بوومەلەرزە لە باشووری ئێران روویدا و ٥ كەس گیانیان لەدەستدا
راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویانکردەوە؛ سێ بومەلەرزەی گەورە و نزیكەی ٢٠ بوومەلەرزەی بە دواداهاتوو لە پارێزگای هۆرمۆزگان لە باشووری ئێران تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆمار كراون.

دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٦.٣ پلە بە پێوەری ریختەر ٦.١ پلە بە پێوەری ریختەر و زیاتر لە ٢٠ بوومەلەرزەی بەدواداهاتوو لە شەوی رابردووە تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پارێزگای هۆرمۆزگان لە باشوری ئێرانی ڕوویانداوە. لەئەنجامدا و بەلانیکەمەوە بە پێ ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا بەلانیکەمەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٤ كەسی تریش برینداربوون.
مۆجتەبا خالدی وتەبێژی بەشی فریاكەوتنی ئێران رایگەیاندوە؛ بوومەلەرزە بەهێزەكان لە باشوری هورموزگان تا ئێستاكە بوونە هۆی گیان لە دەستدانی ٥ كەس و برینداربوونی ٤٤ كەسی دیکە.
خالدی ئاماژەی بەوەشكردوە، برینداران لە ئێستادا گۆاستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی بەندەر لەنگە و بەندەر خۆمیر.
مێهرداد حەسەنزادە بەرپرسی گشتیی بەرێوەبەرایەتی كارەساتەکان لە قائمقامیەتی پارێزگای هۆرمۆزگان سەبارەت بە بارودۆخی ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەكان تیایاندا روویداوە دەڵێت: "ناوەندی بوومەلەرزەكە، گوندی سایەخۆش لەبەندەری خۆمیر بووە".
بەگوێرەی راگەیاندنەکانی ئێران، یەكەم بوومەلەرزە بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ریختەر و لەكاتژمێر ٠٢:٠٢ی سەرلەبەیانیی لە قۆڵایی ١٠ كیلۆمەتری ژێر زەوی و لەنزیك بەندەر خۆمیر روویداوە.
هاوكات لەكاتژمێر ٠٣:٥٤ و ٠٣:٥٥ خۆلەكی سەرلەبەیانی دا دوو بوومەلەرزەی تر بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری رێختەر و ٦.٣ بە پلەى رێختەر لە دەورەبەری بەندەر خۆمیر روویانداوە.
بەپێی راگەیاندنەكانی ئێران، زیاتر لە ٢٠ بوومەلەرزەی بە دواداهاتووە تاوەکو كاتژمێر شەش و نیوی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەو ناوچەیە روویانداوە.
ژ.ت