ناسنامەی شەهیدانی مەتینا ئاشکرا کرا

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهید ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بە شەهیدبوونی خۆیان، لەپێناو هەموو هاوڕێیانیان و گەلەکەمان بوونە مایەی بەهێزکردنی تێکۆشان".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلایانەی لە مەتینا شەهیدبوون، رایگەیاند، "لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤دا ئێمە بە راگەیەندراوێک زانیاری ئەوەمان دا کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر گۆڕەپانی سەری مەتینا ٣ هاوڕێمان شەهیدبوون. لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا هاورێیانمان نەوال مێردین، ژیان رێدور و دژوار کەلەش شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان نەوال، دژوار و ژیان کە دڵیان بە ئاواتی کوردستانی ئازادەوە لێیدەدا و بێ دوودڵی تێکۆشان، بوونە دوایین نوێنەرانی گەنجانی کوردی شکۆمەند و وشیاری ئازاد. هاوڕێیانمان نەوال، دژوار و ژیان کە لە هەموو ساتەکانی ژیانیاندا بە بێ ئەوە رێگە بە داگیرکەری و خیانەت بدەن، بە تەواوەتی خۆیان لەپێناو ئازادی گەلەکەماندا بەخت کرد و بۆ تێکۆشانی ئازادی سڵیان لە هیچ قوربانیدانێک نەکردەوە، بێگومان ئەوان دەبنە بەردی بناغەی کوردستانی ئازاد و سەرکەوتوو. هاوڕێیانمان نەوال، دژوار و ژیان لە زۆر گۆڕەپانی هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا لەناو بەرەکانی بەرخودان لە دژی داگیرکەری و هێرشەکانی قڕکردن بەشداربوون و شکۆی گەلەکەمانیان پاراست، ئەوان بە شەهیدبوونی خۆیان بوونە هێمای تێکۆشان بۆ هەموو هاوڕێیانمان و گەلەکەمان.

وەک هاوڕییانیان بەڵێن دەدەین کە ئەو تێکۆشانەی ئەوان رادەستی ئێمەیان کردووە بگەیەنینە سەرکەوتن و وەڵامێکی بەهێز بدەینەوە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر-کۆلۆنیالیست و هێڵی خیانەت. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بە تایبەتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شکۆمەندی هاوڕێیانمان نەوال، دژوار و ژیان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاورێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: نەوال مێردین

ناو و پاشناو: نودەم کورت

شوێنی لەدایکبوون: ئیزمیر

ناوی دایک- باوک: فەیروز-شاکر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤/ مەتینا

ناسناو: دژوار کەلەش

ناو و پاشناو: سەردار دوشەرگە

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: بەحریە- فەخری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤/ مەتینا

ناسناو: ژیان رێدور

ناو و پاشناو: دارشین موسا

شوێنی لەدایکبوون: دیمەشق

ناوی دایک- باوک: فاتمە- محەمەد عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤/ مەتینا

هـ. ب