قەتەر چیتر لەپرسی غەززەدا نێوەندگیری ناکات
قەتەر کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بۆ ئاگربەست و ئاشتی نێوەندگیری دەکات، رایگەیاند، کە لەو ئەرکە دەکشێتەوە.
قەتەر کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بۆ ئاگربەست و ئاشتی نێوەندگیری دەکات، رایگەیاند، کە لەو ئەرکە دەکشێتەوە.
گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گورزی لە هەوڵەکانی ئاشتی و ئاگربەست وەشاندووە. قەتەر کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا نێوەندگیری دەکرد، رایگەیاند، چیتر بەشێک نییە لەو هەوڵانە.
ئەوەی لەئێستادا مایەی پرسیارە کە نوسینگەی حەماس لە قەتەر بەردەوام دەبێت یاخود نا.
لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەمریکادا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە قەتەر میوانداری سەرکردە سیاسیەکانی حەماسی دەکرد.
هیچ یەک لە بەرپسانی حەماس و ئیسرائیل سەبارەت بەم دوا بڕیارەی قەتەر تائێستا هیچ هەڵوێستێکیان رانەگەیاندووە.