بڕیاری دەستگیرکردنی ٤٠ وەزیر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق درا

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە بەهۆی گەندەڵیەوە بڕیاری دەستگیرکردنی ٥٠ وەزیر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی دەستەی دەستپاکی عێراق، دەسەڵاتی دادوەری لە رێگەی ئۆفیسی لێکۆلینەوەی بەخدا و پاریزگاکانی دیکەی عێراق، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٠ پەرلەمانتار و وەزیری پێشووی عێراق دراوە.

فەرمانی دەستگیرکردنەکە، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا دەرکراوە و لەنێو ئەو کەسانەی کە بڕیاری دەستگیرکردنیان دراوە، ٣ پەرلەمانتاری ئێستاش هەن کە پێشتریش پەرلەمانتار بوون.

ف.ق