لە ئێران بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە ٧ کەس گیانیان لە دەستدا
لە باشووری ئێران بەهۆی بارانبارین و هەستانی لافاوەوە ٧ کەس گیانیان لە دەستدا.
لە باشووری ئێران بەهۆی بارانبارین و هەستانی لافاوەوە ٧ کەس گیانیان لە دەستدا.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، مەهدی وەلی پور سەرۆکی تیمەکانی فریاکەوتن و بەهاناوە چوونی خێرای مانگی سووری ئێران رایگەیاندووە، ٧ کەس بەهۆی هەستانی لافاو لە پارێزگاکانی بوشەهر و هورموزگان گیانیان لە دەستداوە.
جگە لەو دوو پارێزگایەش، لە پارێزگاکانی ئیسفەهان و خوزستانیش لافاوی گەورە و بەهێز هەستاوە و زیانیان لە هاووڵاتییان گەیاندووە.
تیمەکانی فریاکەوتن لەو ناوچانەدا، کە بەهۆی هەستانی لافاوەوە زیان بەرکەوتووە، دەستیان بە گەیاندنی هاوکاری و بە هاناوەچوون کردووە.
لە مانگەکانی ئادار و نیسانی ٢٠١٩دا لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران لافاو لە ٢٥ پارێزگایاندا هەستا و بەلانیکەوە ٧٦ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا و بەپێی ئامارەکانی دەوڵەتی ئێرانیش، ئەو لافاوانە زیانی ٢ ملیار یورۆیان هەبووە.
ژ.ت