پیشان دا.
ڕاپه‌ڕینی ٧ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٧، له شاری مەشهەد دەستیپێکرد و بە زوویی زیاتر لە ١٠٠ شار و شارۆچکەی گرتەوە. لەو خۆپیشاندانانەدا، گەل داوای ڕووخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان دەکرد.
هەر بەو هۆیەوە هێزە چەکدارەکانی پارێزەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووبەڕووی خەڵک بوونەوە و زیاتر لە ٢٦ کەسیان کوشت. هه‌روه‌ها زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه لەوانەش ١١ کەسیان لەژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوەندە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا.
لە خۆپیشاندانه‌كاندا، خۆپیشانده‌ران لە لایەن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به سیخووڕی دەوڵەتان، دوژمنانی خودا و ئیسلام، ئاژاوەگێڕ و ...هتد ناسێنران و داوای تووندترن سزایان بۆ كرا.
ش. م