یان خیانەت کورد لەناو دەبات یان کورد دەبێ خیانەت لەناو ببات

سەرەتا بۆ گەیشتن بە ئازادی نەتەوەکەمان تەنیا رێگا پاڵپشتی کرندن لە بەرخۆدانی گەریلایە بۆ لەناوبردنی خیانەت.

مێژووی کورد هەموو خۆڕاگری و ڕاپەڕین و تێکۆشانی لە بەرامبەر دوژمنان، بووە بە بابەتێک کە ببێتە وێردی سەر زمان. بەردەوام هەر باسی لێ دەکەین و زۆر بۆمان روونە کە کورد لە ناو هەموو گەلاندا چەندە مێژوویێکی پر لە شەڕ و لە خۆڕاگری بە خۆیەوە بینیوە. کوردستان بەردەوام بۆتە ئامانجی داگیرکاران. بێگومان ئەمە هەندێک دەگەرێتەوە بۆ هەڵکەوتنی کوردستان لە سەر خاکێک کە زۆر دەوڵەمەندە و هەمیشە جێگای ژیان و پێشکەوتنی مرۆڤ بووە. بە کورتی کورد مێژوویێکی تێروپڕی هەیە. چەندە خۆڕاگری لە کوردستان پێشکەوتبێب، لە پاڵیشیدا خیانەت وەکوو  دڕووی هەموو خۆڕاگریەکان دیسانەوە کەوتۆتە چاو. خیانەت و خۆڕاگری وەکوو دوو هێلی مێژوویی هەتا ئەمرۆش بەردەوامن.

خیانەت بێ سزا نەماوەتەوە

خیانەت، خراپترین و چەپەڵترین کردەوەیە لەناو فەرهەنگی هەموو گەلاندا. خیانەتکار دەبێ بەو کەسانە بڵێن کە لە ئیسلامدا وەکوو موونافق بەناویان دەکەن. بێگومان کە مونافق بە تەواوی واتای خیانەتکار نیە. مونافق ئەو کەسانەن کە لە دین هەڵگەراونەوە. بەڵام خیانەتکار ئەو کەسانەن کە لە بڕوا، خڵک، خاک و نەتەوەکەیان هەلدەگەڕێنەوە و پشتی لێدەکەن و هەروەها لە بەرامبەر بەرژەوەندی نەتەوەکەیان لەگەڵ دوژمنان دەبن بە یەک. بۆ لە ناو بردنی هەموو جۆرە دەستکەوتێکی گەلەکەیان لەگەڵ دوژمناندا هاوکاری دەکەن. هەروەها خیانەت تەنیا لە مێژووی کورددا نەبووە و لە زۆر خۆڕاگری گەلانی دیکەشدا کەسانێک یا کۆمەڵێک کەس دەرکەوتوون کە خیانەتیان لە گەلەکەیان کردووە. لە زۆربەی سەردەمەکاندا و لە هەمان کاتدا لە زۆربەی ئایینەکاندا، کردەوە خراپەکان سزایێکیشیان هەبووە و پێناسەیێکی دیاریان هەبووە. بۆ نموونە هەر دیسانەوە لە ئایینی ئیسلامدا ئەو کەسانەی کە دزیان کردووە، دەستیان بڕیوون یان ئەوانەی کە درۆ دەکەن دەوترێ کە لە دۆزەخ بە زمان هەڵیان دەواسن. بەڵام بۆ خیانەت سزایێکی دیار نەبووە و هەر نەتەوە بە گوێرەی خۆی مامەڵەی لەگەڵ ئەم بابەتەدا کردووە. ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە خیانەت بێ سزا نەماوەتەوە. ئەوەی کە لە بەرامبەر خیانەت هەڵوێستێکی پێویستی نیشان دابێت و خیانەتکاری سزا دابێت، گەیشتوە بە ئامانجەکەی.

