ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شیوەیە:
"لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لەو جێگایانەیی کە عەلوییەکی زۆری تێدا دەژین، هێرشی سەر عەلەوییەکان زیاد بووە و بە دەیان هەزار عەلەوی کوژراون. دیمەنە بڵاوکراوەکانی سەر میدیاکان دڕندەنی کۆمەڵکوژییەکان نیشان دەدات. بە توندی کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان شەرمەزار دەکەین. سەرساغی لە هەموو گەلانی سووریا و بە تایبەت لە گەلی عەلوییان دەخوازین. بە هۆیی ئەو دۆخە نەخوازراوەوە زۆر نیگەرانین. دووبارە ڕایدەگەیەنینەوە گەلی کورد لەگەڵ هەموو گەلانی سووریادایە و پشتیوانییان دەکات.
لە مانگی ڕەمەزاندا کە بۆ موسڵمانان مانگێکی پیرۆزە، خوێنڕشتن بە دڵنیاییەوە قەدەغەیە و ئەنجامدانی کۆمەڵەکوژیی لەم شێوەیە لە لایەن مرۆڤایەتی و موسڵمانانیشەوە جێگەی نیگەرانی و کێماسییە. چەندیی تاوانێکی مەزنە لە دژی مرۆڤایەتی هێندەش گوناهێکی گەورەیە. ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەم شێوە لە لایەن کەسانێکەوە کە دەڵێن ئیسلام بە بنەما وەردەگرین، بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ کردن نییە. ئەنجامدانی ئەم کارانە هیچ پەیوەندییەکەی بە ئیسلامێتییەوە نییە. کەسانێک کە ئیسلام بە بنەما وەردەگرن، وەک ئەوەی کە کۆمەڵکوژی ناکەن، هاوکات لە مانگی ڕەمەزاندا خوێن ناڕژن و خوینڕژاندن بە حەرام دەبینین. کەسانێک کە لەم مانگە پیرۆزەدا کە سەرەکیتیرین مەرجی ئیسلام جێبەجێ ناکەن و خۆیان وەک موسڵمان نیشان دەدەن، کەسانێکی دووڕوو و درۆزنن. لەبەم ئەم هۆکارە پێش هەموو کەسێک دەبێت خودی موسڵمانان لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە دەنگیان هەڵبڕن.
پێکهێنانی ئەم کۆمەڵکوژییە لە لایەن حکومەتی شامەوە مەترسییەکی مەزنە لەسەر ئایندەی سووریا. ئەمە بەشێوەیەکی ڕوون نیشانی دەدات کە سووریا و گەلی سووریا ڕووبەڕووی چ جۆرە مەترسییەک بوونەتەوە. دەبێت هەمووان ئەم مەترسییە ببینین و هەموو کەسێک لەدژی ئەمە هەڵوێست وەرگرێت. وێڕای ئەوەی کە زهنیەت و پراکتیکی باش دەبینرێت لە پشتگیردانی هەتەشە، بێدەنگی لە بەرانبەری ئەم کۆمەڵکوژییە ئەو هێزانەی بە پشتگیردانیان هەتەشە بە ڕەوا دەبینن و دژایەتینەکردنیان بە شێوەیەکی بەهێز قبوڵ ناکرێت. گەلانی سووریا لەبەر زهنیەتی مەزهەبی، تاکپەرستی و پاشڤەڕۆی ڕووبەرووی هێرشی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە. هۆکاری سەرەکی کۆمەڵکوژییەکان، ئەم زهنیەتە پاشڤەڕۆ، تاکپەرس و مەزهەبیەیە. نابێت پشگیری ئەم زهنیەتە بکرێت. ئەو کەسانەی تا ئەمڕۆ پشتگرییان داوە بەم زیهنییەتە و بە پشتگیریدانیان ڕەوایەتییان پێداوە، هاوکاری ئەم تاوانەن. لە ئێستاوە بەرپرسیارێتی هەموو کۆمەڵکوژییەکان کە ئەنجام دەدرێن کەسانێکن کە پشتگیری دەدەنە ئەم زیهنیەتە. بەم هۆکارەوە بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین ڕووداوەکان لە بەرچاو بگرن و بە شێوەیەک ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەی سەر عەلەوییەکان بە توندی شەرمەزار بکەن و لەدژی هەڵوێستییان نیشان بدەن. ئەو شتەی پێویستە لە سووریادا بکرێت، هەوڵدانە بۆ پێشخستنی سیستەمێکی سیاسی دیموکراتیکی کە هەموو گەلانی سووریا، کۆمەڵگەی سووریا و پێکهاتە چاندییەکان و باوەڕدارییە جیاوازەکان لە ئامێز دەگرێت و هەموو لە خۆدەگرێت. ئەو شتەی پشتگیری لێبکرێت پێویستە ئەم هەوڵ و زهنیتە دیموکراتیکییە بێت.
جارێکی دیکە ڕوونبووەتەوە لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگەی ڕاستەقینەی ئاشتی، زیهنیەت و سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە و پشتبەستووە بە خوشک-برایەتی گەلان، یەکسانی و پێکەوەژیانی. بەم کۆمڵکوژییەی سەر عەلەوییەکان جارێکی دیکە ڕوونبووەوە کە هیچ جۆرە عەقڵێتێکی نەتەوەپەرستی، مەزهەبپەرستی و تاکپەرستی نابنە چارەسەری و جگە لە پێکهینانی کۆمەڵکوژی کە دەبێتە شەرمی مرۆڤایەتی بەدەرلەوە هیچ شتێکی بەدەستناهێندرێت. بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ لە بنەمادا بە ئامانجی وەک بەرگرتن لە کۆمەڵکوژی، کۆتایهێنان بە شەڕ و پێکدادان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داننان بە مافی هەمووان و ژیانێکی ئازاد دراوە. ئیمکانی ڕزگاربوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بە جێبەجێ کردنی ئەم مانیفێستۆیەوەیە. سووریایی دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک گەرەنتی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکە، بۆ هەموو شوناسە بندەستەکان و بەتایبەت بۆ گەل، باوەڕی و ژنانە."