لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ٨٤ کەس کوژران
ڕاگەیاندرا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ٨٤ کەسی دیکە کوژران.
ڕاگەیاندرا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ٨٤ کەسی دیکە کوژران.
لە ڕاگەیاندراوی نوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی غەززەدا ئاماژە بەوەکراوە سوپای ئیسرائیل لە باکووری غەززە بۆردوومانی هەندێ یەکەی نیشتەجێبوونی کردووە کە زیاتر لە ١٧٠ مەدەنی تێدا بووە و ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە دوو هێرشی دڕندانەی کۆمەڵکوژی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر یەکەی نیشتەجێوونی مەدەنی، ٨٤ کەس کوژراون و لەو ڕێژەیە ٥٠کەسییان منداڵ بوون، بەدەیان کەسیش کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی بیناکانەوە و بێسەروشوێن."
هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا دەستنیشانکراوە سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەر غەززەدا بە بۆردوومانکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان 'کومەڵکوژی' ئەنجام دەدات.
ئاماژەش بەوەدراوە بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆسەر باکووری کەرتی غەززە بەتەواوی خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان لەکارخراون و بێکاریگەربوون.