تەنیا هۆکاری سەرنەکەوتنی کوردان خیانەتی ناوخۆییە

ئەگەر باس لە کوردستان بکەین، دیسانەوە نموونەی زۆر خۆڕاگری و خیانەت دەبینین. کورد ئەوەتەی هەیە لەلایەن کوردەوە خیانەتی لێکراوە. لەم چەند سەد ساڵەی دواییدا و بە تایبەت لەم سەدەیەدا نموونەکانی خیانەت زۆرتر بوونەتەوە. هێیندێک کەس هەبوون کە بوون بە خیانەتکار بۆ بنەماڵە، عەشیر و هۆز و ئایین و نەتەوەکەیان. هەمووشیان پشتیان لە کەسووکار و دەوروبەریان کردووەو رویان لە دوژمن. بابەتێکی گرینگ ئەوەیە کە زۆربەی خیانەتکارانیش هەر لە لایەن دوژمنانەوە کوژراون. نموونەی وەکوو قەڵای دمدم هەیە کە کاتێک مەحموود بەگ خیانەت لە خانی لەپ زێرین دەکات و لەگەڵ پاشای سەفەوی دا دەبن بەیەک. کاتێک کە قەڵای دمدم لە لایەن سەفەویەکانەوە دەروخێندرێ، پاشای سەفەویەکان مەحموود بەگی خیانەت کار دەگرێ و دەیخاتە ناو تۆپێکەوە و ئەیهاوێژێتە دیواری قەڵاکەوە دەیکوژێ. لە هەمان کاتدا لە باکووری کوردستان نموونەی وەکوو جەمیلێ چەتۆ هەیە کە خیانەت لە رندێخان دەکات. رندێخان ژنێکی شەرکەرە کە لە بەرامبەر عوسمانیەکان سەریهەڵداوە. جەمیلێ چەتۆش بە هەمان شێوەیە دوای لەناو چوونی خۆڕاگریەکەی رندێخان لە لایەن عوسمانیەکانەوە دەکوژرێ. جەمیلێ چەتۆ پێش ئەوەی بکوژرێ، پەشیمانیەکانی بەم ڕستەیە دێینێتە زمان؛ ‘’جەمیلێ چەتۆ، لە کەرێ کەتۆ.’’ یانی لە کەر کەوتوو یان لە کەر هەڵکەوتوو. ئەم خاڵە گرینگە کە باس لە گەمژەیی کەسایەتی کوردی خایین دەکات کە نازانێ لە دواییدا هەر بەدەست خاوەنەکەی سزای مردنی دەدرێتێ. ئەوەی کە زۆربەی زۆری سەرهەڵدان و خۆڕاگریەکانی کورد نەگەیشتوونە سەرکەوتن، هۆکارەکەی بەهێز بوونی دوژمن نیەو نەبووە، تەنیا و تەنیا خیانەتی ناوخۆیی بوون. بە جۆرێک خیانەت بووە بە هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی هەموو خۆڕاگریەکانی کورد و هەر خیانەت بووە بە هۆی سەرنەکەوتنی کوردان لە بەدەست هێنانی ئازادی و رزگاریدا.

بارزانی لە خیانەتدا تاقانەن و نموونەیان نیە

لە رۆژگاری ئەمرۆدا نموونەیێکی هەرە گەورە و بەرچاو، نموونەیێک کە لە هەموو مێژووی کورددا نمونەی نەبووە، بنەماڵەی بارزانن. بارزانیەکان گەورەترین خایینن لەناو نەتەوەی کورددا. لەمەش زیاتر نموونەی ماڵی بارزانی لەوانەیە لە ناو هەموو خیانەتکاراندا لە دونیادا تاقانە بێت. ئەمە هەڵە نابێت کە بەم شێوەیە پێناسەی بکەین. چوونکە هەر لە سەرەتاوە خیانەت لە ناو خوێنی ئەم بنەماڵەیەدا هەبووە. بە رەچەڵەک خاینی کورد و کوردستان بوون. زۆر کەس بێ ئاگان کە ئەم بنەماڵەیە چین و لە کوێوە هاتوون و چیان کردووە لە کوردستان. حەتتا لە زۆر نوسراوەی مێژووییدا باس لەوە کراوە کە ئەم بنەماڵەیە کورد نین و یەهودین. کاتێک کە بابەتەکە بنەماڵەی بارزانی بن جاری وا هەیە کە زانیاریە هەڵەکانیش دەبن بە زانیاری دروست و باوەرپێکراو. چاو لە کام پارچەی کوردستان بکەین و باش لێکۆڵینەوەی لێبکەین دەبینن کە بنەماڵەی بارزانی دەستی لە خوێنی کورددا هەیە. تەنیا بە خیانەت کردنیان لە کۆماری کوردستان و ئاشبەتاڵ و ٣١ی ئاب و ئەنفال و ریفراندۆم و هاوکاریەکانیان بۆ شای ئێران و دواتر بۆ خومەینی و بۆ سەدام تەواو نابێ. چاو لێبکەن، لە کوێ کورد بۆ نەتەوەکەی دەستکەوتێکی بەدەست هێنا بێت یان هێندێک لە سەربەخۆیی نزیک بوبێتەوە، ئەم بنەماڵەیە بەردی خستۆتە بەر تگێریان و رێگای لێگرتوەو بە خیانەت هەموویانی ناچاری بنکەوتن کردووە. حیزبێک یان سەرکردەیەکی کورد نەماوە کە شەری پێ نەفرۆشتبێ. بنەماڵەی بارزانی هەر لە مەلا مستەفای گەورە هەتا ئێستا کە مەلا مستەفای چکۆلە هەیە لە کوێ کورد بەرژەوەندی هەبووە هەموویان خستۆتە بەرژەوەندی بنەماڵەیان. بێگومان کە ئەم بنەماڵەیە لەناو خۆشیدا کەمی خیانەت بە خۆیەوە نەبینیوە. نێچیرڤان بۆ لەناو بردنی مەسرور، مەسرور بۆ لەناو بردنی نێچیرڤان و هەروەکووتریش هەموو شتێک دەکەن. لە ئێستاشدا ناکۆکیەکانیان زۆر بە روونی دیار دەبن.

