هەپەگە: فەرماندەی فیدایی هاوڕێ چیا شەهیدبوو

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە مانگی ئاداردا لە "هێرشێکی دوژمن"دا فەرماندەی فیدایی ئاپۆیی هاوڕێ چیا شەهیدبوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "هاوڕێمان هاوڕێ چیا بێ دڕدۆنگی و بێ دوودڵی، خۆی کردە فیدایی ئاپۆیی. هاوڕێ فیداکارەکەمان لە مانگی ئاداری ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا شەهید بوو".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەڤاڵ هاوڕێ رۆڵەی شۆڕشگێڕ و ئازای گەلی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ژیان لە ناو سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری قەبوڵ نەکرد، ژیانی ئەوروپای پەسەند نەکرد و رووی کردە چیاکانی کوردستان. زۆر زوو لە گەریلایەتی و فیداکاری ئاپۆییدا شارەزابوو. هەڤاڵ هاوڕێ بە ئازایەتی بەرز، ئیرادە، پێداگری و هەوڵەکانی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. هەڤاڵمان هاورێ وەک شێر دەچووە سەر دوژمن، وەک باز چووە ناو دوژمن و کاتێک پەنجەی لێدەگیراند پارچەیەکی لێدەکردەوە. هاوڕێمان بووە نمونەی دیاری فەرماندەیی فیدایی ئاپۆیی، بووە یەک لە رەمز و هێماکانی فەرماندەکانی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە بڕوا و متمانەی گەورەی بە هاوڕێکانی دەبەخشی، بووە هیوایەکی گەورە بۆ گەلەکەی و ترسی خستە ناو دڵی دوژمنەوە.

دڵی هەڤاڵمان هاوڕێ پربوو لە خۆشەویستی رێبەرایەتی، گەل، وڵات و هاوڕێیەتی. کەوتە ناو دڵی هەموو هاورێیانیدا. بەو سەرکەوتنانەی نوسیەوە، داستانی نوێ بۆ مێژووی تێکۆشانمان زیاد کرد و ناوی خۆی لە مێژوودا نوسیەوە، بە هاوڕێیەتی گەرمی خۆی و ئاستەکەی لە هەڵوێستی فەرماندەیی فیدایی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا، ئەو بەردەوام رێگەمان نیشان دەدات.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێمان هاوڕێ چیا، گەلی وڵاتپارێزی رۆژهەلاتی کوردستان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین. فیداییانی ئاپۆیی وەک هاوڕێ چیا، هاوڕێیانی چیاکان رایانگەیاند کە هەموو کات دەنگی گەلەکەمان بەرز و دلێر بێت، هیوایان زیندوو بێت، بڕواکەی گەورە بێت و سەرکەوتنی تێکۆشانەکەی مسۆگەر بێت. بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی خۆمان بەگڕوتینتر بکەین، بۆ ئەوەی شایەنی تێکۆشانی ئەوان بین".

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی گەریلای شەهید بەم جۆەیە:

ناسناو: هاورێ چیا

ناو و پاشناو:موسلیح قازیزادە

کات و شوێنی لەدایکبوون: جوانرۆ

ناوی دایک-باوک: فریشتە-بورهان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ

هـ . ب