عێراق: لە دیالە ٩ داعشی کوژران
ئۆفیسی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە سنوری دیالە ٩ چەتەی داعش کوژراون.
ئۆفیسی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە سنوری دیالە ٩ چەتەی داعش کوژراون.
ئۆفیسی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدڕالی و هێزەکانی ئاسمانی عێراق لە دەڤەری ئوزانی سەر بە پارێزگای دیالە لەدژی چەتەکانی داعش دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا دەوترێت، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٩ چەتەی داعش کوژراون، سێ کەسیان لوبنانین بوون و دەستیان لە کوشتنی ١١ ئەفسەر و سەربازی عێراقدا هەبووە.
هەروەها باسی ئەوەی کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک حەشارگەی داعش بۆردومان و وێران کراون.
ف.ق