فەرەنسا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات بەهیچ شێوەیەك سەردانی ئێران نەكەن
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای لەهاوڵاتیانی خۆی كردوە، بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی بەڕەچەڵەك خەڵكی ئێرانن و لەئێستادا هاوڵاتی فەرەنسان بەهیچ شێوەیەك سەردانی ئێران نەكەن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای لەهاوڵاتیانی خۆی كردوە، بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی بەڕەچەڵەك خەڵكی ئێرانن و لەئێستادا هاوڵاتی فەرەنسان بەهیچ شێوەیەك سەردانی ئێران نەكەن.
ئەم هۆشیاركردنەوە دوابەدوای ئەوە لەلایەن فەرەنساوە دەركرا، كە سزای هەشت ساڵ زیندانی بۆ هاوڵاتیەكی فەرەنسا لە ئێران پشتڕاستكراوەتەوە.
فەرەنسا لەو پەیامە هۆشیارئامێزەیدا رایگەیاندوە؛ چوون بۆ ئێران بە هەر شێوەیەك بێت، باش نابینن.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هەموو هاوڵاتیانی خۆی هۆشیار دەكاتەوە، لە ئەگەری چوونیان بۆ ئێران رووبەرووی مەترسی، دەستگیری و دەستبەسەركردن و سزای نادادپەوەرانە دەبنەوە.
هاوكات وزارەتەكە، جەخت لەو هاوڵاتیە فەرەنسیانە دەکاتەوە، كە بەڕەچەڵەك خەڵكی ئێرانن و هاوڵاتی فەرەنسان، بەئامانجی گەشتكردن سەردانی ئێران نەكەن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەسەر ئەو هاوڵاتیە فەرەنسیانەی لە ئێستادا لەئێرانن، دەڵێت: تا لەدەستیان دێت هاتووچووەكانیان سنوردار بكەن، بەشداری كۆڕ و كۆبوونەوەكان نەكەن و پەیوەندی بەكۆنسۆلخانەی فەرەنساوە لە ئێران بکەن.
ژ.ت