بەشداربووانی رێپێوانی درێژمەودا یادی شەهیدانیان بەرزڕاگرت

گەنجان کە کە سێهەم رۆژی رێپێوانەکەیاندا لە دۆرتمۆند درێژە پێدا، بۆ یادکردنەوەی شەهیدان چالاکییەکیان سازکرد. لە یادەکەدا بەڵێن درا کە تێکۆشانی شەهیدان باشتر بەرەوپێش ببەن.

چالاکوانانی بەشدار لە رێپێوانی درێژمەودا دوای تەواوکردنی سێهەم رۆژی رێپێوانەکەیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کوردستان چالاکییان سازکرد.

لە چالاکیەکەدا شیلان پەلشین ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر قسەی کرد و باسی لەوەکرد کە چالاکیەکە میراتی شەهیدانێکی وەک رۆستەم، تاڤین، بەرژین، لەجوان، دیدار و زۆر شەهیدی دیکەیە کە ژیانی راستەقینەیان لە چیاکانی کوردستان دۆزیەوە و لە ناوەندەکانی سەرمایەدارییەوە رێپێوانی ئازادیان بەرەو ئەو چیایانە دەستپێکرد و رێپێوانی ماوەدرێژیش یادگار و میراتی ئەوانە".

دواتر دایکی شەهید، ئایتەن سونگور وتی، "بەڵێن دوپاتدەکەینەوە کە جیهانێکی ئازاد و نوێ بخوڵقێنین کە ئاواتی شەهیدان بوو و وتیشی: "لە دژی تەوژمی روو لە هەڵکشانی فاشیزم دەبێت گەنجان تێبکۆشن".

باوکی شەهید، خۆشناو عەتاش قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی شەهیدان، جوانترین وەڵام بەرەوپێشبردنی تێکۆشانە. عەتا ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتانی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرش دەکەنە سەر گەریلا، بە تەکنەلۆژیای ئەوروپا هێرش دەکەن و ئەوەشی خستەڕوو، کە دەبێت گەنجان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەرە بە چالاکیەکان بدەن کە میراتی شەهیدانن".

لای خۆیەوە هۆزان جۆمەرد کە لە هەمان کاتدا باوکی شەهیدە، باسی لەوەکرد کە رێپێوانی شۆڕش رێپێوانی حەقیقەت و ئازادییە، رێپێوانی شەهیدانە. هۆزان جۆمەرد سڵاوی لەو گەنجانە کرد کە لە سەر رێبازی تەڤگەری ئازادیی کوردستان هەنگاو دەنێن.

دوای وتارەکان بەڵگەفیلم لەسەر هەڵسەنگاندنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە شەهیدان نمایش کرا.

یادەکە بە گۆرانی 'ئەز شەهیدم'ی هۆزان جۆمەرد کۆتایی هات، رێپێوانی درێژ مەودا ئەمرۆ لە شاری ئەسەن بەردەوام دەبێت.