بارزانیەکان هەموو خاکی باشووری کوردستانیان پێشکەشی دەوڵەتی تورکیا کردووە

لە ئەمرۆدا خزمەت و نۆکەریان بۆ دەوڵەتی تورکیا گەیشتۆتە لوتکە. جاران خزمەتکاری هێندێک دەڵەتی دیکەیان دەکرد و ئێستاکە خزمەتکاری هەرەگەوری تورکە فاشیستەکانن. باروودۆخی ئێستای هەرێمەکانی پاراستنی میدیاو وەکوو هەرێمی بەرواری-باڵا یان هەرێمی برادۆست و بادینان، شتێک نیە کە لە ناکاو دەرکەوتبێت. دەڵەتی تورکیا بە عەقڵیەتی عوسمانی نوێ لە ساڵی ٢٠١٥وە دەستی بە هێرش کردن بۆ سەر ئەم ناوچانە کرد و تەنیا ئامانجی داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان هەتا موسڵ و کەرکوکە. هەنگاوی یەکەمی ئەم داگیرکەریە جوغرافیایێکە بە پانای ٤٠ و بە درێژایی ٣٠٠٠ کیلۆمەترە. کە لە سەر سنووری جۆلەمێرگ و چەلێ و شرنەخەوە دەست پێدەکات هەتا دەشتی موسڵ یان هەرێمی گارە.

