بە دیمەن

هەپەگە بەڕێزەوە گەریلا ئارمانج ئازادی بیرهێنایەوە

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرد و گوتی: "یاد و تێکۆشانی هاوڕێمان ئارمانج بۆ هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادیماندا زیندوو دەبێت و ببێتە ڕێچکە و پێشەنگایەتی بۆ هەموو هاوڕێیانی."

راگەیاندراوی پەیوەست بە شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) ناسنامەی گەریلای ئازادی کوردستان، ئارمانج ئازادی ئاشکرا کرد کە وەک فەرماندەیەکی یەژا ستار بەرخۆدانی مێژوویی لە تونێلی پیردۆغان نووسییەوە و لە ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورک بۆسەر هەرێمی زاپ شەهید بووە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە-نەڕەچە بەم شێوەیەیە:

"لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، فەرماندەی فیداییمان هاوڕی ئارمانج لە ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بەوپەڕیی قارەمانێتییەوە لە تونێلی شەهید پیردۆغان بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجامدا و گەیشت بە کاروانی نەمرانی شەهیدان.

هاوڕێمان ئارمانج ئازادی لە دژی هێرشەکانی سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەتی پیاوسالاری کە هیچ ژیانێکی ئازادانە بۆ ژنان بەڕەوا نابینێت، بەشداری تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو کە ئامانج و ناونیشانەکەی ژیانی ئازاد و شکۆدارییە. هەر لەسەرەتای بەشداربوونییەوە لەسەر هێڵی شەهیدان، فیدایەتی کرد بە بنەمای خۆی. هاوڕێمان ئارمانج کە بە بوێری بتەوێیەوە لە پێناو فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەرلەنوێ خۆی ئافراندەوە و بووە هەڵگری تێکۆشانێکی دانەبڕاو، بووە نوێنەری ژنی ئازادی زانا، ڕێکخستنکاری و ژیانی لەسەر هێڵی ئازادی ئافراند.

بە کەسایەتی درووست، ژیر، زیرەک، بوێر و چالاک وەک فەرماندەیەکی نموونەیی یەژا ستار و میلیتانێکی فیدایی ئاپۆیی بە فیداییەیانەوە بەشداری تێکۆشانەکانی ئەم ساڵانەی کۆتایی بوو. وەک ژنێکی ئازادی کورد بە ئیرادەی ژنی نەبەزیوەوە لە کەسێتی خۆیدا دەریخست، هەم وایکرد بەرخۆدانی لە تونێلی شەهید پیردۆغان بە شکستنەخوارد و هەمیش وەک فەرماندەیەکی هێزە تایبەتەکان ناوی خۆی لە مێژووودا بنەخشێنێت.

لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان ئارمانج ئازادی و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، لە بەرانبەر یادەوەری سەنگینییدا شەهیدی قارەمانماندا بە ڕێزدارییەوە بەژنمان دادەنەوێنیینەوە.

زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارمانج ئازادی

ناو و پاشناو: شەهریبان ئاڵتورک

شوێنی لەدایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: بەسیمە – عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ / زاپ."

***