لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٧٤ کەس لە دیمەشق کوژراون
ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا(سۆهر) بڵاویکردەوە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٤ کەس کوژراون.
ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا(سۆهر) بڵاویکردەوە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٤ کەس کوژراون.
ئادەم عەبدولمەولا، یاریدەدەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سووریا، سەبارەت بە توندوتیژییەکانی دەوروبەری دیمەشق نیگەرانی خۆی دەربڕی و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی شەرمەزار کرد.
عەبدولمەولا ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوبوونەوەی توندوتیژی بەرەو پارێزگای سوێدا هەڕەشە لە سەر ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات و هاوکات دۆخی مرۆیی خراپتر دەکات، ئەو دەستکەوتانەی بەزەحمەتی بەدەست هێنراوەکان دەخاتە مەترسییەوە.
عەبدولمەولا ڕایگەیاند، لەهەر بارودۆخێکدا بێت با ببێت، یارمەتیدەرانی مرۆیی و پزیشکی نابێت بکرێنە ئامانج، ئەمەش پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەیی و مرۆییە.
عەبدولمەولا بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان کرد کە ڕێوشوێنی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و یارمەتیدەرانی مرۆیی بگرنەبەر.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(سۆهر)، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق، ٧٤ کەس ژیانیان لەدەستداوە.