نەورۆز ئەحمەد: گرنگە تێکۆشان گەورەتر بکەین
نەورۆز ئەحمەد ئەندامی فەرماندەیی گشتی قەسەدە وتی، " گرنگە کە تێکۆشان گەورە بکەین. ئازادی بێ تێکۆشان و فیداکاری نابێت."
نەورۆز ئەحمەد ئەندامی فەرماندەیی گشتی قەسەدە وتی، " گرنگە کە تێکۆشان گەورە بکەین. ئازادی بێ تێکۆشان و فیداکاری نابێت."
یەکەمین کۆنگرەی خانەوادەی شەهیدانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکرد. کۆنگرەکە لە هۆڵی سەردەمی کەلتوری و هونەری حەسەکە بە بەشداری هەزار کەس سازکرا.
نەورۆز ئەحمەد ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) لە یەکەمین کۆنگرەی خانەوادەی شەهیداندا قسەی کرد.
نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بە فیداکاری شەهیدان و ئامانجەکانیان کرد و وتی، " سازکردنی ئەم کۆنگرەیە لە سەر ئەم خاکە پیرۆزە، لە سایەی فیداکاری شەهیدانە."
هەروەها نەورۆز ئەحمەد باسی دەستکەوتەکان کرد و رایگەیاند، بەرپرسیاری پاراستنی ئەم دەستکەوتانە لەسەر شانی گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە و وتی، " بێ تێکۆشان و فیداکاری ئازادی بەدەست نایەت. ئەم شۆڕشە بووەتە سەکۆی هیوای هەموو شەهیدان. لەبەرئەوەی خوێنی هەموو شەهیدان ئاوێتەی بووە. بۆیەش پێویستە پێکەوە تێکۆشان گەورەتر بکەین کە ئامانجی شەهیدانە. دوارۆژێکی رۆناک بۆ خانەوادەی شەهیدان و گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر بکەین. پێویستی ئەم قۆناغە بە بەهێزکردنی تێکۆشان هەیە.
ئێمە وەک هێزە سەربازیەکان، لە تێکۆشانی خۆماندا تاوەکو سەرکەوتن و گەیاندنی وڵات بەرەو خۆبەڕێوەبەری و کۆمەڵگەی دیموکراتی بەردەوام دەبین. لەبەرئەوەی زۆر لایەن و بە تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵ دەدەن، پرۆسەکەمان و هێزەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەناو ببەن."
ف.ق