لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن ٦٠٠ کەس لەهونەرمەندانی ئێرانی کەمپەینێکیان ڕاگەیاند بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین،
لە ڕاگەیەندراوی کەمپەینەکەدا هاتووە: سەدان ساڵە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە قوربانی سەرەڕۆیی ئەو کەسانەی بانگەشەی ئیمپراتۆری ئەکەن، لە ئاشورییەکانەوە تا ئەردۆغان، دۆخەکە هەر وابووە و لەم نێوانەشدا کورد زۆرترین قوربانیان داوە، ئەم جارە ئەردۆغان دوای شکەستە یەک لە دوای یەکەکانی فەرمانی هێرش بۆ سەر عەفرینی داوە.
ئەندامانی کەمپەینەکە ڕایانگەیاند: ئەردۆغان لە جێگەی دۆزینەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە پرۆژەی ئاشتیی ،دەستی کردبەقڕکردنی گەلی کوردلە باکووری کورستان و شارەکانی ،ئامەد و جزیرەی کردە ئامانجی هێرشەکانی خۆی، لەلایەکی دیکەوە بەکەڵک وەرگرتن لە ئاوارە سوورییەکانی بۆگوشار خستنەسەر یەکیەتیئۆروپا بە ملیار یۆرۆی لە وڵاتە ئۆروپاییەکان وەرگرت، پاشان کودەتا و ئێستاش نوبەی هێرش کردنە بۆ سەر عەفرین.
لە کۆتاییدا هاتووە: ئێمە وەک ژمارەیەک لە هونەرمەندانی ئێرانی بانگەوازی هەموو خەڵکانی ئازادیخواز دەکەین کەلە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە لەهەمبەرخەڵكی عەفرین دەکرێت بێ دەنگ نەبن ، وهەروەها بانگەوازیی هەموو دەوڵەتانی جیهان دەکەین، کە لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا بوەستنەوە و داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە هاوکارییە مرۆییەکان بنێرن بۆ خەڵکی عەفرین.
جێگای ئاماژەیە، کۆکردنەوەی واژۆکان بەردەوامە و کەمپەینەکە بە کراوەیی ماوەتەوە.
ک ـش