بۆ پێکهێنانی ئەم ئامانجە تەنیا رێگر پارتی کرێکارانی کوردستانە. هەر بۆیە لە ژێر ناوی شەر لەگەڵ تیرۆریزمدا ئەمرۆکە هەتا سەر ناوچەی ئامیدیە هاتووە. سوپای تورک کە دەیووت لە سالێکدا کۆتایی بە پەکەکە دێنم، ئەمە نزیک بە ١٠ ساڵە کە هێشتا نەیتوانیوە بگات بە ئامانجەکەی. لە بەرامبەر گەریلادا هەموو جۆرە شێوازێکی نامرۆڤانەی بەکار هێنا و هەموو تەکنیکێکی پێشکەوتووی بەکار هێنا. دیسانەوە لەم شەرەدا روبەروی زۆر تێکچون بۆتەوە. دەولەتی تورکیا کە دەزانێ ناتوانێ وا بگات بە ئامانجەکەی، ئەمجارە هەروەکوو هەمیشە ویستی کە کورد بە کورد لەناو ببات و داوای پارتی دیموکرات کوردستان کرد کە یارمەتی بدات و پەدەکەش بە خۆشحاڵیەوە یارمەتی قەبوڵ کرد. هەموو خاکی کوردستانی بە دو دەست پێشکەشی دەوڵەتی تورکیا کرد لە بەرامبەر بەرژەوەندی بنەماڵەکەی. بە تایبەت لەم شەڕەدا رۆڵی پەدەکە یان بنەماڵەی بارزانیش ئەمەیە کە ناوچەکانی گەریلا لە پشتەوە گەمارۆ بدات و لە نزیک هەرێمەکانی گەریلا بنکەی سەربازی دروست بکات. هەتا ساڵی ٢٠٢٠ ئەم بابەتە زۆر دیار نەبوو. بە گرتنی زینێ وەرتێ ئیدی بنەماڵەی بارزانی بە تەواوی کەوتە بن ئەمری دەوڵەتی تورکیا. زۆر جار ئیدی ئاستی ئەم هاوکاریانە زۆر رووی لە زیادبوون کرد. گەیشت بە ئاستێک کە ئەو گەریلایانەی لەگەڵ سوپای تورک شەر دەکەن لە لایەن بارزانیەوە بکوژرێن. نمونەی ئەم بابەتە لە ساڵی ٢٠٢١ لە ناوچەی خەلیفان بیندرا و دواتر بەردەامی کرد. بە جۆرێک کە بنەماڵەی بارزانی ئیدی گەیشتوە بە ئاستێک کە سەرەرای هەموو نارەزایەتیەکانی خڵی کورد، هەنگاوێک بەەرەو پاشەوە هەڵنانێ و هەر رۆژ لە جاران زیاتر خزمەتی دەوڵەتی تورکیا دەکات دژی کورد. بۆمباران و سوتاندن و لەناو بردنی کوردستان کە ئەمرۆ لە هەرێمی سەرگەلێ و ئامیدیەوە دێرەلۆک هەیە هەموو لەلایان پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە ئەرێ کراون. هەموو رۆژێک بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە لەیان پەدەکەوە بۆ سوپای تورک ئەم ناوچانە دەسوتێندرێن.

کورد هیچ کاتێک نەبووە بە خاوەن هێزێک وەکوو هێزی گەریلا

هەر وەکوو چۆن لە تەواوی مێژووی کورددا خیانەت پشتی بە کورد و خۆڕاگریەکان شکاندەوە ئەمجارەش مەترسی دووبارە بوونەوەی مێژوو هەیە. بەس خاڵێک کە زۆر گرینگە ئەوەیە کە کورد هیچ کاتێک نەبووە بە خاوەن هێزێک وەکوو هێزی گەریلا کە بتوانێ ئەم هەموو ساڵە لە بەرامبەر  یەکێک لەگەوەرەتری ئەرتەشانی ناتۆ شەر بکات و خۆڕاگری بکات. بە جۆرێک کورد ئاسۆی ئازادی قەت ئەوەندە گەشاوە نەبووە. ئەگەر گەریلا نەبووایە ئەمرۆ شتێک بەناوی خاکی باشووری کوردستان نەدەمایەوە. هەروەها ئەو جێگایانەی کە تورکیا داگیری کردوون هیچ کاتێک تورکیا نایانداتەوە بە کورد. پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش هەر لە کۆتایی دا چارەنووسی لە هەموو خایینانی کورد خراپتر دەبێت. خڵکی کوردیش ئەگەر ئەمرۆ لە بەرمابەر داگیرکاری و خیانەتی بارزانیەکەن دەنگ دەرنەبرێ و رێی لێنەگرێ، بارودۆخی لە هەموو سەردەمە خراپەکانی مێژوو خراپتر دەبێت. ئەمرۆ سوپای تورک هەتا خاکی ئامیدیە هاتووە و ئەگەر ئەمرۆ رێگر نەبین سبەی درەنگە. هەر وەک ئاماژەم پێکرد لە مێژوودا خۆراگری گەریلاکان نمونەی نیە. گەر هێزێک وەکوو گەریلا هی نەتەوەیکی دیکە بویایە هەموو دونیای پێ داگیر دەکرد. بۆیە ئەبێ نەهێلین کە ئەم هەلە گەوەرەیەی بۆمان رەخساوە لەدەستمان بچێت و بیبن بە بەشێک لە خۆراگری گەریلا. سەرەتا هەتا خیانەت لەناو نەبەین، ناگەین بە ئامانجەکانمان. بۆ گەیشتن بە ئازادی نەتەوەکەمان تەنیا رێگا پاڵپشتی کرندن لە خۆراگری گەریلایە لە بەرامبەر داگیرکاری و خیانەت.