مردنی گۆماناوی كاربەدەستانی رژێمی ئێران، ئەمجارەش زانایەكی هێزە ئاسمانیەكان
بەگوێرەی"تایمزی ئیسرائیلی"، ئەیوب ئینتزاری لەدامەزراوەیەكدا سەرقاڵی كار لەسەر پێشخستنی مۆشەكە كورتمەوداكان و درێژمەوداكان بووە كە مردوە.
بەگوێرەی"تایمزی ئیسرائیلی"، ئەیوب ئینتزاری لەدامەزراوەیەكدا سەرقاڵی كار لەسەر پێشخستنی مۆشەكە كورتمەوداكان و درێژمەوداكان بووە كە مردوە.
راگەیاندنەكانی ئێران مردنی ئەیوب ئینتزاری زانانی بەشی هێزە ئاسمانیەكانی ئەو وڵاتەیان بڵاوكردەوە كە بەرپرسی"چەندین پرۆژەی گەورە بووە لەپهردیسی تەكنەلۆجیای یەزد".
بەگوێرەی"تایمزی ئیسرائیلی"، ئینتزاری سەرقاڵی كار لەسەر پێشخستنی مۆشەكە كورتمەوداكان و درێژمەوداكان بووە كە مردوە.
ئەو راگەیاندنەی ئیسرائیل راشیگەیاندوە؛ ئینتزاری رۆڵی كاریگەری لەسەر پێشخستنی پهپادكانی رژێمی ئیسلامی ئێرانیش هەبووە.
لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیشدا ئینتزاری وەكو یەكێك لەزانایانی هێزە ئاسمانیەكان لەئێران ناوبراوە كە لەساڵی 1996 دۆكترا لەزانكۆی سەنعەتی شەریف وەربگرێت.
زانیاریەكان لەسەر مردنەكەی ئینتزاری 30ی گۆڵان بووە و كاناڵێكی تەلەگەرامی نزیك لەبەسیج بانگەشەی ئەوەی كردوە كە هۆكاری مردنەكەی ژهراوی بوون خواردنەكەی بووە.
هەر دوێنێ راگەیاندنەكانی ئێران هەواڵی گۆماناوی"عەلی ئیسمائیل زادە" ئەندامی سوپای پاسدارانیان بڵاوكردەوە كە گوایا خۆكۆژی بووە.
توڕی"عەماریون"ی نزیك لەوەزارەتی ئیتلاعاتی سوپا لەسەرەتاوە بڵاویانكردەوە كە"ئەندامی تری هێزەكانی قۆدسی سوپای پاسدارن"لەتاران تیرۆركراوە، بەڵام چەند خۆلەكێك بەگۆڕینی چیرۆكەكە رایانگەیاند؛"باس لەوە دەكەن كە گوایا كەسێك بەناوی سەرلەشكەر عەلی ئیسمائیل زادە لەكەرەج و بەهۆی كەوتنە خوارەوە لەسەربانی ماڵەكەوەیەوە خۆكۆژی كردوە.
"ئیران ئینترناشناڵ"یش باس لە"سڕینەوەی جەستەیی" ئیسمائیل زادە بەگۆمانی ئەوە دەستی لەتیرۆری فەرماندەیەكی پایە بڵندی هێزەكانی قۆدس لەلایەن ئیسرائیلەوە دەكات.
هـ . ب