کازمی لە ئێرانە

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئێران و وابڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆتایی هاتنی گەشتەكەی بۆ سعودیە، بەرەو ئێران بەڕێكەوت و گەیشتە ئەو وڵاتە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردووەتەوە تێیدا هاتووە: دوای سەردانی بۆ عەرەبستانی سعودیە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران بە سەردانێكی فەرمیی گەیشتووەتە ئێران.

دوێنێ، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمیدا گەیشتە شاری جدە لە سعودیە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیەدا كۆبوویەوە.

ف.ق